کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ مسعود بارزانى

Monday, 31/05/2010, 12:00


نامەیەك بۆ مسعود بارزانى ... بەنەفرەت بیت سەرۆك !!!
ئەى سەرۆك تۆ چیت كرد بۆ ئەم نیشتیمانە هەرچیت كرد هەر خراپەبوو،31ى ئاب ،شەڕى ناوخۆ، دابەشكردنى ناوچەكان ،دزنى سامانى دەوڵەت ، تیرۆر كردنى قەڵەم بەدەستەكان ،گەراندنەوەى جاشەكان و تەحسین شاوەیس ،بەموقەدەسكردنى بنەماڵەكەت ،شار بەدەركردنى خاك پەروەران ،لەناوبردنى ئازادى ، خۆشاردنەوە لەگەلەكەت ،دیاردەى تەزویر و فێڵ كردن،فرۆشتنى خاكى نیشتیمان ،درۆكردن لەگەڵ گەلەكەت .
ئەمانە هەمووى بەرهەمى تۆ و شۆرشەكەت بوون بۆ ئەم خاكە ئیتر چۆن لە ناو زەلكاوى ئازارى ویژدانتا دەژیت ؟ بەڵام دیارە تۆ شتێكت نیە ناوى ویژدان! بێ ئەگینا سەروەتى هەژارانت نە دەبرد ، ئەگەر دەرونت ساغ بوایە منداڵت بێ باوك نەدەكرت ، تۆ هەموو شتەكانت تیكداوە جاشەكانت هێنایەوە تا تۆ فێرى نیشتیمان پەروەریان بكەى ! بەڵام دواتر بۆمان دەركەوت كە خۆت گەورە جاشێك بویت و ئەوانیش تۆ فێرت كردن خاك بفرۆشن .
پێمان بڵى ئەمانە لە قوتابخانەكە بارزانیدا وەك وانەیەك هەموو پارتیەكان فێر دەكرێ یان تۆ بۆخۆت ئەم مەنهەجانەت داناوە . بەڕاستى تۆ زۆر زیرەكى نیشتیمانێك دەفرۆشى بە مەرحەباى بێگانەیەك ،لە بەر ئەوەى ئەوپارانەى كە دات ناوە لە بانكەكانى هەندەران بلۆك نەكرێ ئەگەر هەژاران لێت هەستا ڕێگەى ئەوروپات لێ نەگرن ، ئاى ئێمە چەندە گوناهین كە سەركردەكانمان درۆمان لەگەڵدا دەكەن ، ئێمە برسین ئەوان تێرن ئێمە پاروە نانێك نیە بیخۆین ئەوان گرانترن جۆرى مشروب دەخۆنەوە .
تۆ هێندە خراپەت زۆرە نەفرەت لەو دادگایە كە تاوانەكانت نابینێ نەفرەتیش لەو مرۆڤانە كەدڵیان بە جەنابت خۆشە ، ئەوانەى بەرگریت لێ دەكەن وەك ئەوە وایە كە بەرگرى لە فیرعەونە كۆنەكان و فیرعەونە تازەكان بكەن ، تۆ زینات لە گەڵ خاك ودارو بەردى ئەم نیشتیمانەدا كردوە .
من تێ ناگەم بۆ زیندوەكان لەم وڵاتە بەقەد مردوو رێزیان نیە ، ئاخر باوكت مشتە پەراسویەكى ماوە نە پێویستى بە پارەیەو نە پارە بەكەڵكى دەخوات تۆ بڕە پارەیەكى زەبەلاحت لە بودجەدا بۆ بردوە ، باوكى تۆ نەهەناسە هەڵدەمژێ و نە نان دەخوات نە ئارەزوى پارە كۆكردنەوەى هەیە كەچى تۆ بەشى هەژارە زیندوەكانت بۆ مردویەك خەرج دەكەى ، پیمان بڵێ خو ئێمە نەخاكمان فرۆشت و نە پیاومان كوشتوە نە دەبابەى بەعسیەكانمان هیناوە بەسەر خاكى نیشتیماندا نەكارێكمان كردوە كە خاك لێمان توڕە بێت ،ئەى بۆچ ئەم ژیانەت وەك دۆزەخ بۆ گەرم كردوین وامان لێهاتوە بەدەستى بەتاڵ و گیرفانى بەتاڵەوە هەردەڕۆین و نازانین لە كوێ ئارام دەگرین مەگەر ئیتر لەناو خاكدا دابنیشین ، ئەو گەنجانەى كەدەڕۆن و خاك جێ دێدێڵن هەرهەموى خراپەى تۆیە ، ئێمە برسى و بێ پارە دەژین، بەڵام سەرت بۆ شۆر ِناكەین ! ئەى بۆ چى كوڕەكەى جەنابت جوانترین جۆرى سەیارەو خۆشترین ڤێلا موڵكى بێت ، ئەو خەڵكى كوشت ئێمە نەمان كرد ، ئەو دونیایەك خراپەى كرد ،كەچى ئێمە ئەو خراپانەمان نەكرد و نە ئەنجامیشى ئەدەین ، كاتێك ڕۆژنامە نوسێكیش قسەدەكات شت دەنوسێ دەیان كوژى ، جەنابیشت بۆ جارێك نەهاتى لێپرسینەوە لەگەڵ كوڕ و برازاكەتدا بكەى بزانە كانگاى ئەم سەروەتەیان لە كوێ بوو، ئیستا من بە دەنگێكى سوك پێت دەڵێم بەنەفرەت بیت سەرۆك بەڵام رۆژێكى تر ماوە كە هەموو نیشتیمان بەیەكەوە پێت بڵێن بە نەفرەت بیت سەرۆك.
ئاخر تا ئیستاش جێگەى تایە زنجیرەكانى دەبابەكانى بەعس لەشارى هەولێردا ماوە چۆن شەرم ناتگرێ كە بەسەریدا گوزەر دەكەى ، خۆ پیاوە خراپەكان لە دەورى جەنابت ماوە چۆن دەتوانى سەیریان بكەى كە ئەوانە خراپە نەما كەنەى كەن ، بۆئەوەى ئیتر ئێمە بە بینیت بیزار نەبین وە رە بڕۆ بەردەم دادگا خۆت پاك كەوە لە و گوناهەنەى كەكردت ! مەڕۆ بەردەم دادگا و لاى خوداش داواى لێخۆش بون مەكە ! چونكە نەخودا دەت بەخشێ و نە لەیاسا ڕزگارت دەبێ !

 








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە