کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست لە كاركێشانەوەو ململانێكان لەلقى12 پارتى ڕۆژ بەڕۆژ لەزیادبون دایە.

Friday, 24/06/2011, 12:00


پاش خوێندنەوەى بابەتێكى (لهۆن لهۆنى) كە لەسایتى كوردستان پۆست بڵاوكرابویەوە لەبەروارى 1/6/2011 لەژیّر ناونیشانى دەست لەكاركێشانەوەى كۆمەڵێك كادرلەلقى12پارتى ، بۆ بەدواداچون زانیارى زیاتر لەسەرچۆنیەتى وهۆكارى دەست لەكاركێشانەوەكەى ئەوكۆمەڵە گەنجە ڕۆشنبیرو ڕاگەیاندن كارە ڕاستەوخۆ نا ڕستەوخۆ بەجیا پەیوندیم كرد بە چەند كەسێكیانەوە سەرەتا ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كەلەلایەن بەرپرس وكاگێڕانى لەقەوە پێیان ووتراوە تاكاتى وەڵام دانەوەى داواكاریەكانتان نابێت لێدوان بۆدەزگاكانى ڕگەیاندن بدەن بەتایبەت ڕاگەیاندنى ئەهلى وئۆپۆزۆسیۆن ،دواى هەوڵدانێكى زۆرلەگەڵ یەكێك لەوكادرە دەست لەكاركێشاوانە كەپێى باش نەبوو ناوى ئاشكرابكرێت ووتى تائێستا لەگەڵ ستافى لەق دا دوو جار دانیشتنمان كردوە لەسەر جێ بەجێكردنى داواكانمان كەخۆى لەچەندخاڵێك دا دەبینێتەوە ،گرنگترینیان چاكسازى وئاڵوگۆڕئیجرائاتى گەندەڵەكان جیاوازى نەكردن لەنێوان كادران وكوڕە بەرپرسەكان كەموچەى بێ دەوام وەردەگرن زۆربەیان سەرقاڵى كاروكەسابەتى تایبەتى خۆیان و لە هەولێر دادەنیشن لە لەقیش موچەێكى زۆریان بۆكراوە. وەگرنیگى نەدان وبەرزنەكردنەوەى پلەبەوكەسانەى كەلەسەر دزى دەركراون بەتایبەت ئەوانەى كەناوى لەقیان زڕاندو لەساڵى2009-2010 دا كەلەزۆربەى ڕۆژنامەكاندا ناویان بڵاوببوەوە.
ناوبراو ووتى بە دەست بەكاربونى (دیارى حسین) وەك بەرپرسى لەق هەستمان كرد كەكۆنترۆڵى هیئەى لەقى پێناكرێت دەست بەجێ ئێمەوەك دڵسۆزیمان بۆ ئەم حزبە وبۆ لەقەكە ئەم دواكاریانەمان ئاڕاستە كرد بۆ ئەوەى بەخۆى دا بچێتەوەو كێشەكان شۆڕنەبنەوە بۆ ناوچەو ڕێكخراوەكان بەتەواوەتى ئەوەى هەیە لەدەستى نەدەین و لەحزبى چوارەمە وە لەهەڵبجە پاشەكشێ نەكەین بۆحزبى پێنجەم و شەشەم . نەك هەرداواكاریەكانى ئێمەیان جێ بەجێ نەكرد بەڵكو كاك دیارى لەسەر ئەداى كاركردنى خۆى بەردەوامەوپێ دەچێت لەبەر ئەو وەعدوبەڵێنانەى كەداویەتى بەستافەكەى لە گۆنگرەى13دا هیچ چاكسازێكى پێ نەكرێت . هەست دەكەم ئەوكێشانە بەتایبەت ستاف وستاف كارى گەیشتوتە ناوچەكان ئەوەتا گەورەترین كێشە لەناوچەى زڕاین بونى هەیەو بەشێكى زۆریان دەوام ناكەن پێدەچێت لەگەڵ ناوچەى هەڵبجەى تازەدا تێكەڵیان بكەنەوە،لەلاێكى ترەوە لەسەر وەرگرتنى پۆستى كارگێرى لەق لەكۆبەنەوەى ئەم هەفتەیەى هیئەتى لەق دا (3)سێ ئەندام لەق هۆڵى كۆبەنەوەیان جێ هێشتوەو بوەتە دەمەقاڵێ وشەڕەجنێوو. لەسەر ئەم كاروكردەوانەو پێ قبوڵ نەكردنى (تاهیر هەورامى) ئەندامى لەق وبەرپرسى ناوچەى خورماڵ كەكەسێكى زۆر دڵسوزو دەست پاكە خاوەن جەماوەرێكى زۆرە دەستى لەپۆستى بەرپرسى ناوچە كێشایەوەو(جەمال مستەفایان) ناردوەتە شوێنەكەى كەدوو ساڵە لەسەردزى و دروست كردنى موچەى وەهمى لەكارەكەى دورخرابویەوەو پلەكەى لێ سەنرابویەوە ،پێم وایە ئەگەركار وابڕوات نەك هەر دیارى حسین شكست دەهێنى بەڵكو لقەكەش بەرەوكارەساتێكى نادیار دەبات وئەوەندەى تر جەماوەرەپارتى لەو سنورە توشى نا ئومێدى دەكات.هەرچەندە كاك نێچر لەلێدوانێكى دا دەڵێت ئاڵوڕ گۆڕ كودەتا نى یە بەڵام من بەبەرێزیان دەڵێم ئەمەى دیارى حسین دەیكات ئایا كودەتا نى یە..؟
لەلاێكى ترەوە یەكێكى تر لەوكادرە دەست لەكاركێشاوەكان ناوەڕۆكى یەكێك لەدانیشتنەكانى ئاشكرا كردو ووتى لەدانیشتنەكەماندا لەگەڵ ئەولیژنەى كەلەلایەن بەرپرسى لەقەوە دیارى كرابوو لەگەڵماندا دابنیشن بۆگەیشتن بەدەرنجامێك ڕووبەڕوى ئەولیژنەیە بوینەو كەپێك هاتبون لەچەندكارگێڕێك یەكێك لەوكارگێڕانە براى بەرپرسى لەقەو یەكێكە لەوكەسانەى كە زۆرترین گەندەڵى كردوە باشترین بەڵگەشمان بۆ ئەوە پشگیرى كردنى كۆمەڵێك خەڵك بۆوەرگرتنى ئۆتۆمبێلى جوتیاران بەخەڵكانێك كە ئەسڵەن جوتیارنین بەرامبەربە بڕەپارەێك لەسەرئەوحسەیەى دیارى كرابون بۆناوچەكان ومەكتەبەكانى لەق وەهەروەهاپشتگیرى كردنى كۆمەڵێك كەس بۆ وەرگرتنى پلەى حزبى كەشیاوى وەرگرتنى ئەوپۆستانەنین تەنها لەسەرئەساسى ستاف وستاف كارى وخزم خزمێنە.
هەر لەدرێژەى گفتوگۆكەماندا ناوبراو ووتى كۆمەڵێك گەندەڵ كاریشمان لەسنورى ناوچەكەكان خستە ڕوو لەوانە دزین وبەهەدەردانى میزانیەى ناوچەكان لەلایەن هەندێ لەبەرپرسى ناوچەكانەوەوە بەكارهێنانى ئوتۆمبێلى ناوچەكان بۆكارى شەخسى خۆیان كەهەندێك لەو ئۆتۆمبێلانە تەنها سەرفى (بەنزینى) یەك مانگیان
دەگاتە نزیكەى (1000000)یەك ملیۆن دیناربێجگەلەمەش ئۆتۆمبێلى ناوچە هەیەبێجگە لەوەى تەنها بۆ شەخسى خۆى وماڵ منداڵى بەكارى دەهێنێت دواى دەوام بەكارى هێناوە بۆگواستنەوەى بلۆك چیمەنتۆ بۆ باخەكەى بۆ ئەو مەبەستە یەكێك لەشۆفێرى ئەوبەرپرسانەمان دواند و ووتى سیارەكەى ئێمەچەندجارێك ڕۆشتوە بۆهەولێر بۆچاك كردن وهێنانى (غەرتاس ومۆلیدەى)باخى بەرپرسى ناوچەكە هەموو مەسروفاتى ئەم سیارەو شۆفێرەكەش لەسەرحسابى ناوچەی دەنوسرێت،ئەمانەوچەندین كارى قێزەونى تركەناكرێت لێرەدا باسیان بكەین خستومانەتە بەردەستیان ، بەڵام نەك هەرهەنگاویان نەناوە بۆ چارەسەربەڵكو ڕۆژ بەڕوۆژ خرابتردەبێت ،ئەمەش هەمووى بۆئەوە ى دەگڕێنمەوە زۆربەى ئەو بەرپرسانەى زیادەڕۆى گەندەڵى دەكەن لەستافەكەی بەرپرسى لەق خۆى دان وناتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدابكات ئەوانەش لەدەرەوەى بازنەكەن (كەمینەن)و هیچیان پێناكرێت و دەستیان گرتوە بەكڵاوەكانیانەوە تا با نەى با .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە