بۆچی پارتی حزبی زەحمەت كێشان و بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی بەو دەردەبرد؟
Thursday, 29/12/2011, 12:00
پاش راپەرینەجەماوەریەكەی بەهاری 1991 كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان حزبەكانی ئەو كاتەی كوردستان كەوتنە مل ملانیەكی ناتەندروست بۆ گرتنە دەست وقۆرغ كردنی دەسەڵات بەتایبەتی لەنێوان هەردوو حیزبە گورەكەی ئەو وەختە (ى ن ك) و (پ د ك) كە لەو كاتەدا خاوەنی پێگەیەكی جەماوەریی زۆر بوون. لەبەرواری 19/5/1992 یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كرا بۆ پێك هێنانی حوكمەتی هەرێمی كوردستان ئەو هەڵبژاردنە هەرجەندە پاك وبێگەرد نەبوو پربوو لە غەلو غەش بە تایبەتی لەلایەن (پ د ك) كە لەوكاتەدا رێككەوتبوو لەگەڵ حیزبی بەعسی روخاودا كە ئەو جاشەكوردانەی لە دەوروبەری موسڵ مابوون بیانێری بۆ كوردستان تا دەنگ بدەن بە (پ د ك) ئەوە بوو رێژەی دەنگەكانی زاخۆ و دهۆك لەرێژەی دانیشتوانەكەی زیاتربوو.بەرەی كوردستانی لەدوای راپەرینەوە لێبوردنێكی دەركرد بۆ پیاوەكانی بەعس و مستەشار و جاشەكان كە لەو كاتەدا بە (فەوجی خەفیفە) ناسرابوون بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو جاشانە دورخەنەوە لە بەرەنگاربوونەوەی بەرەی كوردستانی و (پ د ك) ئەو لێبووردنەی قۆستەوە ئەو ژمارە زۆرەی جاشەكانی خزانە نێو ریزەكانی خۆیەوە بەوەش (پ د ك) بەشی شێری بەركەوت لەو جاشانە ئەوش بووە هۆكاری ئەوەی كە بتوانێت سوودیان لێوەربگرێت بۆ تەوازنی باڵانس لەگەڵ (ى ن ك) لە زۆربەی ئەو ناوچانەی كە (پ د ك) لاوازبوو یاخود هەركەسی نەبوو ،وەلەهەڵبژاردنی یەكەم پەرلەمانی كوردستاندا دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەنجامی هەڵبژاردنەكە دواخراو ماوەیەكی زۆر هەردوو حزبی گەورە مشتومریان بوو كەچۆن ئەو ئەنجامە راگەیەنن دەرەنجام رێكەوتن بەپەنجا بەپەنجا واتە ففتی بەففتی كەئەوە زۆر دوربوو لە دیموكراسیەوە خۆیان بە ئارەزوی خۆیان یاریان بە دەگەكان كرد.كابینەی یەكەمی حوكمەتی هەرێمی كوردستانیان راگەیاند بەسەرۆكایەتی دكتۆر كەمال فواد كەسەر بە(ى ن ك)بوو وە خوالێخۆش بوو(جەوهەر نامیق) كرا بەسەرۆكی پەرلەمانی كوردستان واتا دەسەڵاتەكان لەنێوان هەردوو حزبی زلهێزدا دابەش كراو وەك خێر چەند پۆستێكیان دا بەحزبە كانی تر. لەو كاتەدا گەر وەزیرێك سەربەلیستی (ى ن ك) بوایە جێگرێكیان بۆ دانابوو سەر بەلیستی (پ د ك) بوو ئەوەش بوو بە نوكتە لەناو خەڵكدا لە جیاتی بڵێن جێگری فڵان وەزیر دەیانگوت رێگری فڵان وەزیر. حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەكاربوو بەڵام لەئاست داخوازیەكانی خەڵكی كوردستاندانەبوو نەیدەتوانی بریاریك دەربكات بەبێ گەرانەوە بۆ مەكتەبی سیاسی هەردوو حزبی دەسەڵات وەكەسی شیاویان نەدەخستە شوێنی شیاو مل ملانیەكان لەنێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتداردا رۆژ بەرۆژ تەشەنەی دەسەند تاكارگەیشتە سەرئەوەی وەك بۆمبێكی تەوقیت كراویان لێهاتبوو بەرامبەربەیەك ئەوەبوو لەسەر كێشەی ریزە دوكانەكانی كورەكەی حەسۆمیرخان بۆمبە تەوقیت كراوە كە تەقیەوە شەری براكوژی لەنێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتداردا هاتە ئاراوە رۆژ بەرۆژ شەرەكە قورستر دەبوو هەرلایەك هەوڵیی دەدا لاكەی تر بسرێتەوەو پشگیری ئەقلیمی و ناوخۆیی بەدەست بیەنێ بۆ ئەو مەبەستە چەندین حزبۆكەی كۆپی كراو دروست بوو. هەردوو حزب بەوەشەوە نەوەستان كەشەرەكەی نێۆیان درێژەپێدا كەوتنە پەلكێش كردنی سوپای بێگانەو بەعس بۆ سرینەوەی یەكتری ئەوەبوو لە 31/ئاب/ 1996 پارتی دیموكراتی كوردستان سوپای دۆراوی بەعسی پەلكێش كرد بۆ سەر پایتەختی هەرێمی كوردستان تا لەدەستی هیزەكانی(ى ن ك) دەربكات و بیداتەوە دەست (پ د ك) كە ئەوكاتە وەك دۆراوێكی شەری ناوخۆی لێهاتبوو. 31 ئاب حزبەكانی دابەش كرد بەسەر دوو بەرەدا بەرەی گەل و بەرەی دژەگەل بەرەی گەل ئەو حزبانەبوون كەپشگیری ئەو دەست وەردانەی سوپای بەعسیان نەكرد لەشەرەكەوە لەبەرژەوەندی(پ د ك) ئەویش پێك هاتبوون لە پێنج حزب:
1- یەكێتی نیشتمانی كوردستان.
2- حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان.
3- حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان
4- حزبی پارێزگارانی كوردستان.
5- بزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان.
ئەم حزبانە بەیەكەوە هاوپەیمانیەكیان بەست بۆ بەگژدا چوونەوەی ئەو پیلانەی كە كرالەنێوان(پ د ك) حزبی بەعسی روخاودا دژ بەبەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان بارەگاكانیان گواستەوە بۆ سنورەكان لە قاسمەرش جێگیر بوون.(پ د ك) بەوەشەوە نەوەستا دوایان كەوتبوو بۆ سەرسنور تا چەند جاریك تێك شكاو پاشان گەردەلوولی تۆڵیان هەڵگیرسان (پ د ك) خۆی بۆ نەگیرا زۆربەی هێزەكانی بەخودی مەسعەد بەرزانیشەوە لەرێگەی كەركووكەوە گەرانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیا. ئەم شكانە بەلای پارتیەوە زۆر قورس بوو بۆ یەبریاریدا بوو تۆڵە لەهاوپەیمانەكانی (ى ن ك) بكاتەوە سەرەتای تۆڵەكە بەر حزبی زەحمەت كێشانی كوردستان كەوت كە ئەو حزبەی لە قادر عەزیز سەندەوەو دایەوە بەكۆمەڵك كەسی نزیك لە (پ د ك) وە تۆڵى دووەم لەبزووتنەوەی دیموكراسیخوازانی كوردستان بوو كەلەرێگەی چەند كەسێكی سەر بەپارتی دیموكراتیان خزانە ناو ریزەكانی ئەو حزبەوە بۆ نانەوەی كێشە تا بتوانن ئەو بزووتنەوەیە لاوازبكەن یان تۆڵەی ئەو كاتەیان لێبكاتەوە . (پ د ك) ئەوەشی بۆ چووە سەر كەلەو رێگەوە بەناوی وەزارەتی ناوخۆوە داوای لەدادگا كرد كە مۆڵەتی ئەو بزووتنەوەیە وەرگرێتەوە رێگریان لێبكات لە كاركردن. دادگاكانی كوردستانیش سەربەخۆیی خۆیان نیە لەژێر كۆنترۆڵی خزبەكاندایە هیچ سەروەریەكی نیە بێ هیچ بنەمایەكی یاسایی بریارەكەی دەركر بەفەرمانی سەركردایەتی(پ د ك) وەتا ئێستاش نەزانراوە ئەو بریارە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە تەسدیق كراوە یان نا بەڵام بەو پێیەی (پ د ك) باڵا دەستە لەدادگادا هەروەك چۆن لەروداوەكانی 17 شوباتی سلیمانی و روداوەكانی ئەم دواییەی بادینان چۆن لیژنەیاسایی یەكەی سەرۆكی هەرێم هەمان شتیان گووت كە سەركردایەتی (پ د ك) دەیانگوت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست