کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارى هەرسینى واعیز ،چى پێ ووتین؟!

Tuesday, 30/08/2011, 12:00






ئەمشەو لەبەرنامەى بە دواداچون (كەى ئێن ئێن) لە تەك نەبەز گۆران، سەبارەت بە هێرشى تیرۆریستی ڕێكخراو بۆ سەر ئاسۆس هەردى ، ڕوونیكردەوە ئەو دەستە (فراكسیۆنێكى بچكۆلەیە) لەنێو حزبدا، زۆر بەگشتى قسەى كرد، ئارى هەرسین دەیویست پێمان بڵێت ئەوە تەنها پارتەكەى ئەو هاوپەیمانەكەى نیە ئەم جۆرە كردەوانە دەنوێنن، بگرە لەوانەیە گۆڕان و یەكگرتو كۆمەڵ بە تەبریرى ئەوەى لە ئایندەدا دەسەڵات دەگرنە دەست ئەوانیش بەرپرسیارن. نمونەى ئەمەریكاو سى ئاى ئەى هێنایەوە.
ئارى هەرسین ، ئەیخوازى و وەلێ نەیدەویست، بڵێ بە ڕاشكاوى ئەو فراكسیۆنە تیرۆریستیە، ناویان ئەمانەیە فڵان و فیسارە.
ئارى هەرسین باسى لە شمشێرەكەى سەرۆكى هەرێم بۆ چاكسازى كە دەریهێناوە، پێمان بڵێ شەش مانگە شمشێرە ژەنگاویەكەى سەرۆكى حیزبەكەت بە چى گەیشت.
ئارى هەرسین بیرى چووە لە نێو پەرێزى لقەكەى ئەو لقى چوار دەیان تاوانبارو گەنەڵ و پاتاڵ حەشار دراون و پلە و پایەیان پێ بەخشراوە و سەرەواو لە مێشكیاندانیە تەنها بۆ ئەم جۆرە كردەوانە ئاراستەكراون، هەفتانە بەڕێگەى مەسیف و هەولێرەوەن و زانیارى دەبەن و دەرسیان دادەدرێت ناوەكانیان زانراوەو رۆژیك دێ دەكەونە بەر نەفرەتى میللەت.
ئارى هەرسین بە فەرمى وەك وتەبێژى پارتى ووتى، بەڵام ناڕاستەوخۆ، بابە ئەو كارە كارى پاراستنە بەڵام ناوى برد بە فراكسیۆن.
ئارى هەرسین وتەیەكى تەلەفۆنى بەرهەم ساڵحى فەرمو گوایا ئەمە كردەوەى مافیایە، ئارى جەختى لێكردەوە .
كەواتە ئەوەى ئەم كردەوەیەى ئەنجام داوە بە وتەى بەرپرسەكەى پارتى دەسەڵاتە.
ئارى هەرسین دەیویست بڵێ بابە رۆژنامەنوس نابێ موقەدەس بێت و جیابكرێتەوە، لە نێو توێژو چینەكانى كۆمەڵگە وەك چۆن كرێكارێك موعەرەزە بۆ هەموو ئەگەرێك بەهەمان شێوە ڕۆژنامەنوس و كەسانى ڕۆشنبیرو نیشتمان پەروەر.
ئارى هەرسین زیاتر لە واعیزێكى دەسكەلاى حیزبایەتى دۆڕاو ئاخافتنى دەكرد، خەفەتى بۆ قارەمانێتى و لێهاتویى ئاسوس هەردى دەخوارد.
ئەم دیموكراتخوازە كە دەیان كەوادیرى لقەكەى خۆى نارەزایى بەرامبەر هەیە، هاتوە بە زمانى گوڵ قسە دەكات. ئەوەى ئارى هەرسین وتى پەیامێكى ڕێگە پێدراو بوو ، ئەها ئەوەى ورتە بكا ، بە دەردى ئاسوسى دەبەین، راستە بریار دەرئەكەین و سەرۆك لەسەر خەتە بەلام فراكسیونەكانى حیزب تاڵاوتان دەرخوارد دەدەن، پەیامەكەتان گەیشت، بەلام ئاخ چى بكەین لە دەست ئوپۆزسیونى شەرمن؟!.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە