لەنێوان ماڵەكەى على هەژارو كۆنەموستەشارە بەوەفاكانى سەدام
Friday, 02/07/2010, 12:00
هەرگیزبیرم نایێت ڕۆژێك لەڕۆژان چاوم بە پێشمەرگەیەك كەوتبێت كەمێك لەخۆشى داببوبێت،لەبەرامبەرئەوەش ئومێدەخوازبوومە بۆیەك چركەش كۆنە موستەشارێكى سەگى سەدام ببینم باجى ناپاكى خۆى دابێتن وڕێزى لێنەگیرێت لەلایان ئەم دەسەڵاتەخۆماڵییەوە،نایەكسانییەكان وجیاوازییەكان گەلێك زۆرن ناتوانین باسى سەرجەمیان بكەین،بەڵام گرنگە بۆخوێنەران وئەندامانى حزبەسیاسیەكان نمونەیەكى زیندوو باس بكەین،كەئەویش بەراوردێك لەنێوان بنەماڵەكەوخێزانەكەى على هەژارى بەرپرسى باڵاى پارتى لەشۆڕشى ئەیلول وگوڵان وموسەشارەكانى دوژمنى پێشمەرگەونەتەوەى كورد،جارێ لەسەرەتایی باسەكە دەمەوێ چەند ڕاستییەك بخەمە ڕوو ئەویش لەسەر خەبات ودڵسۆزى على هەژارە لەسەر زارى بەرپرسەكانى پارتى،هەربەرپرسێكى پارتى یاداشتەكانى ڕۆژانى پێشمەرگایەتى نووسیبێتەوە ئەوا بەبێ شك باسى لەجوامێرى ودڵسۆزى على هەژاركردووە،كەواتا خۆیان شاهیدى لەسەر دڵسۆزى ئەو پیاوە دەدەن بۆ ڕێبازى پارتى وبارزانى وپاشانیش نەتەوەى كورد،كەچى ئەوهەموو خەبات ودڵسۆزییە پوڵێكى قەرپ ناهێنێت لەبەرامبەر ئامادەبوونى موستەشارێك یان بەچكە موستەشارێك لەبەردەم دەسەڵاتى كوردى وپارتى،كامە ویژدانە ڕێگائەدات منداڵەكانى على هەژار باجى ئەوەبدەنەوە كە بابیان یەكێكە لەسەركردەكانى شۆڕشى ئەیلول بۆیە پەراوێزخراون،ئەوەتالەبەرچاوى هەمووخەڵك كوڕەمستەشارەكان پلەى بەرز وەردەگرن،بەڵام منداڵى ئەم على هەژارە لەفەرمانبەریكى سادەش سادەترن،دەكرێت سەیرى ڕووخسارى ئەو ژنە كۆڵنەدەرەبكەن كە بەدرێژایی ڕۆژگار لەخزمەتى پێشمەرگەو شۆڕشەكانى كوردبووە،بەڵام ئیمڕۆ لەسایەیی حكومەتى كوردى ئێستا پاداشتەكەى ئاوڕلێنەدانەوەیە!ناشمەوێ باس لە كوڕەكانى بكەم،چونكە پوڵەیەكى ڕەشە بەنێوچەوانى پارتى لەبەرئەوەى برزۆى كوڕى لەناوپارتى ئیهمال كراو هیچ كەسێك دەستى نەگرت لەلاى حەمەى حاجى محموو كرایەیە وەزیرو باوەڕى كوڕى شاگردى نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرە وبەهرۆزوچاڵاكیش بێكار ڕۆژانە شەقامەكانى هەولێر دەپێون ئەوشەقامانەى سێ بەشى تەمەنى دایك وباوكیانى برد لەپێناو كوردایەتى تاوەكو كوردستان ئازادبێت بەمەبەستى خۆشگوزەرانى ئەمن وموستەشارەكان،ئەوەى من دەیڵێم ڕاست وپاكترە لەهەمووقسەڕاستەكان كێ دەتوانێت بچوكترین ڕوونكردنەوەش بدات لەسەر ئەم باسە فەرموون وەڵامى ئەم قسانەبدەنەوە لەبەرامبەرئەمەش من چەندین ناوى موستەشاروكوڕەموستەشارتان بۆ بڵاودەكەمەوە كە پلەوپایەیان هەزاران وهەزاران هێندەى بنەماڵەتێكۆشەرەكان بەرزترە،بەهەموو پێوەرەكان ڕووخانى ئەم دەسەڵاتەنزیكە لەبەر ئەوەى بۆتە دەسەڵاتى ناپاكان وجاشەكان،ڕۆژانە لەسەرپارەى ئەم میلەتە یادكردنەوەو ڤیستیڤاڵ بۆ هەزاران ئامر مەفرەزەوئەمن دەكرێت،بەڵام بەدەردى هێمنى شاعیر دەفەرمووێت لەیادان چوومەوە چیڕۆكى كۆنم ئەوانیش هەروا لەیادان چوونەوە لەجێگایان رەقاسەكان جێگایان گرتمنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست