تاڵەبانى دوبارە وتیەوە سەربەخۆیى كوردستان :" ناواقعى و خزمەت بە گەلى كورد ناكات !!..
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
بەلاتانەوە سەیر نەبێت كە ئەمە وتەى كەسێكە كە خۆى وتەنى هەموو ژیانى لە خەبات و شۆڕشى كوردا سەرف كردووە ئێستاش لە كۆتایى تەمەنیدا پێمان بڵێت (سەربەخۆیى كورد واقیعى نیەو خزمەت بە كورد ناكات ..!!!) پار ساڵیش كە جەنابیان تەشریفیان بردە توركیا فەتوایەكى ترى دا (سەربەخۆیى كوردستان خەونى شاعیرانەیە ..)!!
جەنابى سەرۆك ئەگەر دەتزانى سەربەخۆیى كورد ئەم شتانەیە . ئەگەر دەزانیت هیچ ئەنجامێكى نیە شۆڕش و خەباتى نەتەوە , ئەگەر پێت وایە كورد سەربەخۆیى بە دەست ناهێنێت و دەبێت تا هەیە گەداى برا و خزمە عەرەبەكانتان بێت
ئەى كەواتە بۆچى شۆڕشت كرد ,؟ كە خۆتان پێى دەڵێن شۆڕشى نوێ ى گەلەكەمان ؟ ئەى ئەو دروشمە چیە كە حزبەكەت هەڵى گرتووە و دوبارەى دەكەنەوە دەڵێن مافى چارەى خۆنوسین ؟ یان ئەم قسەو دروشمەش وەك تەواوى قسەكانى ترتانە تەنها قسەى زلە !
ئەگەر بڕیار بێت لاى خۆتان ئیتر خۆتان و خواى خۆتان چیتان كردووە وا زوو زوو بیرمان دەهێننەوە كە دەوڵەتى كورد خەونى شاعیرو واقیعى نیە .. تا سەر ئێمە لە ژێر باڵى ڕەحمەتى چەوسێنەراندا بین ئەى جەرگ و باوك و برا و هاوسەرى خەڵكتان بۆ دا بە كوشت . ؟
بەڵێ هەرچەند ڕاستیەكەى من وەك بۆچونى خۆم هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم تا ئێوە (یەكێتى و پارتى) لەم كوردستانە حكوم بكەن كورد سەربەخۆیى بەدەست بهێنێت .چونكە هەموان باش دەزانن كە ئێوە بە درێژایى (18) ساڵى حكومڕانیتان چیتان بەم میللەتە كردووە , چۆن هەمووانتان بە شێوەیەكلاى مەعنەوى كۆمەڵكوژ كردووە .
بۆیە من پێشنیار دەكەم بۆ بەڕێزت جەنابى سكرتێرى گشتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان دروشمى حزبەكەت پێویستى بەگۆڕانكارى هەیە كە دەڵێت (مافى چارەى خۆنوسین بۆ كورد) یان ئەوەتا لایببە بە یەكجارى یاخود شتێكى ترى بۆ زیاد بكەیت بۆ نمونە بڵێیت (مافى چارەى خۆنوسین بۆ كورد بێ داواكردنى خەونى شاعیران+ داواى ناواقعى كە خزمەت بە كورد ناكات !!)
سەیرى ئەم هەواڵە بكەن ..
http://kurdiu.org/hawal/?pageid=18526
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست