پڕۆژەكەى ڕە فعەت عبداللە وهەڵوەشانەوەى یەكێتى
Friday, 07/09/2012, 12:00
بێ گومان زۆرن ئەم پڕۆژانەى لەلایەن كەساكانەوە دائەنرێن و پڕۆژەكانیش باش و خراپیان هەیە ... ڕێكخستن و تیًَكدانیان هەیە دڕێژخایەن و كورت خایەنیان هەیە و قازانج وزیانیان هەیە .. زۆرجاریش پڕۆژەكان لەلایەن كەسانیًَك دائەڕێژرێن بەسوودى خۆیان و كەسانى تریش جێ بەجێى ئەكات .
ئەم پڕۆژەیەى ئەم دواییەى رەفعت عبداللەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى یەكێكەلەم پڕۆژانەى كەمەرگى یەكێتى نزیك ئەكاتەوەو ئەوەندە بچوكى ئەكاتەوە گەر جێ بەجێ بكرێت ڕەنگە لەداهاتوو خەڵكانى یەكێتى شەرم بكەن بڵێن یەكێتین هەرچەندە لەفرسەتێك دا بىًَ ئامادەبوونى ژمارەیەك لەئەندامانى ( م س)پڕۆژەكەیان تیًَپەراند بۆ جێبەجێ كردن بەڵام لەلایەن كادرانى خواروو زۆر بەتوندى ڕەت كرایەوەو ئەڵیًن ئەمە كۆتایى بەیەكیًَتى دێت جا لێرەدا بەدیار ئەكەوێت ئەم(م س)نە ى ئێستا لەجەماوەرو كادرەكانى دابراوەو ئاگایان لە ناوخۆى حزبەكەى خۆشیان نەماوە تەنها خەریكى كارى تایبەتى خۆیانن یان شارەزاییان لە ڕێكخستن نیەو بەخۆڕایى ئەم شوێنەیان زەوت كردووە ئەى گەر ئاگادارى ڕەوشى ناوخۆنەبن بەیانى چۆن سیاسەت لەسەرحزبەكانى تر جێبەجێ ئەكەن بۆیە ناچارین ئەم ووتەیە دووبارە بكەینەوە ئەم سەركردایەتیەى ئێستا لەئاست بەڕێوەبردنى یەكیًَتى دانیە !!!!گەر تۆزێ خوێندنەوەى ڕابردووى بۆبكەین ئەبینین لەكونفرانسى 2006 بەهەمان شیًَوە پڕۆژەیەكیان هێنا زۆربەى كادران هاواریان كرد ئەم پڕۆژە سەقەتە و بەزیانى یەكێتى تەواو ئەبێت بەڵام گویًَیان نەگرت و جێبەجىًَ كرا و لەئەنجام یەكێتى دوولەت بوو گردیًَك قووت كرایەوە .. ئەم جارەش گومان ئەكریًَت هەمان دراسەى ڕابردوو بێت و ڕەفعت عبداللە جێبەجێى ئەكات لەگەڵ چەند كەسانێكى دەورو پشتى كەگومانیان لەسەرە لەبەرژەوەندى یەكێتى كارنەكەن یەكێك لەمانە (م حسین شوانى) ئەندامى مەكتەبى ڕێكخستن كەلەژیانى هیچ ئەركێكى بۆیەكێتى تەواو نەكردووە ... هەرلەم چەند ڕۆژەى ڕابردوو لەشوێنیكى تایبەت لەگەڵ (كاردۆمحمد)ى پەرلەمانتارى گۆڕان كۆبوونەوەى تایبەتى ئەنجام داوەو جەند شەوێك دواتر لەگەڵ كوڕانى(سعیدسۆفى كۆبوونەوەى كردوە ودواتریش ئەچێت سەرپەرشتى پرۆژەكەى ڕێكخستنەوەى یەكێتى ئەكات و بەرنامەى تێكدانى یەكیًَتى دائەنێت هاودەنگە لەگەڵ ڕەفعت عبداللە ى خاوەن پڕۆژەى تیكدان ناوبراولەتەمەنى منداڵى لەگەڵ براكانى لە(دارالایتام)بەخێوكراون ئێستاش بوینەملیۆنێرلەسەرحسابى یەكێتیى ناوبراوماوەى ساڵ ونیوێك پێشمەرگەبوەدوایى تەسلیم بۆتەوەولاى ماڵى حسێن ئاغاى سورچى بوەبەجاش ناوبراوبۆساتێكیش زیندانى نەكراوەوناسنامەى زیندانى سیاسى بۆكراوە .
لەمەیان بەدیار ئەكەوێ یەكیًَتى بێ خاوەن ماوەتەوە ئەم چەند كەسە بەئارەزووى خۆیان هەڵس وكەوت ئەكەن . بالەخوارەوەش كادران وئەندامان یەخەى خۆیان دادڕن كەس گویًَیان لىًَ ناگریًَت لەكۆتایى ئەڵیًَم بە جیًَ بەجێ كردنى پڕۆژەكەى ڕەفعت عبداللە یەكیًَتى ئەچیًَتە ڕیزى حزبەكەى قادر عەزیز.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست