نهێنیه گه‌وره‌که‌ی تاله‌بانی ئاشکرا ده‌کرێت
Monday, 15/02/2010, 12:00
چاودیرێکی سیاسی
کۆمه‌لێك له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له شکات نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی داده‌وه‌ری دادگای به‌رای سلێمانیان کردوه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری حزبه‌که‌یان ده‌ستی به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی حزبه‌که‌دا گرتوه خاوه‌نی 28 کۆمپانیای زه‌به‌لاحه وه‌ك ده‌لێن نه‌بونی شه‌فافیه‌تی دارای له‌سه‌ر موڵکومالی حزب به‌شێوه‌یه‌که نه‌ك مه‌کته‌بی سیاسی ته‌نانه‌ت جێگره‌کانیش ئاگایان له ورده‌کاریه‌کان نیه ئه‌و ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیانه رایده‌گه‌یه‌نن که تاله‌بانی له‌و کارانه‌ی دا به‌پێی ده‌ستوری عێراق و یاسای حزبه‌سیاسیه‌کان و په‌یره‌وی ناوه‌خۆی حزب سه‌رپێچی یاسای ئه‌نجام داوه هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که ناویان هاتوه له بواره جیاجیا کاندا وه‌ك بازرگانی گشتی سنورداروته‌نانه‌ت له‌بواری نه‌وتیش کار ئه‌که‌ن له ماوه‌ی رابردو زۆرترین پرۆژه‌یان له‌ژێرده‌سه‌لاتی یه‌کێتی ئه‌نجام داوه ئه‌مه‌ش به سود وه‌رگرتن له‌وده‌سه‌لاته ره‌هایه‌ی سکرتێری یه‌کێتی پێی داون
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگه‌دار له‌و باره‌یه‌وه رونی کرده‌وه که ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیه‌کان له ناوهێنانی شکات نامه‌که‌دا پشتیان به ماده‌ی (127) له ده‌ستوری عێراقی به‌ستوه که ده‌لێت بۆ سه‌رۆك کۆمار سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆکی په‌رله‌مانی جێگره‌که‌ی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی وخاوه‌ن پله تایبه‌ته‌کان نابێت پێگه‌ی خۆیان بۆ بازرگانی کردن به‌سامانی ده‌وله‌ت به‌کاربهێنن
سه‌فین مه‌لاقه‌ره که یه‌کێك بوه له ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تیانه‌و ئێستاش یه‌کێکه له سه‌رکرده دیاره‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له لێدوانێك دا بۆ ئه‌وشکات نامه‌یه
پشت راست کرده‌وه‌و له‌باره‌ی ناو ژماره‌ی کۆمپانیاکانه‌وه گوتی ئێمه سکاڵاکه‌مان بۆ دادگا بوه دادگاش به‌لگه‌ی ده‌وێت بۆیه هه‌مو شته‌کانمان به به‌ڵگه‌وه بوه ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ناوی ئه‌وکۆمپانیایانه که به‌هی تاڵه‌بانی ناوبراوه بۆیه به پێویستمان زانی ناوی ئه‌م کۆمپانیانه بلاو بکه‌ینه‌وه
1- کۆمپانیای ده‌رگه‌زێن
2- کۆمپانیای وزه
3- کۆمپانیای نزار
4- کۆمپانیای ئیرون
5- کۆمپانیای داهول
6- کۆمپانیای ئه‌له‌ند
7- کۆمپانیای میراو
8- کۆمپانیای شکۆفه
9- کۆمپانیای چیا
10- کۆمپانیای کوردستان
11- کۆمپانیای ئزمر
12- کۆمپانیای ریکو
13- کۆمپانیای هوما (1)
14- کۆمپانیای هوما (2) له‌تری
15- کۆمپانیای داناس
16- کۆمپانیای کۆرمۆر
17- کۆمپانیای زه‌وی بترڵ یوم
18- کۆمپانیای بێ‌ژان پێتا
19- کۆمپانیای سایکس
20- کۆمپانیای هۆلۆکۆر سسیمۆ
21- کۆمپانیای که‌ره‌ند
22- کۆمپانیای نۆکان
23- کۆمپانیای تۆژه‌له
24- کۆمپانیای قوباد
25- کۆمپانیای توسگ
26- کۆمپانیای مهد
27- کۆمپانیای باوان
28- کۆمپانیای فریبا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست