کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆسرەت رە سوڵ و مەلابەختیار لە شكستی یەكێتی بەر پرسیارن

Sunday, 22/09/2013, 12:00






ئەگەرچی مام جەلال ڕۆڵی مەزنی هەبوو لە ئاراستەكردنی یە كێتی وەك كاریزمایەكی دیاری نێو كوردستان بەڵام ئەو كۆمەلێك سازشی لەپێناو پۆستەكەی بۆ پارتی كرد ،بەڵام دواجار هەستی بەوەكرد كەئیتر بەسە ئەو سازشكردنە بەنمونە رەزكردنەوەی لێسەندنەوەی متمانە لەمالیكی و ڕێككەوتنی دەباشانی نێوان خۆیی و بزوتنەوەی گۆڕان لەمەڕگەڕانەوەی دەستور بۆپەرلەمان و گۆڕینی سیستەمی سیاسی لەكوردستاندا بەڵام سەركردەكانی یەكێتی لەپێناو بەرژەوەندی و سودی شەخسی ئەو ڕێككەوتنەیان لەباربرد . یەكێتی دوای مام جەلال گەشانەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەڵام هەرزوو كۆتایی پێهات .بەنمونە لەیادی دامەزراندی حیزبەكەیان هەمو خەڵك هەستی پێكرد بەتایبەتی لەهەولێر كە جەماوەرێكی بێشومار بەشداری ئەو یادەیان كرد كە چاوەڕواننەكرابوو ،بەڵام هەرزوو كۆتایی پێهات لەبەر ئەو هۆكارانە.یەكەم درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەریێم بۆپارتی بەشێوەیەكی ناشەرعی .دوەم جەختكردنەوەی لەراِدەبەدەری پاراستنی رێككەوتنی ستراتیژی .كۆسرەت لەسەروبەندی دەسپێكی هەڵبژاردنەكاندا كۆبونەوەی نهێنی لەگەڵ نێچیرڤان ئەنجامدا بەمەبەستی دژایەتی كردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیاندندا لەكاتێكدا لەیادی حیزبەكەیدا گوتی دەبێ دەستوربگەڕێتەوە پەرلەما نو تەعدیلاتی لەسەر بكرێت هەر ڕۆژێك دوای ئەوە پەشیمان بویەوە .كۆسرەت هەمیشە بەكوتلەچی ناوی دەركردوە لەیەكێتی بەڵگەش بۆئەوە گرنگی دانی بێتام بەكورەكەی و هەڵواسینی وێنەی ئەو زاتە لە زاخۆوە تا خانەقین تەنها لەبەر ئەوەی دەنگی زۆربێنی لەبەرامبەر دا گرنگی بەوانی تر نەدەدا تەنها بە كوتلەكەی خۆی كە ئەمە زیانی زۆری گەیاند بەیەكێتی بەتایبەتی لەهەولێر.سەرباری ئەوەی كە كۆسرەت ڕەسول شەریكە بەشی كاری بازرگانی و نەوتە لەگەڵ خودی نێچیرڤان .سەرباری هەموو ئەو هۆكارنەی سەرەوە یەكێتی هەمیشە سیاسەتێكی خەیاڵی و نا واقیعی پەیرەو كردوە بەوەی كە بە خەیاڵ دەیبەینەوە بەخەیاڵ زۆربەی خەڵكمان لەگەڵە كەچی پارتی واقعیانەتر بیردەكاتەوە بەرامبەر بەخەڵكی خۆی و گرنگی پێدانی جەماوەرەكەی .یەكێتی هەمیشە بەوەناسراوە كە خەڵكی خۆی ، نوسەری خۆی ، دڵسۆزی خۆی ، تەهمیش كردوە و گرنگیان پێنادات و بۆچونیان بەهەند وەرناگرێت .بۆوێنەخەڵكێكی زور نوسی كە پێویستە ڕێككەوتنی ستراتیژی هەڵوەشێتەوە كەچی یەكێتی و سەركردەكانی لەپێناوی مانەوەیان لە پۆستەكانیان و پاساوی دووبارەبونەوەی شەڕی ناوخۆ گوێڕایەڵی كەسیان نەبوون كە بێگومان ئەوپەڕی سیاسەتێكی نا لۆژیكیە چونكە هەلومەرجی شەڕبەشێوەیەك لەشێوەكان بەسەر چوو .



مەلابەختیار یەكێكی ترە لەو سەركردانەی كە هەمیشە لە گووتارەكانیدا جۆرێك لەهەڵچونی دەرونی پێوەدیارە .ئەو هەمیشە جەختی لە پاراستنی ڕێككەوتنی ستراتیژی دەكردەوە كە ئەمە خاڵی سورە بۆیەكێتیەكان ،چونكە ئەوان زەرەرمەندی سەرەكی ئەو ڕێككەونە فاشیلەن بۆیەكێتی و جەماوەرەكەی وەك شكست سەیردەكرێ ،لەكۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی لەگەڵ فازل میرانی گەورەترین و ترسناكترین لێدوانی دا كە گوتی دوای پڕۆپاگەندە دەگەڕێینەوە سەر ڕێچكە كەی خۆمان ،كام ڕێچكە ئەو ڕێچكەیەی كە بەو دەردەی بردی .من پێم وایە بۆ دەربازبون لەو دۆخە خراپەی كە یەكێتی تێی كەوتوە ئەوەیە كە پێویستە یەكێتی ببێتە ئۆپۆزسێون نەك پەیوەست بێت بەڕێككەوتنە ترسناكەكە چونكە هەر نزیك بونەوەیك لەگەڵ پارتی واتە كۆتایی هێنان و ئاوابونی یەكجارەكی یەكێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە