چ نشوستێك له پشت کاره ترسنۆکه‌که‌ی کۆماری سێداره‌وه‌یه؟
Friday, 14/09/2018, 11:58
پێشنیان فه‌رمویانه: سه‌گی هار چل شه‌وی عه‌مره، کۆماری سێداره‌ش که نزیکه‌ی 40 ساڵه به زه‌بری هێزو تۆقاندن خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر گه‌له‌کانی ناو ئێرانداو له ژێر جبه‌و عه‌مامه‌دا خۆی حه‌شارداوه و کردویه‌تیه پاساو وبیانوی کاره‌کانی، نه‌ك به‌س له ناوخۆ به‌ڵکو هه‌وڵیداوه هه‌موو هێزێکی بخاته گه‌ڕ تا په‌ل بهاوێت بۆ وڵاتانی تر‌و هه‌ژمونی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنێت، وه‌ك چۆن له سوریا‌و عێراق و یه‌مه‌ن و لوبنان و چه‌ندان ده‌وڵه‌تی تر تاقم و هێزی تیرۆریستی دروستکردوه.
ئه‌مه له کاتێکدایه دۆخی ئابوری ناوخۆی ئێران و هاڕه‌کردنی به‌های تومان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێکاریی و توندکردنی گه‌مارۆی ئابوری دژی ئه‌و رژێمه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای ده‌وڵه‌تانه‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که دۆخی ناوخۆی ئێران له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی مه‌زندایه، به تایبه‌تی له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا چه‌ندان خۆپیشاندان و ناره‌زایی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی ناوخۆی ئێرانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداو شکۆی ئه‌و رژێمه تیرۆریسته‌ی شکاند.
ناوچه‌یه‌که‌ی وه‌ك هه‌رێمی کوردستانیش، که نه‌ده‌وڵه‌ته‌و نه هیچ ده‌وڵه‌تیکی جیهانی خۆی لێده‌کاته خاوه‌ن زۆر ئامانجێکی ئاسانه بۆ ئه‌و رژێمه دۆڕاوه که موشه‌ك بارانی بکات، گه‌ر ئه‌وان خۆیان به به‌هێزو توانا داده‌نێن با ئامانجێك له وڵاتانی که‌نداو یان راسته‌وخۆ ئامانجێکی ئه‌مریکی بپێکن و ه ئاشکرا دانی پێدا بنێن که ئه‌وان بوون، بزانن هه‌ر له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا قورسترین تۆڵه‌یان لێناکرێته‌وه؟
یان له سێداره‌دانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك و گه‌نجێکی سڤیلی کورد که له ژێر سێبه‌ری سته‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌ژین چ ئازایه‌تیه‌کی تێدایه؟ ئه‌مه کاری ترسنۆکه‌کانه که ده‌یه‌وێت دۆڕاندنه جیهانی و ناوخۆییه‌کانی به‌وه په‌رده‌پۆش بکات، به‌ڵام به هیچ جۆرێك ئه‌و کاره ترسنۆکانه هه‌ڵی ناسێننه‌وه‌و سه‌رکه‌وتنی پێنابه‌خشن، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی کوردستاندا ڕقێکی جه‌ماوه‌ری دژی ئه‌و رژێمه سه‌رهه‌ڵده‌دات، چونکه له‌یه‌ک کاتدا ئه‌نجامدانی ئه‌و کارانه‌ی دژی کوردان ده‌ربڕینی بانگه‌وازی دژایه‌تی ئه‌و رژێمه بۆگه‌نه‌یه دژی هه‌موو هاوڵاتیه‌کی کورد له هه‌ر کونجێکی دنیادا بێت. ئه‌وه‌ش که تا ئیستا بێلایه‌نیی خۆی ده‌ربڕیوه له‌و باره‌یه‌وه ئیتر له مه‌ودوا هیچی پێ نه‌کرێت هه‌موو رۆژێك کۆمه‌ڵێك له‌حنه‌ت و دوحا له‌و ئاخوند‌و حاخامامنه ده‌کات و بێ سێ و دوو ئاماده‌یه زه‌بری کوشنده له بناغه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه بدات.
به دڵنیاییه‌وه ئه‌م کارانه‌ی جمهوری سێداره‌ی ئێران زه‌نگی مه‌ترسیه بۆ کۆتایی هاتنی عومری ئه‌و عه‌زیا برینداره‌ی تا ئێره‌ی هێناوه به خوێنڕشتن و سێداره‌و دوژمانه‌یه‌تی و کوشتن و ئاژاوه‌نانه‌وه له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا.هه‌ر ئه‌م کاره ترسنۆکانه‌یه‌تی ده‌بێته هۆی یه‌کگرتنی هه‌موو هێزه کوردیه‌کان به‌و ئاراسته‌ی لوله‌ی تفه‌نگه‌کانیان به‌ره‌و سنگ و مێزه‌ری ئه‌و جه‌لادانه به‌کابهێنن، هه‌موو تاکێکی کوردی سڤیلیش ده‌بێته سه‌فیری زمانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و له هه‌موو شوێنێکی دنیادا خه‌باتی سیاسی دژی ئه‌و ئاخوندانه په‌ره پێده‌دات تاکو رۆژێك زوتر بڕمێت و هه‌موو گه‌لانی ئێران ئازادی و سه‌ربه‌رزی به‌ده‌ست بێنن و ژیانێکی ئاده‌میزادانه بژین.
بژی کورد‌و کوردستان و به‌رخۆدان، سه‌رشۆڕی بۆ کۆماری سێداره‌و به‌کرێگیراو و سیخوڕه‌کانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست