مهسعود دەستبەرداری دەسەڵات نابێ وچوارمانگی دیکەش سەرۆکایەتی حکومەت وەردەگرن
Friday, 11/03/2011, 12:00
ئەمڕۆ مسعود بارزانی سووربونی خۆیی وحیزبەکەی بەدەست گرتن بەکورسی دەسەڵاتەوە ڕاگەیاند ،بێمنەتی خۆشی لەئاست حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن ئاشکرا کرد،مسعود بارزانی لەمیانەی ووتەکەیدا ئاماژەیدا بەوەی کەلەگەڵ حکومەت هەوڵی چاکسازی ئەدەن وسێ تاچوارمانگی تر ئەنجامەکەی ئەبینن کەلەلای خەڵکی ئامدەبووی بەزۆر هاتوو بێ تێگەیشتن لەمانای ئەو ڕستەیەی کە بارزانی درکاندی چەپڵە باران کرا بەوانەی یەکێتیشەوە کەدڵنیام دوای تێپەڕینی ئەوکاتە هەرهەمان ئامادەبووی لایەنگران وئەندامانی یەکێتی حیزبەکەیان شەرمەزار ئەکەن،بارزانی خۆی زۆر باش زانی ووتی چی وتاڵەبانی وسەرکردەکانی تریش بەهەمان شێوە بەڵام ڕاگەیاندنە داماوەکەی تاڵەبانی کەلەگوێی گادا خەوتون ئەم ڕستەیەیان کردووە بەمانشێتی سایتەکانیان ،دوای نزیکەی سێ تاچوارمانگی تر وادەی سەرۆکایەتی بەرهەم تەواو دەبێ وڕادەستی پارتی دەکرێت ،ئەوکات سەرۆکایەتی هەرێم وسەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێتە پشکی پارتی وسەرۆکایەتی چایخانەکەی کەمال کەرکوکیش ڕادەستی تاڵەبانی دەکەن
هەتا ئەوکاتەش دێت هیچ گۆڕانکاریەك ناکرێت گەر هەندێ شتی شکلیش بکەن بۆ جوانکردنی ڕووی دەسەڵات ئەوا دەستکەوتەکە بۆبەرهەم ئەژمارناکرێ بەڵکو دەکرێتە دەستکەوتێکی تری سەرۆکی هەرێم هەروەك پێشتر لەنوسینێکی تردا ئاماژەم پێدا بەرهەم دەڕووتێننەوە لەبەرهەم ،ئەوکات سەرکردەکانی یەکێتی دەبێت لەبێکاریدا ڕوولەچایخانەکەی ئەوبرادەرەیان بکەن کە سەرۆکایەتیەکەی وەرئەگرێ بۆ بەسەربردنی کات وهەڵڕشتنی دەردی دڵی خۆیان،ئەمە پیلانێکی جەهەنەمی تاڵەبانیە بۆ ڕیسواکردنی سەرکردەکانی تابزووتنەوەی گۆڕان وبەتایبەتیش نەوشیروان مستەفا هیواکانی دواڕۆژی لەسەر هەڵنەچنێ چونکە هەموویەکێك لەوانە بەچوونەدەرەوەیان دەبێت بە سەڵتی بەجێی بهێڵن
هەقی خۆیەتی لێرەوە لەحیزبەکانی ئۆپۆزسیۆن بپرسین لەبەرامبەر دوایین هەڵوێستی بارزانی بۆ مانەوەودرێژەدان بەدەسەڵاتی خێڵەکیان ووەڵام نەدانەوەو شەرعیەت نەدان بەهەزاران خەڵکی سەرجاددە،بگرە بەبچووك سەیرکردنیان دەبێت هەڵوێست وهەنگاوی داهاتوویان چی بێت ،دەبێت پلانی هاوبەشیان چی بێت بۆئەوەی دەسەڵات بەدرزخستنەناویان هەمووجارێك گەمەکە نەباتەوەودەنگی زۆرینەی کۆیلەکانی بەکار نەهێنێتەوە بۆ شەرعیەتدان بە دەسەڵاتیان،بەلای ئێمەو زۆربەی زۆری خەڵکی تریشەوە هەڵپەساردن وکشانەوەیە لەوپەرلەمانەی کەتەنانەت هیچ حورمەتێکی بۆئەندام پەرلەمانەکانیشیانی نەهێشتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست