مەلا بەختیار گەربەیاننامەکەی گۆڕان بەکودەتاناوبنێی،ئەی ناوهێنانی دەوڵەتی کوردی بەخەونی شاعیرانە بەچی ناو دەبەی؟
Saturday, 05/02/2011, 12:00
مەلا بەختیار کەبەهۆی جیابوونەوەی سەرکردەکانی گۆڕان وچۆڵ بوونی سەرکردایەتی گەیشتە ئە وپلەوپایەی ئێستا تیایەتی خەنی بووە،هەر بەهۆی ئەو پلەو پایەوە بوە خاوەنی ئەو هەموو سەروەت وسامانەی کەئێستا وەك خەو وایە بەلایەوە،بۆیە بەهەموو توانایەکیەوە و سەرسەختانە بەرگری لەو پلەو پایەیەی ئێستای ئەکات لەڕێگەی بەرگری کردنی لەسەرۆکەکەی چونکە دڵنیایە مانەوەی ئەو پەیوەستە بە مانەوەی تاڵەبانی،گەر وابیر بکاتەوە کەئەوپلەو پایەی ئێستا پێی گەیشتووە لەپای خەباتو تێکۆشانی خۆیەتی ئەوا زۆر هەڵەیە چونکە تاڵەبانی وئەوانەی ئێستاش بەناو سەرکردایەتی حیزبن دەزانن مەلا بەختیار گەورەترین زەبری لەیەکێتی داو دواتریش بێ بەری کرا لەیەکێتی،ئێستاش تاڵەبانی لەم زیاتر کەسێکی ترشك نابات کە خیانەتەکانی بۆ بکات بەهەڵوێستی نیشتمانی و حسابی بانکی ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبووندابێ و بەری بداتە گیانی نەیارەکانی وهەڵوێستەکانیان پێچەوانە بکاتەوە هەر پێ خواردن دانانێك لەئاست تاڵەبانی دەبێت ئینتحاربکات چونکە کەس نایگرێتە خۆی
دەبینین مەلا بەختیار ئێستا چۆن لەبەرامبەر بەیاننامەکەی گۆڕان شێت وهار بووەو دەهۆڵی شەڕ دەکوتێ،داواکاری خەڵکی دەگۆڕێ بۆ کودەتاو خەڵکیش بەئاژاوە گێڕ ناودەبات وهێز لەدژیان کۆدەکاتەوەو دەبابە خەوتوەکانی لەئاست بۆردوومانەکانی ئێران وتورکیا بەرامبەر بەخەڵکی دەخاتە کار وڕاپێچی پارتیش ئەکات بۆ بەشداری شەڕ لەدژی خەڵکی دڵسۆزو بێ چەك گوایە ئەوە داواکاری خەڵکە هەڕەشەیە بۆ سەر ئەزمونەکەی تاڵەبانی گوایە لەوان بترازێ کەسێکی تری سۆڕشگێر نیە
هەرئەم شۆڕشگێڕەیە دەیبینین خیانەتەکانی تاڵەبانی،هەر لە بێ حورمەتی کردن بەدەوڵەتی کوردی،پاراستنی سەرانی بەعس،بەردانی ئەنجامدەرانی کیمیابارانی هەڵەبجە وبەشان وباڵ هەڵدانی سوپاسالاری ئەنجامدەری ئەنفال وسەرشۆڕ کەری بەردەم عەرەبە شۆڤینیەکان ،هەڵ دەگێڕێتەوە بۆ کورد پەروەری وشۆڕشگێڕی وخزمەتی میللەت و ئازادیخواز،بەڵێ ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی بەشەرێکە کەبۆ نەگبەتی لەسەر کوردیش حسابە،ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی بەشەرێکە سەرۆکی هەرێمەکەی وسکرتێرەکەی گەورەترین خیانەت ئەکەن وبەجوامێر ناویان ئەبات، ئەرێ بەڕاست ئەمە چ بەشەرێکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست