پاراستن بەردەوام زانیارى لەسەركۆسرەت ڕەسول كۆدەكاتەوە
Friday, 09/03/2012, 12:00
لەشارى هەولێردەزگاى پاراستن چەندین بنكەوبارەگاى نهێنى داناوەبۆكاركردن لەسەر سەرجەم حیزب و ڕێكخراوەكان و كەسایە تیەدیارەكان.
هەریەكێك لەم بارەگایانەچەندین كادیرى ئەم دەزگایەكارى تێدادەكات و هەریەك لەم كادیرانەئەركێكى بۆدیاریكراوەولەبوارێك كاردەكات بەپێى شارەزایى لەم بوارەدا.
هەریەكێك لەم كادیرانە هەفتانە ڕاپۆرتى خۆیان بەرزدەكەنەوەبۆسەروى خۆیان لەسەرئەم ئەركەى كەوابۆیان دیاریكراوە.
زۆربەى كارەكانیشیان كارى چاودێریكرن و بەدواداچون و كۆكردنەوەى زانیارییەلەسەرئەم حیزب و ڕێكخراوانەوئەم كەسایەتیانەى لەگەڵ پارتى دانین.بەڵام ماوەیەكەدەزگاى ناوبراو زۆربەوردى كارلەسەركۆسرەت ڕەسوڵ دەكات و وردەكارى لەسەركۆدەكاتەوە.
لەم بنكەنهێنیانەى دەزگاى ناوبراوكە ڕاپۆرتى نهێنى تێدابەرزدەكرێتەوەماڵى(خورشید شێرە)یەلەگەڵ ماڵى (قەرەنى ئەسوەد)
ئەم دووشوێنەبەتایبەتى تەرخانكراون بۆكۆكردنەوەى زانیارى لەسەركۆسرەت ڕەسوڵ. قەرەنى ئەسوەد و خوڕشید شێرە خەڵكیان لەناوئۆرگانەكانى یەكێتى هەیەكەلەڕێگاى ئەوانەوەكاربۆدەزگاى پاراستن دەكەن و مانگانەش موچەكانیان هەرلەم شوێنانەوەردەگرن.
جگەلەمەش ئێستا ستافى نەخۆشخانە تایبەتەكەى كۆسرەت دیاریدەكرێت ئێستاواخەریكن لیست دروست دەكەن بۆناونوسینى كارمەندانى تەندروستى تاكولەم نەخۆشخانەیەكاربكەن.
دەزگاى پاراستن لەمحاوەلەدایەژمارەیەك خەڵكى خۆى بۆناونەخۆشخانەى ناوبراوبنێرێت بۆئەوەى لەنزیكەوەئاگادارى وردەكارى ناونەخۆشخانەى ناوبراوبێت.
هەروەهالەزۆربەى ئۆرگانەكانى ناویەكێتى دەزگاى پاراستن خەڵكى كڕیوەبەتایبەلەبارەگاكانى دهۆك و هەولێر .
كارى كۆكردنەوەوچاودێریكردنى كۆسرەت بە (سا سان عەونى) سپێردراوەوسەرجەم ڕاپۆرتەكانیش دەچێتەلاى ئەو.ساسانە.
چەندین شوێنى نهێنى هەیەبۆبینینى ئەم كەسانەى كەوالەناوئۆرگانەكانى یەكێتى بەنهێنى كاردەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست