ئەگەر پیاوەکانی دژە تیرۆر تاوانێک بکەن، یاسا نایانگرێتەوە!
Tuesday, 10/01/2012, 12:00
ماوەیەك پێش ئێستا شەڕ كەوتە نێوان چەند ماڵێكەوە، لەو شەڕ و پێکدانەدا، چەند كەسێكى تێدا بریندار بوو، یەکێک لە تاوانبارەکان ناوی هاوژین هادی بوو، کە یەکێکە لە دەمامکدارەکانی دەزگای دژە تیرۆر و دواتر بریارى دەستگیركردنى درا، بە ماددەى (405) كە هەوڵی كوشتنى یەکێک لەوانەی دابوو، بە پێی ئەو مادەیە دەبێت ئەو کەسە بگیرێت تەنانەت كەفالە تیش نایگرێتەوە.
پاش ئەوەی زانرا کە ئەم هاوژین هادییە سەر بەم دەزگا بەدناوەیە، ئیتر پۆلیس و دادگا نەیانوێرا بەلایدا بچن، چونکە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرەوە هەڕەشەیان لێکرابوو، کە نابێت ئەم کەسە بگرن، ماوەیەكى زۆرى خایاند ناوبراو بە ئارەزووی خۆی دەگەڕا و پۆزی لێدەدا، سنگی دەردەپەڕان، كەسیش نەیدەوێرا بانگیشى بكات. دواتر لە رێگەى رێکەوتنی عەشایەرەوە لە ژێر فشار و هەڕەشەدا كێشەكە چارەسەرکرا، پۆلیس و دادگا، یاسا و رێساش بوو بە جوتێ پێڵاو، کردیانە پێی کاک هاوژینی دژە یاسا و دژە تیرۆر. ئەمە لە کاتێکدا بۆ كەسێكى هەژارى بێکەس لە سەر جوتێ گۆرەوى ئەگەر بیدزێت، مەفرەزەیەکی بۆ دەنیرن و دەیگرن و حوكمى دەدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست