بەڕێوبەرى پۆلیس و قائم مقامى سلێمانى لەبارەگاى لیژنەى ئەمنى پەرداخ و تەپڵەكیان گرتە یەكترى
Saturday, 27/02/2010, 12:00
چەند رۆژێك بەرلەئیستا كوردستانپۆست لەزارى ئەفسەرێكى ئاسایشەوە بابەتێكى رەخنەئامێزى لەسەر شێرە بەفرینەكانى لیژنە ئەمنیە كارتۆنیەكى سلێمانى بڵاوكردەوە ، تیایدا ئەوەخرابووە روو كەچۆن ئەم لیژنەیە كۆمەڵێ مشەخۆر و گەندەڵى لەئامێزى خۆى گرتووە كەتەنها خەمیان وەرگرتنى پاداشت و ئوتومبیل و دۆلار و دەمانچەیە نەك پاراستنى رەوشى ئەمن و ئاسایشى شارى سلێمانى ، بەڕاستى بابەتەكەش توانیبووى تەواو نیشان بپێكێ چونكە تەواوى وشەكانى راستى و دروست بوون .
لەبەروارى شەوى 23 لەسەر 24 ى ئەم مانگەدا و لەبارەگاى لیژنەى بەناو ئەمنى لەپارێزگاى سلێمانى هەریەك لە بەڕێوبەرى پۆلیسى سلێمانى عەمید نەجمەدین و قائم مقامى قەزاى مەركەزى سلێمانى كاكە زانا لێیان دەبێتە دەمەقاڵێ لەسەر چۆنیەتى دابەشكردنى پاداشتەكانى بانگەشەى هەڵبژاردنى هاوینى پار كە تیایدا بە یەكێتى و پارتیش نەیانتوانى لەشارى سلێمانى بەئەندازەى بزووتنەوەى گۆڕان دەنگى هاوڵاتیان بەدەست بهێنن و هەریەك لە بەڕێوبەرى ئاسایش و پۆلیس و سەنتەرى زانیاریەكان و بەڕێوبەرى پۆلیسى فریاكەوتن و چالاكیە مەدەنیەكان پێنج هەزار دۆلار و دەمانچەیەكى گڵۆك و ئوتومبیلێكى مۆدێل 2009 یان وەرگرت ، سەرئەنجام قائم مەقام ئەندامانى لیژنەكە بەوە تاوانبار دەكات كەبەهۆى ریایى و دوو روویى ئەوانەوە لەگەڵ عەمید فەرەیدوون لەپاداشتە چەورەكە بێبەش كراوە ، ئەوانیش بەوە تاوانبارى دەكەن كە ئەوان هاوسۆزى بزووتنەوەى گۆڕان بوون بۆیە بێبەش كراون ، ئەویش تاوانباریان دەكات بەوەى هەموویان مەسڵەحەتچین و خەتى رەجعەى خۆیان كێشاوە و پەیوەندى نهێنیان هەیە بە چەند كەسێكى بەرپرس لەناو بزووتنەوەى گۆڕان تاكو لەكاتى هەرەسى دوو حیزبەكە و سەركەوتنى لیستى گۆڕان كورسى و پۆستەكانیان لەدەست نەدەن .
خەڵكى بەشەرەفى شارى سلێمانى و دەوروبەرى تكایە وردبنەو و تەماشاكەن .. ئاخر توخوا لیژنەیەكى بەناو ئەمنى نەتوانێ ئەمنیەت و ئاسایشى خودى خۆى بپارێزێ ئیتر ئەبێ چۆن ئەمنیەتى شارێك و دانیشتوانەكەى بۆ ئەپارێزرێت !!؟؟ ، دەك رووڕەشى دنیا و قیامەت بن ئەى مشەخۆرانى سەر قووتى میللەتى رەش و رووت و بێ دەسەڵات ، ئەم هەڵس و كەوت و ململانێ و خۆخۆریەتان روونترین بەڵگەى نزیكبوونەوەى داڕمان و هەرەسهێنانى قەڵاكەتانە كەلەسەر بنەماى ستەمكارى و دزى و راوورووتى وەدەست هاتووە .
ئەگەر سەرانى دەسەڵات بە كێشى گەردێك خەمخۆرى ئەفسەر و پۆلیسە داماوەكانى خۆیان بوونایە نەدەچوون ئوتومبیلى وەنەوشە و تاهوى پێنج شەش دەفتەر دۆلارى بدەن بەچەند دەمووچاوێكى چڵێس و گەندەڵ و ئەو چەند هەزار ئەفسەر و پۆلیسەى كە بەسەرماو گەرما ئەركى قورسیان پێدەسپێردرێ فەرامۆش بكەن .. ئەكرا نرخى یەكێك لەو ئوتومبیلانە بكرێ بەپاداشت بۆ ماندووبوون و شەونخونى چەند سەد ئەفسەر و پۆلیسێكى بەدبەخت ، بەڵام ئیتر لەگەڵ گەندەڵى و خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات ئەبێ بڵێى چى !!؟؟؟ ، هەرئەوەندە ئەڵێن ئەمە رەفتار و بیركردنەوەى سەرانى گەندەڵخواز بوو بــــۆیە جوانیان هــــەڵـــیان تـــڕان ... نوخشە لەم جارەشیان بێت ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست