سیمینارێك سازكرا بۆ مەسرور بارزانی بۆ وێنەكرتن و ناسینی كەسێتی كاكە سەردەشت عوسمان بەمەبەستی رفاندن و كوشتنی
Wednesday, 12/05/2010, 12:00
هەواڵێكی زۆر گرنگ: سیمینارێك سازكرا بۆ مەسرور بارزانی بۆ وێنەكرتن و ناسینی كەسێتی كاكە سەردەشت عوسمان بەمەبەستی رفاندن و كوشتنی
لە رۆژی 18 نیسانی 2010 سیمینارێك لە سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی سەلاحەددین بۆ مەسرور بارزانی سازكرا. شایانی باسە راكری كۆلێژ نەوزاد خۆشناو بە چاوسوركردنەوە قوتابیانی قۆناغی سێیەم و چوارەمی راپێچی ئەم سیمینارە كرد. هەروەها لەدوای تەواو بوونی سیمینارەكەش قوتابیان هەموویان لەچێشتخانەی ئەبو شەهاب دەعوەت كران. ئەم سیمینارە مامۆستاو قوتابیان وایان دەزانی مەسرور تەنها دەیەوێت هێزو بازووی خۆی نیشانی خەڵك بدات كەچۆن ئینكلیزیەكی زۆر باش دەزانێت، بەڵام زۆر بە هەڵە لێكیاندایەوە ئەم كۆرە تەنها بۆ بینین و وێنەكرتنی شەهیدی جوانەمەرك كاكە سەردەشت عوسمان بوو بۆ ئەوەی پیاوانی پاراستن لە نزیكەوە بیناسن و بەهەڵە كەسێكی دیكە نەكوژن، هەروەها مەسرور دەیەوێت ئەو كەسانەی كە قسە بە بنەماڵە سەروو موقەدەسەكەیانەوە دەڵێن بە شەخسی خۆی و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی خۆی تەمبێی بكات جێكەی وەبیرهێنانەوەیە بە هەمان شێوە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی خۆی هێرش كرایە سەر دكتور كەمال سەید قادر لە نەمسا.
هەروەها ئەوەی جێكەی تێرامانە كەناڵەكانی پارتی بەهیچ شێوەیەك هەوالی رفاندن و كوشتنی كاكە (سەردەشت)یان بلاونەكردەوە و هیچ جۆرە كرنكیەكان پێ نەدا و خەلكی زۆر بە ئاشكرا دەركیان بەوە كردووە و دەزانن كە ئەمە كاری ئاژانسی پاراستنی بنەمالە و پارتیە، چونكە كەس ناتوانێت غەیری پاراستن و پارتی ئەم كارە لە هەولێر ئەنجام بدات لەبەر ئەوەی چوارەدەوری هەولێر هەمووی خەندەقە و هەڵكەنراوە هیچ سەیارەیەك بەبێ ئەوەی بە بازكەكان تێپەربێت ناتوانێت لە هەولێر دەربچێت، شایانی باسە برایەكی كاكە سەردەشت بەناوی مولازم هەژار خۆی لە بەرێوەبەرایەتی بازكەكان كاردەكات واتە پەیوەندی شەخسی لەكەڵ بازكەكان هەیە ئیدی ئەمە وادەكات بازكەكان زۆر جدی تر چاودیری هەموو سەیارەیەكیان كردووە، بەڵام هەموو خەڵك دەزانێت كە تەنها ئەو سەیارانەی سەر بە پاراستن و پارتین و بێ ژمارەن كەس بۆی نیە تەماشایان بكات و بیان پشكنێت، بروابكەن ئەكەر مولازم هەژار سوڕ بیزانیبایە كە سەردەشت لەناو سەیارەیەكی پاراستنە نەی دەتوانی بیپشكنێت لەوانەیە بۆ ئیهانە كردنیشی هەر بەلای ئەودا تێپەربووبن.
هەروەها لاتان سەیر نەبێ پاراستن پێی ناخۆش نییە كە تاوانبار دەكرێت بە رفاندن و كوشتنی كاكە سەردەشت بەڵكو شانازی بە هێزی تیرۆر و تۆقاندنی خۆیان دەكەن كە بە رۆژی رووناك لەناو جەركەی شاری هەولێر و لەكاتێكی زۆر قەرەباڵغدا دەتوانن خەلك تێهەڵدەن و بكوژن بێ ئەوەی پیاوێك هەبێت فزە بكات نقەی لێوە بێت.
هەروەها ئەمە زەنكێكی ئاكاداركردنەوەیە بۆ ئەوەی كەسێكی دیكە جارێكی دیكە زاتی ئەوە نەكات ناوی كچان یا ئافرەتانی بنەماڵەی بارزانی بهێنێت یاخو بەهەر شێوەیەكی نادروست باسی ئەم بنەماڵەیە بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست