کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا پەروەردەیى كفرى بڕیارەكەى وەزارەتى پەروەردە جێ بەجێ دەكات؟؟ (پرسێارێكیش لە وەزیرى پەروەردە)

Tuesday, 17/03/2009, 12:00


ساڵى پار وەزارەتى پەروەردە بە علنى بڕێارێكى دەركرد, خێوێ بەو قوتابخانانەى كە مودیرەكانیان هەڵگرى بڕوانامەى دبلۆمن دەبێ بگۆڕدرێن و هەڵگرانى بڕوانامەى بەكالۆریۆس لە شێوینیان دابنرێ, ڕەنگە وەزارەتى پەروەردەلەوكاتەوەى دروست بووە هەرگیز نەیتوانیبێت بڕێارێكى عاقڵانەى لەو جۆرە دەربكات,ئاشكرایە لە ژێر دەسەلاتى ینك و پدك دا بۆ هاوسەنگ كردنەوەى پرۆژە حیزبیەكانیان كۆمەڵێك مامۆستایان بەرهەم هێنا لەژێر ناوى خۆلى خێرا, ئەوانە تا ئێستا بوونەتە بارقورسى و گرانى بەسەر ڕەوتى پرۆسەى خۆێندن و سیستەمى قوتابخانەكان لە كوردستان و گەرمیان و كفرى بە تایبەتى, تەنانەت لەو ئاستەش دا نەوەستاوەتەوە بكرێنە مامۆستا كە ئەمەش مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر پەروەردە بگرە زۆرینەیان كراون بە بەڕێوەبەرى قوتابخانەكان,وەكو لەپێشەوە ووتمان كاتێ وەزارەتى پەروەردە زیاتر هەستى بەو گاڵتەكردنە كرد كە هاتۆتە ڕێگەى پرۆسەى پەروەردە بۆیە بڕیارى دەركرد خاوەن بڕوانامە بەكالۆریۆسەكان جێگەى دبلۆمەكان و شەهادە علوجەكان بگرنەوە, ئەم بڕیارەى وەزارەتى ناوبراو لە زۆرینەى شار و شارۆچكەكان دا كارى پێكرا زیاتر ئەوەى هانیدام لە كوردستاپۆستى ئازیزەوە ئەم چەند دێڕە بنوسم خۆم شەهادەى دبلۆمم هەیە و شینەكەم بۆ هەریسەكە نیە و خۆمناگرێتەوە بۆیە زیاتر لە هەموو كەس هەست بەو برینە دەكەم بەسەر جەستەى پەروەردەیى كفریەوە كە ئازارەكەى بۆ نەوەى قوڕبەسەر جێدەمێنێ و لەدواڕۆژدا دەبێت ئەوان باجەكەى بدەن, دووەمیان خۆم پێنج ساڵە مامۆستام و ڕاستەوخۆ سلبیاتى ئەو كارەى پەروەردەى كفرى دەبینم چەندە خراپە, لەلایەكى ترەوە تەنها پەروەردەى كفرى نەبێت هەرجارە و بیانویەك دەهێنێتەوە بۆ جێبەجێكردنى ئەو بڕیارە, جارێ دەڵێت ئەو بەڕێوەبەرانەى كە دانراون بۆ قوتابخانە بنەڕەتیەكان واتا لەپۆلى یەكەمەوە تا حەوت, ئەوانە پێشمەرگەى كۆنن و ڕۆژانى سەخت چەكیان هەڵگرتووەو و ئەوان نەبونایە سەدام حسێن نەدەڕوخا ئەمە نەێەن قسەى بەڕێوەبەرى پەروەردەى كفرییە, هەر ئاگایى لەوە نیە چۆن پرۆسەى پەروەردە پێشدەكەوێ و مەترسیەكانى چیە!!!
ئێستا لە زۆربەى قوتابخانە بنەڕەتیەكانى كفرى دا ئەوانە بەڕێوەبەرن كە بڕوانامەى دبلۆم یاخود زراعە و ێناعەیەیان هەیە, یان هەندێكیان شەهادەكانیان تڕە كەڵەك و علوجە و مەعهەدیان لە دواى تاَڵانییەكەى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە تەواو كردووە لە ناوچە نەگەڕاوەكانى سەر بە حكومەتى هەرێم, ئەمەش وایكردووە ئاستى خۆێندن و خۆێندەوارى و بە شێوە عیلمیەكەى پەكبكەوێ و پرۆسەى پەروەردەش بكرێتە جێگەى ساغكردنەوەى مەرامە تایبەتیەكان لە كفرى دا, ئەگەر تەنها خاڵێك لەم نوسینەدا بەدەرە لە ڕاستى فەرموو با جەنابى بەڕێوەبەرى پەروەردەیى كفرى وەڵاممان بداتەوە ئەوكات ئێمە ناو مەلەف و جۆرى شەهادەو شۆێنى بەدەستهێنانى شەهادەكان و تواناى زانستى و لێشوەشاوەیى هەریەكەیان و پلەكانى ئێستایان دەخەینەڕوو, دواجار ڕووى پرسیارمان دەكەینەوە وەزیرى پەروەردە و پێى دەڵێن, تاكەى هەست ناكەى ئەو جۆرە كارانە زیان بە پرۆسەى خۆێندن دەگەیەنێ لە كفرى دا؟؟؟؟؟؟؟؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە