کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساوایەک نەهێڵن قەترەیەك شیر بنۆشێ ناهێڵن گەورەش بێ بەڵکو بەرەو مەرگی دەبەن

Tuesday, 08/02/2011, 12:00




حکومەتی هەرێمی کوردستان پێی ناوەتە بیستەمین ساڵەیی وتائێستاش لەلایەن دەسەڵاتدارانی پارتی ویەکێتیەوە خێری پێ ئەکرێت ولەوبوودجەیەی کەخۆی خاوەنێتی دەچێتە گیرفانی سەرانی حیزب وبەخێری خۆیانی دەزانن مشتێك پارەی بدەنێ،سەرکردە دزوجەردەکان بیست ساڵە لەبەرهەمی دەخۆن وتێرنابن،بۆیە داکۆکی لەحکومەتەکەیان دەکەن ئەوحکومەتەی بۆتە پارەپەیاکەرێکی بێ ڕەنج وهیلاکی بۆ سەرکردە دزوجەردەکان،خۆیان بێگومان هەرگیز گللەیی لەم حکومەتە ناکەن تاحاڵی بەم حاڵە بێ .لەبەرامبەر ناڕەزایی میللەت وهاواری هەژاران حکومەتەکەمان بەساوا ناو دەبەن وداواکاریەکانی خەڵکی بەزۆرو ناڕەوا لەقەڵەم ئەدەن وبەبارقورسیەکی گەورەی دەزانن بۆسەرحکومەت .گەر دەسەڵاتیان هەبوایە مووچەکەشیان بەخەڵکی ڕەوانەدەبینی چونکە ئەوان شۆڕشیان کردووەو دەبێ تا حەوت پشت بەرهەمەکەی بخۆن ،هاواریانە لەدەست زۆری مووچەخۆر وەکو ئەوەی پارەکەی بەماندوبونی ئەوان پەیدا بکرێ ،لەگەڵ ئەوەی ئەشزانن نیوەی مووچەخۆرانی حکومەت هی هەردووحیزبە چەتەکەیە ،تەنها بۆ ئەوەی منەت بەسەر میللەتدابکەن ودڵسۆزی خۆیان نیشان بدەن.لەبەغدا شەڕیانە لەسەر پارەو لەهەرێمیش شەڕ بەمیللەت ئەفرۆشن ،خەمی تەنهاو تەنهایان زیاتر برەودانە بەدۆزینەوەی ڕێگا تازەکانی دزی تازیاتر حکومەت نابوت وبێ پارەبکەن ،بیست ساڵە بێ کارەباین وپارەی دزراوی کارەباش بەشی دابینکردنی کارەبای هەمووعێراق دەکات،دزەکان فەرمانی دەستگیکردنیان لەلایەن دادگاوە بۆ دەردەچێ دزەگەورەکان جڕت بۆ دادگا لێدەدەن،خەڵکی هاواریانەو ئەمانیش حکومەت بەساوا لەقەڵەم دەدەن ،خۆیان وەک مانگا دەیدۆشن وئەوانیش دەڵێن حکومەت ساوایەوپێویستە شیری بدەن،حکومەتەکەمان ساوایەو گەلەناپیاوێک پەلاماری دەدەن،سەرۆکەگەورە دزەکەیان بەپارەی میللەت تێر ناخواو بۆ پەیداکردنی پارە چۆتە بەغداو بۆتە خزمەتکاری عەرەب بۆیە حکومەتێك بەم شێوەیەبێت دواجار بەرەو مەرگی دەبەن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە