(حەكیم) ى مهلا ساڵحی هەڵەبجە دەستى لەكاركێشایەوە...
Tuesday, 25/10/2011, 12:00
لە درێژەى دەست لەكاركێشانەوەكانى كادرانى لقى12 پارتى لەهەڵەبجە بەهۆى ململانێكانى بەرپرسى لەق لەگەڵ ستافەكانى دەرەوەى بازنەكەى خۆى ، حەكیمى مەلاێاڵحى نوسەر سیاسى ولێكۆڵەرى مێژوى و سەرۆكى سەنتەرى هەڵەبجەى سەربەپارتى دیموكراتى كوردستان
دەست لەكاركێشانەوەى خۆى لەو حزبە ڕاگەیاند و كۆنترۆڵى سەنتەرەكەى بە تەواوى كرد وەك سەنتەرێكى سەربەخۆ نەك حزبى . ئەوەى شایەنى باسە حەكیمى مهلا ساڵح یەكێكە لە كەسایەتیەسیاسى ومێژونوسەكانى حەوزەى هەڵەبجەو شارەزوروخاوەنى چەندین كتێب ونوسین ولیكَۆڵینەوەیەوە هەرلەسەرەتاى لاوەتیەوە دەستى داوەتەسیا سەت ولەگەڵ كشانەوەى پارتى لەساڵ 1996 بۆ هەولێر حەكیمیش یەكێك بو لەوكەسانە ماڵەكەى بردە هەولێرو لەلایەن پارتى یەوە سەنتەرێكى ڕۆشنبرى بۆكرایەوە بەناوى سەنتەرى هەڵەبجە لەسەرمیلاكى حكومەتى ئەوكاتەى هەولێر ،ئەوسەنتەرە چەندین كۆڤاردەردەكات لەوانە كۆڤارى وەرزى (هەڵەبجە) وچەند گۆڤارێكى ترى منداڵان. بەردەوامى ململانێكانیش ناوسەنتەرەكەى ئەویشى گرتەوە هەرئەمەش بوە هۆى دەست لەكاركێشانەوەى لەو حزبە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست