لە كەلار ژمارەی جاسوسەكانى مەڵبەندى یەكێتى زیاد دەكات
Saturday, 11/07/2009, 12:00
بە پێى ئەو زانیاریانەى دەستمان كەوتووە تاوەكو ئێستا ڕیژەى جاسوسەكان لە شارى كەلاردا گەیشتوەتە نزیكەى 10 جاسوسى دەرەجە یەك بە پلەى نایاب كە سەر بە مەڵبەندى كەلارى یەكێتین. ئەم جاسوسانە لە دواى هەڵمەتى بانگەشەكردنى هەڵبژاردنەكانەوە دەستیان بە قسە هێنان و برد بردووە قسەكان دەگوێزنەوە بۆ بەرپرسە باڵا حزبیەكانى شارەكە سەرچاوەیەكى باوەڕپێكراو پێمانى ڕاگەیاند، ئەو كەسانە كە جاسوسى دەكەن بە پێى كارەكانیان پارە وەردەگرن، جارى وا هەیە جاسوسیەكان زۆرن پارەى زۆریش وەردەگرن جارى وا هەیە جاسوسیەكە لاوازە و ئەوەندە بە هێز نیە دڵى پێ خۆش بكرێت ئەویش پارە وەردەگرێت بەڵام كەمترە سەرچاوەكە ئەوەشى پێ وتین، پێش هەڵمەتى هەڵبژاردن نرخى یەك ڕاپۆرتى جاسوسى تەنها 25 هەزار دینار بووە ئێستا كەمترین نرخى جاسوسى تەنها 25 هەزارە جارى واش هەیە یەك سەد دۆلارى بۆ نرخى جاسوسێك دادەنرێت بەڵام ئەبێ جاسوسیەكە گەورە بێت ئەنجا ئەو پارەیە وەردەگیرێت
سەرچاوەكە ووتیشى، ئەگەر خەڵكى دەڵێ شتى لەو جۆرە نیە ئەوا ئامادەم ناوى جاسوسەكانیش ئاشكرا بكەم لە چۆنیەتى كارەكانیان كە كردوویانە و جاسوسیەكان بۆ كێش كردووە. بۆیە بە هیواى وەڵامى كەسێكم لە كوردستانى پۆستى ئازیزدا تاوەكو منیش ناوەكانتان بۆ ئاشكرا بكەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست