کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌وه‌یه‌ سه‌روه‌ری یاسا و دادپه‌روه‌ری بنه‌ماله‌ی بارزانی؟؟؟

Friday, 19/02/2010, 12:00


پێش چه‌ند ساتێك په‌یامی ده‌ستدرێژی كردنی د.نوری عسمان كه‌ به‌ ناو سه‌روكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌ به‌سه‌ر ڕۆشه‌نبیر و رۆژنامه‌نووس داود باغستانیمان پێگه‌یشت. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ وه‌كوو ره‌وه‌ندی كوردی له‌ ئه‌وروپا ئه‌م كاره‌ تێروریستیه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین له‌ هه‌مان كاتدا هێچ پێمان سه‌یر نیه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ له‌ لایان مافیاكانی بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانی كه‌ نوری یكێك له‌وانه‌یه‌ كراوه‌.

نوری عسمان خۆی رابردووی خۆی له‌ مه‌موومان باشتر ده‌زانیت كه‌ تاوه‌كوو ساڵی 1996 له‌ به‌غداد له‌ گه‌ڵ عوده‌ی سه‌دام حسین خه‌ریكی چی بوو. له‌ كوردستان له‌م ساڵانه‌ی ئاخیر له‌لایان بنه‌مالای مافیایی بارزانی ئێسیغلال كراوه‌ وه‌ زۆر كاری نایاسایی ، دزی ،ده‌ستدریژی كردن له‌ سه‌ر نامووسی خه‌ڵك و هه‌زاران كاری بێ ئه‌خلاقی یان پێ كردووه‌.

ڵه‌ كاتێك دا كه‌ ئێمه‌ هه‌موو داود باغستانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیسرائیل─كورد ده‌ناسین كه‌ كورده‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و به‌ شه‌رفه‌ كه‌ بێجگه‌ له‌ كاری رۆژنامه‌گه‌ری وه‌ خزمه‌ت كردن به‌ وڵات هێچی كه‌ی له‌ رابردوودای نه‌بووه‌.

فه‌رموو سه‌روكی هه‌ریم ئه‌وه‌یه‌ سه‌روه‌ری یاسا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌رامه‌تی تاكی كورد، ئه‌وه‌یه‌ ڕێزگرتن له‌ یكتری كه‌ خۆت پێش چه‌ند رۆژیك له‌ ناو كۆنگره‌ی زانایانی ئایینی باست لێ ئه‌كرد...

جه‌نابی سه‌رۆكی ته‌زوێر یان خۆت گێلی یانیش میلله‌تی كورد هه‌مووی نانیان به‌ گۆێ خواردووه‌ و ئاگاداری دوورویی جه‌نابت نین... به‌ڵام من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ خۆت و داروده‌سته‌كه‌ت به‌ره‌و تێچونه‌كی حه‌تمی ده‌چن چونكه‌ كورد میلله‌تێكه‌ كه‌ ده‌توانیت چاره‌نووسی خۆی به‌ ده‌ستی خۆی دیاری بكات.

لێره‌وه‌ پیشتگیری ته‌واوی خۆمان بۆ روشه‌نبیر داود باغستانی ده‌رده‌برین وه‌ هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازین.

شه‌رمه‌زار بێ ده‌سته‌لاتی مافایی بارزانی
بمرن گه‌نده‌ڵكاران
هه‌ر بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌وو گۆربه‌گۆر كردنی ده‌سته‌ڵاتی خێله‌كی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە