کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنانى سەركردایەتى یەكێتى(دكتۆر جوان وەك نمونە)

Saturday, 24/07/2010, 12:00


ژنانى سەركردایەتى یەكێتى(دكتۆر جوان وەك نمونە)
چاودێرێك
وەك لاى هەموان ئاشكرایە لەدوا كۆنگرەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا ڕێژەى20%ى سەركردایەتى بۆ ژنان تەرخانكرا، تەواى ئەندامانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانیش ئەمەیان بەهەنگاوێكى زۆر گەورە لێكدایەوەو شانازیان پێوەدەكرد. بەڵام ئەوەى لەم وتارەدا تیشكى دەخەینەسەرتێڕەانینە لەكەسایەتى ئەوژنانەو هەڵسەنگاندنیانە بەچاوێكى ئەكادیمیانە تابزانین فعلەن ئەوژنانە نوێنەرى ڕاستەقینەى ژنانن و خاوەن تواناو لیبَهاتویین؟ یان كۆیلەو كڕدراوو دروستكراوو دەستكردن؟ ئەم هەنگاوەشمان بۆ بەرچاوڕونكردنەوەى تەواى چین و توێژەكانى یەكێتى بەتایبەتى و گەلى كورد بەگشتییە، تابزانن كێ قیادەیان ئەكات؟ ئایا ئەوانەى قیادەیان ئەكەن شیاون یان ترشاو؟ دەستپێكى نوسینەكەشمان لە(جوان ئیحسان فەوزی)یەوە دەست پێدەكەینكە دووەم دەنگى ئافرەتانى كۆنگرەبوو!!!
جوان ئیحسان كێ یە؟؟
جوان ئیحسان كەئێستا ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە بەڕەگەز توركەو خۆشى لەزۆر شوێندا ئەم ڕاستیەى وتووە، باوكى یەكێكبوو لەو بەعسیە سەرسەختانەى كە سلێمانى هەراسان كردبوو ڕۆژانە سوكایەتى بە ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە ئەكرد.
جوان ئیحسان بەكالۆریۆسى لەزانكۆى سەلاحەددین(لەشارى هەولێر) تەواو كردووە، دواتر بەماستاوكردن و خۆبردنە پێشەوە لەماستەر وەرگیرا، ئەم پاڵەوانە مێردەكەشى دەیان ملیۆن دینارى زانكۆى كۆیەى دزى و كاتى خۆى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ئەم دزیەى بەمانشێت بڵاوكردەوە!
یەكێكى تر لەداهێنانەكانى جوان ئیحسان وەرگرتنى سێ پارچە زەوییە بەناوى خۆى و مێردەكەیى و كچە بچوكەكەى كەهێشتا تەمەنى دوانزە ساڵ نابێت و زەوى بۆ وەرگرتووە!
لەوكاتەى جوان ئیحسان سەرۆكى بەشى كۆمەلناسى زانكۆى سلێمانى بوو دەیان بەرپرس بەبێ ئەوەى یەك دەقەش بێنە ناو زانكۆوە شەهادەیان بۆكراو بەكالۆریۆسیان وەرگرت(بەڵێنتان پێدەدەین كە ناوەكانیان بەبەڵگەوە ئاشكرا ئەكەین)
ئێستا دەبێت وەڵامى ئەوە بداتەوە ئایا جوان ئیحسان لەسەر حسابى ژنان چۆتە سەركردایەتى یان وەكو نوێنەرى توركمان چونكە ناگونجێت گەسێكى تورك ئەندامى سەركردایەتى حیزبێك بێت كە كوردستانییە!
جوان ئیحسان و مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكان
جوان ئیحسان لەبەشى ژنانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى ى یەكێتى بەرپرس بوو بەڵام سەیر لەوەیا بوو لەهەموو كۆڕو كۆبونەوەكاندا ئەوەى دوپات ئەكردەوە كەبڕواى بەكاركردن بۆ ژنان و لەگەڵ ژنان نییە!!؟ ڕەنگە لەمەیانا خەتاى خۆى نەبێت چونكە جوان ئیحسان كەمتر تایبەتمەندى ژنى تیایەو زۆرتر لەپیاو ئەچێت بەجۆرێك كەبەهۆى زۆر بچوكى ...  لەسەر حیسابى یەكێتى دوجار نێردرایە دەرەوەو بەنەشتەرگەرى.....
جوان ئیحسان لەتەمەنى كاركردنى لەكەڵ بەشى ژنانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان بێجگە لەڕێگریكردن لەكارو پرۆژەى نوێ شتێكى ئەوتۆى نەكرد هەمو كارو چالاكى ئەو بریتیبوو لەئەنجامدانى توێژینەوەیەك و سازكردنى چەند كۆنفرانسێك كەهێندەى پارە تێچوو كاك مەلا بەختیار ناچاربوو وتى ئەگەر جوان ڕانەوەستێنین پارەى یەكێتى بەشى ناكات، ئەم دختۆر جوانە چەندین جار لەگەڵ كاك سیامەندى بەشى دارایى شەڕو هەراى دروست كرد بەهۆى نەبونى وەسڵ و مەسرەفى خەیاڵیەوە هەموو كارمەندانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییە كان ئەم ڕاستییە ئەزانن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە