له‌شاری (Loughborough) به‌ریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان کرا
Monday, 01/02/2010, 12:00
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه به‌رواری (31/01/2010) له‌شاری (Loughborough) کۆرێکی سه‌رکه‌وتوو به ناونیشانی (گرنگی به‌شداری کردنی کوردستانییانی ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌له‌مانیه‌که‌ی عێراق)به ئاما‌ده‌بونی زیاتر له (60) گۆڕان خوازی ناوچه‌که به‌ڕێوه چوو .
سه‌ره‌تای کۆڕه‌که به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێ کرد پاشان پێناسه و ڕونکردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پرۆگرامی گۆڕان له‌لایه‌ن گۆڕان خواز کاک (مژده) پێشکه‌شکرا دواتر وته‌یه‌ک له لایه‌ن Mr. Brian))پـێشکه‌ش کرا پاشان گۆڕان خواز کاک (سه‌ردار) چه‌ند تیشکێکی خسته سه‌ر ئامانج و مه‌به‌ستی کۆبونه‌وه‌که بۆ ئاماده بوان دواتر له‌لایه‌ن خاتوو (Ms. Nicky Morgan) کاندیدی پارتی (Conservative) بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا چه‌ند وته‌یه‌ک پێشکه‌ش کرا که سه‌رسامی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر زۆری ئاماده‌بوان له کۆبونه‌وه‌کاندا دواتر شاعیری لاو کاک (هـــێمن) به خوێندنه‌وه‌ی دوو پارچه شیعر زیاتر کۆبونه‌وه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند کرد پاشان ده‌رگا واڵا کرا بۆ ئاماده‌بوان بۆ ده‌ربڕینی سه‌رنج و بیر و ڕاکانیان بۆ زیاتر خزمه‌ت کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه کۆره‌که له‌لایان کاک (شیروان) به‌سه‌ر که‌وتویی به‌رێوه برا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست