سەرۆك کۆماری عێراق کەرکوکی جێهێشتووە.. لەسلێمانی سەرچۆپی گرتووە
Friday, 11/03/2011, 12:00
تاڵەبانی سەرۆك کۆماری عێراق لەم ساتەوەختەی بەپڕووپانگەندەی دەزگا ڕاگەیاندنەکانیان گەورەترین مەترسی لەسەرکەرکوك وناوچەکانیتری جێناکۆکە بەغدای بەجێهێشتووە ولەسلێمانی خەریکی سازکردنی شایی وهەڵپەڕکێیە،جەلال تاڵەبانی لەبری سەرقاڵ بوون بەمەسەلە نەتەوایەتیەکانی کورد بۆ لەدەست نەچوونی ئەوەشی بەدەست هاتووە بەقسەی خۆیان ناوچەی سەوزی لەبەغدا چۆڵ کردووەو هاتۆتەوە بۆ سلێمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بنەماڵە،دەسەڵات لەپای وەرگرتنی ئەوکورسیە بۆ جەلال کون نەما سەری پیا نەکەن تالەدواجاردا بەفشاری ئاغای ئەحمەدی نەژاد ئەو پۆستەی پێدرایەوە ئەویش لەبەرچاوی کاڵی کوردنا بەڵکو لەبەرامبەر ئەوخزمەتە گەورەوگرانانەی تاڵەبانی پێشکەشی کۆماری سێدارەی کردووەو ئەیکات ،هەر لەپارچە پارچە کردنی پارتەکوردیەکان تادەگاتە ئاسانکاریەکان بۆ هاتنە ناوەوەی ئەندامانی سەر بەگروپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ئیتڵاعات وکۆتوبەندکردنی چالاکیەکانی حیزبەکوردیەکانی ڕۆژهەڵات وپێشکەش کردنی زانیاری لەسەریان کەخزمەتێکی گەورەی بەسەرکەوتنەکانی ئەحمەدی نەژاد کردووە
ئەمڕۆ لەبەغدای پایتەخت گەورەترین ڕەخنە لەلایەن سیاسەتمەدارەکانی عێراق وئەندام پەرلەمانەکانی لیستی عێراقیە وڕەوتی سەدرەوە ئاراستە دەکرێ بەوەی کەپۆستەکەی خراپ بەکارهێناوەو لەدەستوور لای داوە لەبری گەڕانەوە وسووربونی خۆی لەسەر ووتەکانی بەبەرچاوی جیهانەوە دووپات بکاتەوە گەر کار گەیشتبێ بەلەدەستدانی پۆستەکەی چونکە داکۆکی لەکورد ئەکا،لەبری گەڕانەوەو وەڵامدانەوەی ئەوانەی کەباسی پابەندبوون بەدەستوورەوە ئەکەن ئەویش پرسیاروداوای جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ ی دەستوور بکات ،لەبری کۆکردنەوە ویەکخستنی نێوماڵی کوردی لەبەرامبەر ئەوانەی خزمەتیان ئەکەن وبەکۆنەبەعسی ناویان ئەبەن،ڕوونکردنەوەی پەشیمانی پڕ شەرمەزاریانە بڵاوئەکاتەوە ودووپاتکردنەوەی دڵسۆزی وخەمخۆری خۆی بۆ عێراقی عەرەبی دووپات ئەکاتەوە
تاڵەبانی خڵەفاوەو گەر سنوورێکی بۆدانەنرێ کارەساتێك بەسەر میللەتدا ئەهێنێ،هەر ئەوخڵەفاویەشەتی وایلێکردووە لەئەرکەکانی خۆی لەبەغدا ڕابکات جلال لەم کاتەی ناوچەکەی پیادەگوزەرێ هەرووڵاتەو خەریکی دەردی خۆیەتی بازاڕی پێشوازی وسەفەریشی کەم بۆتەوەو نەماوە بۆیە ئەوەندەی تر بەدەرنەکەوتنی لەڕاگەیاندنە عەرەبی و جیهانیەکاندا ئەوەندەی تر دەردەکەی سەختر کردۆتەوە ،هەقە تاڵەبانی ئەوەندەی خۆی خەریککردووە بە سەرکوتکردنی میللەتەکەیەوە بڕواتەوە بەغداو شەڕی ئەولەوێیە نەك لێرە بکەوێتە کەواسووری بەر لەشکرەکەی بارزانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست