کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى كاروبارى كۆمەلایەتى یان وەزارەتى بەتەماى خواى

Thursday, 23/09/2010, 12:00




ئەو هاوینە گەرماویەى ئەمساڵ حیكمەتى خۆى هەبوو ئەو گۆڕانكاریانەى لەكەش و هەوا ڕوودەدەن هەر لەخۆوە نیە بەلام ئەمە مەوزوعى ئێمەنیە بەلكو قسەمان لەسەر گەرماى هاوینى ئەمسال بوو بۆ ئەوەى بڵێین لەوەزارەتى كاروبارى كۆمەلایەتى مستەشارێكى لێیە ئەم گەرماى هاوینەى لەژوورەكەى خۆى بەسەر برد بێ ئەوەى سپلێتى ژوورەكەى بۆ چاك بكەنەوە بەبیانووى ئەوەى پارە لەوەزارەت نیە كەچى مانگانە بەملیۆنان دینار بۆ بەنزینى سیارەكانى وەزیر سەرف دەكرێت كە زیاتر لەحەوت سیارەى وەزارەتى لایە سۆراغى هەندێكیان هەر دیارنیە وە زیاتر لە 3 سێ ملیۆن دینار بۆ ژوورى سكرتێرە نازدارەكەى بەرٍێوەبەرى گشتى دیوان سەرف كراوە كەهەندێ جار مكافەئە بۆ كەس سەرف ناكرێت بۆ ئەو نەبێ بەلام خوا كردى هاوینى گەرما ڕۆیشت و كەش و هەوا خۆش بوو مستەشار پێویستى بەسپلێت نەما بەلام كێشەكە ئەوەیە بۆ زستان چى دەكات ئەوەش ئەگەر هەر بەقودرەتى خوا كەش و هەواى بۆ خۆش بكات جا هەق وایە بڵێین وەزارەتى بەتەماى خواى یەكێك لەداهێنانەكانى ئەم خانمە وەزیرە ئەوەیە گوایە بەجلى كوردى ناوە ناوە دەوام دەكات كەچى نازانى داهێنانىتریشى هەیە كاتى زستان تەنها یەك پروشك باران بباریایە دەبوایە حمایە داماوەكانى چەترى لەسەر ڕابگرن وە مووچەى تایبەتى زیاتر لە 30000 سى هەزار كەسى هەژار لەژێر چنگى براو براژنەكەى دایە بەئارەزووى خۆیان ناو دەهێنن و دەبەن و كەس پێیان نازانێ دوو سیارەى تایبەتى بۆ خۆى كڕیوە لەسەر حسابى پارەى هەژارانى وەزارەتەكەى كە دێتە لاى بەڕێز دكتۆر بەرهەمیش دەڵێ ئێمە زۆر شەفافانە ئیش دەكەین زۆر شتى تریش ماوە بەلام جارێ ئەوەندە بەسە.


 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە