کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنەوەی ئیسلامی و ئینشیقاقی نوخبەكان

Thursday, 04/10/2012, 12:00




پاش كۆنگرە و زاڵبوونی گوتاری ئیدۆلۆژیستیانەی پارتی دیموكرات بەسەر فۆرمە گشتیەكەی بزوتنەوەداو سەرخستنی باڵی موحافیزكار، ئیتر نوخبەی بزوتنەوە بەتەواوی كەوتنە پەراوێزەوە، هێنانەوەی هەژمونی بنەماڵەی مەلا عەلی عەبدولعەزیز یەكێك بوو لەو ستراتیژانەی پارتی خەونی پێوە دەدی بۆ بزوتنەوە، پارتی بەم كارەی "عیرفانی مەلا عەلی" تا لوتكەی رابەری گشتی هێنا، گورزێكی لە گوتاری ئێرانی سرەواندو بەتەواوی باڵی ئێرانی كە"محمدی مەلا عمر" نمایندەی ئەكردو یەكێتی نیشتیمانی لە پشتیەوە بوو سڕكرد، خستنی ئەو باڵە بۆ پارتی مەسجێكی گەورە بوو پارتیەكان بۆ ئێرانیەكانیان نارد بەوەی كە ئەتوانن رەنگرێژی سیاسەتی ئیسلامی سیاسیش بكەن، بەو كارە بزوتنەوەشیان لە باوەشی یەكێتی دەركرد، هەر ئەمەش بوو كە وایكرد بزوتنەوە رۆشنبیرو نوسەرەكانی خۆی بەتەواوی عاجز بكات بەتایبەتی ئەوانەی كە بەردەوام رەخنەگربوون بەسەر كۆی گوتاری بزوتنەوەی ئیسلامیەوە، ئەو نوخبە رۆشنبیرەش بەتایبەتی "ئاری عەبدوللەتیف و گروپەكەی و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی راگەیاندنی بزوتنەوە" كە ئێستا دانیشتوون و لە بزوتنەوە جیا بونەتەوە، پرۆژەی خۆیان هەیە لە دەرەوەی بیركردنەوەی ئێستای بزوتنەوە، كە بزوتنەوە ئەمجارەش بەشێك لە نوخبەی رۆشنبیری خۆی كردە قوربانی مشتێك بەرژەوەندی بنەماڵەی مەلا عەلی عەبدولعەزیز، كە هەر ئەو گروپە بوون گەشەیان بە بزوتنەوەداو بزوتنەوەیان گەیاندە پەرلەمان و سەدان كەمپینیان رێكخست بۆ ئەوەی بزوتنەوەی دایك ببوژێننەوە،دەبێت بپرسین ئاخۆ رابەری نوێ بەنیازی چییە؟ داخۆ كامەیە ستراتیج و بەرنامەكەی كە لە كۆنگرەدا رایگەیاندو سوێندی بۆ خوارد، ئایا دەرەنجامەكەی ئەوەبوو كە دوای چەند مانگێك بەسەر كۆنگرەدا ئەو هەموو نوخبە رۆشنبیرە لە خۆی بتۆرێنێت و بزوتنەوە تەسلیمی چەند كەسێكی میزاجی و نەخوێندەوارو عامی بكات؟ ئاخۆ پەراوێزكردن و وازهێنانی ئەو گەنجە رۆشنبیرانە پەیوەندی بە ستراتیجی تازەوە هەیە یان پرۆسەی بە پارتیكردنی بزوتنەوەی لە پشتەوەیەو رابەری گشتیش رەزامەندی نواندووە لە سەری؟ بە گشتی ئەتوانین بڵێین بزوتنەوە بە دۆخێكی تاریكدا تێدەپەرێت و تا بێت خاڵی دەبێتەوە لە قەڵەمی جدی و نوخبەی رۆشنبیر، ئەوەش كە گەشە ئەكات عەقڵێكی تەقلیدی بنەماڵەییە كە تەنهاو تەنها مەبەستیان دەرخستنی شكۆی خۆیانە نەك رابونی ئیسلامی و دەعوەو بانگەوازو جیهادو تەقوا، كە ئێستا لە گەمەیەك زیاتر هیچ نییە بەتایبەتی بەدەست هێزە نەزان و نەخوێندەوارەكەی بنەماڵەوە....



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە