جه‌لال تاله‌بانی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا ، نهێنییه‌کی گرنگی درکاند... ئێران هاوکارمانه له لێدانی خۆپیشانده‌ران.
Monday, 04/04/2011, 12:00
له دوایین کۆبوونه‌وه‌یدا ، جه‌لال تاله‌بانی له‌گه‌ل کادیرانی یه‌کیتی له سنوری هه‌ولێر که له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجامی دا ، باسی له ره‌وشی نائاسایی کوردستانی کرد . له‌م کۆبوونه‌وه‌یدا نهێنییه‌کی گرنگی درکاند که بریتییه له هه‌ژمارکردنی ئێران وه‌ک کاره‌کته‌رێکی سه‌ره‌کی له ره‌سمکردنی سیاسه‌ته‌کانی نێوخۆی کوردستان. جه‌لال تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌کرد که خۆی و نێچیر قه‌ول وابووه له‌گه‌ڵ یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ له ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌سه‌لاتدارانی ئێران"ئیتلاعات" کۆببنه‌وه بۆ جیاکردنه‌وه‌یان له گۆران و کۆتایی هێنان به خۆپیشاندان و هێڵانه‌وه خه‌ڵک و گۆران به ته‌نیا و دواتریش لێدانیان . درێژه‌ی دابووێ وتبووی: هه‌ردولا "کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو" ئیلتزامیان به به‌ڵێنه‌که‌ی خۆیانیان نه‌کرد و نه‌هاتن. تا ئێره ئه‌گه‌ر بۆ چاودێرانی سیاسی گرنگ بێت ، ئه‌وا بۆ خه‌لکی کوردستان و ناوچه‌که و هه‌روه‌ها بۆ خودی ئێرانیش، گرنگتر له‌وه‌دایه کاتێ رایگه‌یاند: ئێران گره‌نتی پیداوین که بۆ له‌مه‌ودوا به‌شدار ده‌بێت له‌سه‌ر کوتکردنی خۆپیشانده‌ران و هاوکاری جدییمان ده‌کات.
لیره‌دا پێویسته کۆماری ئیسلامی ئیران ، به ئاشکرا سه‌باره‌ت به‌م راگه‌یاندنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی لێدوانێک بدات ، تا خه‌ڵکی کوردستان دۆست و دوژمنانی خۆی له‌یه‌ک جیابکاته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م لێدوانه هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر به ئیران نیشان بدات.له‌م کۆبوونه‌وه‌دا مه‌راییه‌کی زۆری بۆ مه‌سعود بارزانی کردووه و دڵنیاش بووه که له نێو ئاماده‌بووان کادیرگه‌لێکی یه‌کێتی سه‌ر به‌پاراستن هه‌یه ، راپۆرتی باشی"حسن سلوک"ی بۆ مه‌سعود، بۆ ده‌نووسن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست