کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەناو نووسەر و رۆژنامەنووسەكانی كوردستان لەبەردەم جەلالدا ئەوەندەی تر خۆیان سووك كرد

Wednesday, 21/04/2010, 12:00


پێشنیوەڕۆی 20/4، لەكۆشكەكەی خۆی لەدەباشان، جەلال لەگەڵ ژمارەیەك لەبەناو رۆشنبیران و هونەرمەندانی كوردستان كۆبۆوە كە ئازاد-ی علوج بەناوی قائیدەی رەئی كۆكرابونەوە.

بەشداربوویەكی كۆبوونەوەكە پێی راگەیاندین: ئەو كۆبوونەوەیە كە ئازاد-ی علوج رێكیخستبوو ژمارەیەك خەڵكی تێ خزێنرابوو كە بەشێكیان نە لەژیانی هونەر و نە لەژیانی رۆشنبیری و نووسەراندا ناویان هەیە و بەناوی قائیدەی رەئی بانگهێشت كرابوون، ئەم كۆكردنەوە بێمانایەی ئازاد بۆ ئەوە بوو كە بەجەلال بڵێت هێشتا بەشێكی زۆری نووسەران و رۆشنبیران و هونەرمەندان لەگەڵ یەكێتیدان، لەكاتێكدا ئەوانەی بەو ناوەوە بەشداربوون هیچیان نە رۆشنبیر بوون و نە ژیانی رۆژنامەنووسی و هونەرییان بستێ رێی كردووە.

ئەو بەشداربووە وتی: لەو كۆبوونەوەدا باس لەوەكرا كە پەیوەندی نێوان گۆڕان و پارتی باشەو لەسەر حیسابی یەكێتیە، بەڵام جەلال لەبەرامبەر ئەو رەئانەدا وتی پارتی تەنیا خۆی دەوێت و كەسی ناوێت ئەوەش یاریكردنە بەعەقڵی خۆیان.

جەلال لەكۆبوونەوە 4سەعاتییەكەیدا كە سێ بەشی خۆی مێشكی ئامادەبوانی بەردایەوە وەكو هەموو جارەكانی تر كەوتە خۆهەڵكێشان و وای نیشاندا كە پۆستی سەرۆك كۆماری بۆ ئەو مسۆگەرە.

ئەو بەشداربووە پێشیوتین كە جەلال داوای كردووە گرنگی بەگەڕەكە هەژارەكان بدرێت، بەڵام بەشێك لەو بەناو نووسەرانە یەكێكیان غیرەتیان نەبوو بڵێن ئاخر یەكێتی ئەوەی خزمەت بێت بەسلێمانی ناكات نەك گەڕەكە هەژار نشینەكان بەڵكو راقییەكانیش.

ئەو بەشداربووە وتی: زۆر رازی بوو لەو جنێوانەی كە راگەیاندنی یەكێتی لەماوەی رابردوو بەبزووتنەوەی گۆڕان-ی داوە و وەزعی یەكێتی و كۆنگرەی بۆ باسكردین و واشی لەو كەسانە گەیاند كە كۆنگرە بەدڵی لاوان دەبێت.

ئەو بەشداربووە ئەوەی بەئێمە وت كە لەچەند جار قسەكردندا بەغەیرە موباشیر هێرشی توندی كردە سەر بەرهەم ساڵح و بەكەسێكی ناچالاكی لەحكومەتدا وەسفكردووە كە لەو ماوەیەدا نەیتوانیوە سەریی یەكێتی بەرزبكاتەوە، لەبەرامبەر هێرشەكانی پارتیدا جەلال وتی: پارتی ئێستا خۆی بەسەركەوتوو دەزانێت بەڵام دەبێت ئێمە دانبەوەدا بنێین كە زۆر لەئەندامی مەكتەبی سیاسیەكانمان نەیانتوانیوە بچنە ناو جەماوەرەوە بۆیە نەیانتوانی سەركەوتوو بن ، كەواتە هێرشی پارتی بەشێكە لەو خراپیەی سەركردەكانی یەكێتی.

ئەو بەشداربووە وتی: جەلال وەكو هەموو كاتەكانی تری كە كۆدەبێتـەوە لەگەڵ خەڵكدا هیچ تاوان و خراپەیەك بەسەر خۆیدا ناهێنێت و كەسیش جورئەتی نەبوو ره‌خنه‌ لەجەلال بگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە