کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و زانكۆى سلیمانى پیاوى وەك دختۆر ئاراس فەریقى بێت حاڵى خۆشتر دەبێت لە ئێستا

Monday, 28/02/2011, 12:00



دواى ئەوەى هەرسێ پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان , حاكم شێخ لەتیف و شاهۆ سەعید و د. زانا, وەك مافێكى دەستورى و یاساى خۆیان كە بۆیان هەیە پشكنین بكەن و بگەڕێن مەلەف و پاشەڵى گەندەڵكاران هەڵبدەنەوە و هەمیش پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانى ناو زانكۆى سلیمانى ڕابگەیەنن, كەچى پیاوێكى جەستە زل و عەقڵ قەزەم و مێشك مەنغولى و سلوك چەتە بەناوى دكتۆر ئاراس فەریق زەینەڵ لە شاشە ئابڕوبەرەكەى كوردساتەوە هێرش دەكاتە سەر ئەو سێ پەرلەمانتارە و بەشكێنەرى حەرەمى زانكۆى سلیمانى تاوانبارى دەكات, ئێمە تەنها یەك ڕاستى دەخەینە پێش چاوى ئەو حزبە دۆڕاوە سەرشۆِرەى بەناوى یەكێتى كە دەیەوێت لەڕێگەى پاشەل پیس و ڕابردو نابودێكى وەك دختۆر ئاراسەوە هێرش بكات, با زانكۆى سلیمانى بچێت و لە دوسیەى ئەم پیاوە لە ئاسایشى ڕزگارى لەساڵانى نەوەدكان بكۆڵێتەوە لە ڕابردوى ئەم پیاوە لەناو زانكۆ و چۆنیەتى وەرگرتن و چۆنیەتى ماستەرنامەكەى و بون بەدختۆرى بكۆڵێتەوە بزانە ئایا ئەو حزبە كە وا خەریكە لە لیوارى ڕوخان و چون بۆ نیو زبڵدانى مێژوو نزیك دەبێتەوە قوربانیدەرى چەندەها مشەخۆرى وەك ئاراس نیە ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە