کۆمه‌لگای کوردی له‌نێوان دوو ڕاپه‌ڕین خۆپیشاندانی سه‌رای ئازادی به‌ره‌و کوێ ؟
Saturday, 19/03/2011, 12:00
* شێوازی ڕاپه‌ڕینه‌کان
* هۆکانی ڕاپه‌ڕین ئه‌زموونێک بن بۆ داهاتوو
* گۆڕانی کۆمه‌لگای جیهانی وهه‌ڵی گونجاو بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی کورد
* ململانێ و چاوچنۆکی ناو ده‌سه‌لات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی خه‌لک له‌ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی
* په‌یامێک بۆ خۆپیشانده‌رانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو
ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و داڕژانهسهرشهقام له17/2 له‌شاری سلیمانی دهگهرێتهوهبۆ ئه‌و ناعه‌داله‌تی یه‌ی هه‌یه‌له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی ۆبهتایبهت له‌کوردستانی باشوور. په‌یوه‌ندی یه‌کی نهپساوو و ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌به ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1991 که‌بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڕوویدا دژی ڕژێمی به‌عس. که‌ئه‌ویش خۆی په‌یوه‌ندی به‌دۆزی کوردهوهههیهههرلهسهرهتای دروست بوونی عیراق و ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی که‌تا ئێستا هه‌ڵکشان و داکشانێکی یه‌کجار زۆری بهخۆیهوهدیوهوچهندین شورش وسه‌رهه‌ڵدانی لێکه‌وتۆته‌وه. دهمێکهئهو خهلکهبهئاواتی ئه‌وه‌ن له‌چه‌نگ ئه‌و بێعهدالهتیهڕزگاری بێت.به‌تایبه‌تی له‌و بیست ساڵه‌ی ڕابردوو که‌کوردستانی باشوور بووهبهکۆلۆنیالی وولاتانی دراوسێ له‌ڕێگای ده‌سه‌لاتداری خۆمالیهوه. میلله‌ت نه‌یده‌خواست له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێک ڕووبه‌ڕوو ببێتهوهکهبراکوژی سهرههڵێنێتهوه و هه‌ر ئومێدێکی هه‌بوو به‌لکو ئه‌و دهسهلاتهڕهوتی خۆی بگۆرێ وکۆر فامانهیهئهگهر بلێین ئهوهخۆپیشاندانهچاولێکردنێکهلهمیللهتانی تونس و میسرولیبیا. ئهوخۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینه‌ی سه‌ری ههلداوهتهوهلهکوردستانلهدهرهنجامی کۆی ناعهدالهتیدهسهلاتهبهلای که‌م له‌ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی ڕابردوو له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی خۆی داسه‌پاندووه‌و رۆژ به‌ڕۆژ ئه‌و ناعهدالیهتهبهتینتر و زه‌قتر دهبێتهوهلهنێوان جه‌ماوه‌ر و داسهڵات.
خۆپیشاندانی 17/2 سه‌ره‌تای ڕاپه‌رینێکی جه‌ماوه‌ری نوێی یه‌بێ پشتیوانی هیچ لایه‌نێکی حیزبی هه‌لقولاوه له‌ناخ گه‌نجانی ئه‌و میلله‌ته ئه‌گه‌ر چی جارێک سنوورداربووه به‌پارێزگای سلێمانی به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و ڕووداوانه جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان سه‌رتاسه‌ر بهخرۆش خستووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مان دام ودازگا و بێعه‌داله‌تی له‌ده‌ڤه‌ری سلێمانی هه‌یه‌له‌سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌کانی تریش کارایه جابۆیه زوو یا دره‌نگ پارێزگاکانی تر دهگریتهوهوئاسۆی ڕاپه‌ڕینیش لهههلکشاندایه.
خۆپیشاندانی کوردستان کههاوکاتهلهگهل گوڕانکارهخێراییهکانی ڕژێمهدیکتاتورهکانی وولاتانی خۆرهه‌لاتی ناوهڕاستهکهجارێک سهردێریمیدیای جیهانی ناوچه‌ی باکووری ئه‌فریقا و ولاتانی که‌نداو لهخۆهگرتووهوسهرنجی بۆسهرڕووداوهکانی ناو لیبیا ڕاکێشاوه‌و که‌متر بایه‌خ بهخۆپیشاندنهکانی کوردستان ده‌ده‌ن که‌چه‌قی گۆرانکاری ولاتانی دهوروبهریتی(سوریهئێران-تورکیا) وتا ئێستاش ئه‌و گهنگهشهههوالانه بهردهوامهبهتایبهت له‌سه‌ر لیبیا تا ڕوخانی قه‌زافی. شه‌پۆڵی ئه‌و گۆڕانکاریه به‌ره‌و کوردستان وولاتانی ده‌وروبه‌ری وا بهڕێوهیهکهدهمێکهجیهان چاوه‌ڕوانیانه. خۆپیشاندانی سه‌رای ئازادی له‌کاتێک ڕوویدا که‌گه‌لی لیبیا له‌هه‌مان ڕۆژ ڕژانهسهر سه‌قام دژی ڕژێمی قه‌زافی کهدهسهلاتدارهکهی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌لاتداری کوردی یه له‌سه‌رکوتکردن وبهتالانبردنی سامانی وولات.
ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ڕووداوه‌کانی جیهان بکه‌ین له‌م بیست ساله‌ی دوایه‌دا ده‌بینین له‌دوای ڕووخانی سۆڤیه‌ت میلله‌تانی ئوروپای ڕۆژهه‌لات و ڕووسیا وناوه ڕاستی ئاسیا ئازادی یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان به‌خۆیان دیت. ئه‌مڕۆکه‌ش وا ده‌بینین کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی خوازیار نین پشتیوانی لهڕژێمهدیکتاتۆرهکهکانی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بکه‌ن. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێکی مه‌زن دهڕوخسێنیت بۆ میلله‌تانی ناوچهکهخۆیان ڕزگار بکه‌ن له‌ده‌ست دیکتاتوره‌کان.
کورد وه‌ک میلله‌ت دووجار دهچهوسێتهوهجارێک به‌ده‌ست ده‌سه‌لاتێکی دیکتاتوری خۆماڵی وجارێکیش به‌هۆی نه‌بوونی ناسنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی که‌هۆکاری سه‌ره‌کی دیسان ئه‌و دهسهلاتهچاوچنۆکهیه. له‌دوای ئاشبه‌تالی 1974 و هه‌شتاکانی سه‌رده‌می شاخ سه‌رکرده‌ی ئه‌و دوو حیزبهکوردی یهدهستیان بۆ ئه‌و دوژمن و ئه‌و دوژمن درێژ دهکردهوهبۆ پاره وحه‌وانه‌وه. هێزی پاسداری ئێرانیان هێنایهناو کوردستانی باشوور وشه‌ری برایانی کوردی ڕۆژههلاتیان کرد بۆ ڕژێمی خومه‌ینی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. دوای ئه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌دلێکی یه‌کجار فراوان چاوپۆشی له کۆی ڕابردووی ئه‌و دوو حیزبه‌ی کرد وئه‌وانه‌ی پێ باشتربوو لهڕژێمێکی بێگانهئهوهبوو له1991 ئه‌و دوو حیزبهئهوههلهیان قۆزیهوهلهدهست جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو دژی ڕژێمی به‌عس وخۆیان کرد به‌خاوه‌ن ده‌سه‌لات. کۆمه‌لگای کوردی سه‌ده‌یه‌که به‌ده‌ست ڕژیمهداگیرکهرهکان ده‌چه‌وسێته‌وه له‌ڕاپه‌ڕینی 1991 زۆر ساوێلکانه گشت ده‌سکه‌وته‌کانی کرده‌ناو له‌پی ئه‌و دوو حیزبهکوردیهو کردیان به‌چاوساغی میلله‌ت. هه‌ریه‌ک له‌و دوو حیزبه دوور له‌هه‌موو هه‌ستێکی مرۆڤایه‌تی ونه‌ته‌وایه‌تی ده‌ستیان کرد به‌گیرفان پڕکردن له‌فرۆشتنی ئه‌و که‌لوپه‌له‌ی مابوویهوهلهدوای وێران کردنی ئه‌م وولاتهبهدهست ڕژێمی به‌عس. کوردستانێکی کاوولکراو پاشماوه‌ی ئه‌نفال لهژێردوو گه‌مارۆی نێونه‌ته‌وه‌یی وگه‌مارۆی ڕژێمی عیراق له‌سه‌ر کوردستان ده‌ینالاند جارێکی‌تر تالانکرایهوهبهدهست ئه‌م دوو حیزبهبه قاچاخچیه‌تی ئاودیوکردنی به‌رهه‌می نه‌وت وکه‌ل وبهلی تر هه‌ندێکی به رێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی سه‌ددام وه ک ناردنی نه‌وتی عیراق بۆده‌ره‌وه. به‌وه‌ش گه‌مارۆیه‌کی سێ یه‌میان له‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردی درست کرد له‌نێوان ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیان. ئێنجا له‌دوای ئه‌وه‌ش جارێکی‌تر شه‌ڕی ناوخۆیان داگیرساند وشه‌ڕی پ ک ک هیان کرد له‌سه‌ر بودجه‌ی سنوور که‌بووه‌هۆی په‌لکێشانی سیخور‌و له‌شکری تورک بۆ ناو خاکی کوردستان.
ئه‌مریکا بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر سه‌ددام حوسێن و ئابلۆکهدانی عیراق پێویستی به‌ناوچه‌یه‌کی ئارام له‌کوردستان هه‌بوو بۆیهڕێکهوتنێکی له‌نیوان ئه‌و دوو حیزبه ڕێکخست. ئه‌و ڕێکه‌وتنه ستراژیه نێوان پ‌د‌ک و ینک بووبهدهسکهوتێک کهئهمرۆکهپێیدهلێن ئه‌زموون له‌نیوان ئه‌م دوو بنهمالهیهدهسهلاتێکی حیزبیان له‌کوردستان دامه‌زراند بۆ دابه‌ش کردنی سه‌رو سامانی ئه‌م میلله‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و بنه‌ماله. هه‌روا به‌رده‌وام مانه‌وه له‌رسه‌ر ره‌هه‌ندی خۆیان که‌خزمه‌ت کردنهبهدوژمنانی کورد وره‌وتی خۆیان نه‌گۆڕی تائه‌وه‌ی کۆمه‌لگای کوردیان گهیاندهئهم قۆناخه. بیروکراسی حیزبی ده‌ستی به‌سه‌ر گشت دام وده‌زگاکان دا داگرت و سه‌ره‌ڕای ده‌ست داگرتن به‌سه‌ر کۆی کۆمپانیا گه‌وره‌کان له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی ئه‌و دوو حیزبه. حیزب خۆی کرد به‌شه‌ریک له‌گه‌ل هه‌ر بازرگانێکی بچووک هه‌تا گه‌وره. و به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌لات ئابووری وولاتی ئهفلیج کرد و هیچ ده‌زگایه‌ک نه‌ما وه‌ک ده‌زگا کار بکات له‌به‌ر گه‌نده‌لی. هێزی چه‌کداری پاڕله‌مان ده‌زگاکانی به‌رێوه‌بردن (جێبه‌جێکردن) و ده‌زگاکانی دادپه‌روه‌ری له‌ژێر نفوزی ئه‌م دوو حیزبه مایه‌وه. ئهمهوایکرد که‌جیاوازی یه‌کی چینایه‌تی قۆل دروست بێته‌وه له‌ناو کۆمه‌لگا له‌نێوان دوو توێژ یه‌که‌میان ده‌سه‌لاتداری دیکتاتوری ودووهمیانهاولاتی بێدهسهلات. کار گه‌یشته‌ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پیویست بکات بۆگۆرانی سیمای کۆمه‌لگای کوردی وڕزگار بوون له چه‌نگ ئه‌م قه‌یرانه ئابووری-کۆمهلاتیه.
دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانی دوور خرایهوهبۆ به‌غدا و مه‌سعود بارزانی بووبه سه‌رۆکی هه‌رێم یه‌کێتی به‌ره‌و لاوازی چوو. جیابوونه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌لگه یه‌بۆ ئه‌و لاوازیه یه. هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه‌که داپچرانی گۆڕان له‌یه‌کێتی تاکتیکه بۆئه‌وه‌ی یه‌کێتی وه‌ک حیزب له‌و قه‌یرانه‌ی تیاکهوتووهڕزگاری بێت ودواڕۆژ گۆڕان بگهڕێتهوهباوهشی یه‌کێتی به‌کۆمه‌لێک ئه‌ندامه‌وه هه‌روه‌ک چۆن پارتی له‌کاتی خۆی لاواز بوو له‌سه‌ره‌تای شورشی ئیران ئه‌و کاره‌ی پێکهوهلهگهل پارتی گه‌ل و سامی ره‌حمان کرد که‌له‌دوایی جارێکی‌تر یه‌کتریان گرته‌وه. ئه‌وکاره کرا تاوه‌کو نه‌هێلن ئه‌ندامه‌کانیان به‌یه‌کجاری وازیان لێبێنن و بڕۆن به‌دوای حیزبی ڕکه‌به‌ر.
ڕاستهکهڕێکهوتنێکی ستراتیژی له‌نێوان پ‌د‌ک و ینک هه‌یه بۆ دابه‌ش کردنی سه‌روسامان به‌ڵام شه‌ڕی سیخوریان ژێر بهژێربهردهوامهلهدژی یه‌کتر وله‌هیچ بوارێک باوه‌ریان به‌یه‌کتر نیه. ئه‌وهای شاراوه‌ش نیه له‌دوای ئه‌و ڕێکه‌وتنه جه‌لال تاله‌بانی چه‌ند جارپێلان وتهڵهی بۆ پارتی ناوه‌ته‌وه بۆ وه‌رچه‌رخانی هیمای حیزبه‌که‌ی وهاوکێش بوون له به‌رامبه‌ر هێزی پارتی. دوای ئاشکرا بوونی پیلانه‌کانی جه‌لال تاله‌بانی شه‌رمه‌زارانه له‌میدیاکانی کهوتۆتهپاکانه وحاشاکردن له‌ڕابردووی خۆی.
ئه‌گه‌ر سه‌نجێک بدهینهخۆپیشاندانی 17/2 وئاماژهبهبهڕێوهچوونی ئه‌و خۆپیشاندانهبکهین سه‌ره‌تا په‌لاماردانی باره‌گای لقی چواری پارتی له‌و ڕۆژه‌و کوشتاری گه‌نجانی بێ چه‌ک له‌م خۆپیشاندانهلهبهر چاو بگرین ده‌بینین ده‌سه‌لاتی دیکتاتوری هه‌رسێ ده‌زگای پارله‌مان وجێبهجێکردنو دادوه‌ری له‌خه‌لک زه‌وت کردووه‌و دژی خواستی خه‌لک به‌کاریان دێنێت. تا ئێستا هیج لێپرسینهوهک نهکراوهلهوانهی ته‌قه‌یان له‌خه‌لک کرد و گه‌نجانیان خه‌لتانی خوێن کرد و هه‌موومان ده‌زانین ده‌سه‌لات هه‌ر به‌ڵێنێک بدات ڕاست ناکات ته‌نیا بۆچهواشهی خه‌لکه‌و خۆ دزینهوهیهلهڕاستی یه‌کان.
له‌کاتی خۆی بریاروابوو خۆپیشاندان ئاشتیانهبێت و دووربێت له‌هه‌ر توند‌و تیژی و بی هێڕشکردنه‌سه‌ر ده‌زگا فه‌رمییه‌کان. گومانێک هه‌یه‌ئه‌ویش ئهوهیهبۆ له شارێک کهدام و ده‌زگاکانی زیاتر به‌ده‌ست یه‌کێتی وه‌یه‌و خهلکهکهبهدهست ئه‌و حیزبهدهچهوسێتهوه و پارتی هێزێکی بچووکهلهسلێمانی که‌چی هێرش کرایه‌سه‌ر باره‌گای پارتی ونهکرایهسهر هیچ باره‌گایه‌کی یه‌کێتی؟
. گه‌لۆ تو بڵێی ده‌زگای سیخوری زانیاری بۆ تێکدانی ڕووی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی دزه‌ی کردبێتهناو جه‌ماوه‌رو ئه‌و پلانهقیزهوهنهی داڕشتبێت تاوه‌کو ڕاوه‌ماسی بکات له‌گۆمی قوڕاودا ؟ توبلێی ده‌ستێک خۆی تێکه‌لاوی ئه‌م خۆپیشاندانهکردبێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگێک دروست بکه‌ن بۆ خۆپیشانده‌ران باره‌گای پارتیان به‌ردباران کرد و بۆئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران وخۆپیشاندان بکه‌ن به‌کێشه‌یه‌ک له‌گه‌ل پارتی وحیزبه‌که‌ی تر لێی به‌هره‌مه‌ندبێت ؟
ده‌زگا سیخوری یه‌کانی ئه‌م دوو حیزبه له‌مێژه خه‌لکی دڵسوزی کوردیان کردووه‌به سووته‌مه‌نی شه‌ری براکوژی ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر پێان بکرێت و خهلکهکهووریا نه‌بێت ره‌وره‌وی ئه‌م ڕاپهڕینهچهواشهدهکهن و ئه‌م خۆپیشاندانهلهخهلکهکهتێک ده‌ده‌ن و له‌وانه‌یه‌ش بیکه‌ن بهمهرامیدهسکهوتێکی حیزبی بۆخۆیان.(ئه‌گه‌ر ناتوانین شوڕشێک بکه‌ین به‌لام ده‌توانین تێکیبده‌ین- قسه‌ی ادریس بارزانی). پارتی که‌وه‌ڵامی ئه‌م به‌رد بارانهیهی لقی بهتفهنگدایهوه جه‌لال تاله‌بانی خێرا ده‌سخۆشی لێکردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌کێتی و پارتی دووڕووی یه‌ک دراون ، یه‌کیتی بێ پارتی هیچ ئه‌رزش و ده‌سه‌لاتی نه‌ماوه. هه‌ردووکیان ده زانن که‌شه‌ڕی خه‌لک له‌گه‌ل هه‌ردوو بنهمالهیهبهڵام خۆیان لێ گێڵ ده‌ده‌ن. پارتی دوای ئه‌وه‌ی هێزی زێره‌ڤانیان ناردهسلێمانی هه‌ستیان کرد هیچیان پێناکرێ دژی جه‌ماوه‌ر به‌لکو قیرانهکهئالۆزتر ده‌کات ودهکهونهزهلکاوێک که‌سه‌ریان تیادا له‌ناو تێده‌چێت. هه‌روه‌ها هه‌ستیان به‌وه‌ش کرد لهوانهیهبارودۆخهکهبه قازانجی یه‌کێتی ته‌واو بێت بۆیهپارتی پاشه‌کشه‌ی کرد و داوای له یه‌کێتی کرد وه‌ک هاوپه‌یمان ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی سه‌رای ئازادی سه‌رکوت بکات. لێرهئهوهبۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ده‌سه‌لات ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی ماوه خه‌ریکی شه‌ڕێکی سیخوری گهورهیهکهجهماوهر ده‌بی زۆر ووریا بێت نهبێتهقوربانی لایه‌نێک.
ئه‌وه‌ی بۆخۆپیشاندهران گرنگه له‌م قۆناخه ئاگاداری بن ئه‌وه‌یه :
1. ئه‌نجومه‌نی خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت له‌ناوه‌وه‌ی وولات به‌ووریایی به‌رنامه‌ی کۆڕ و کۆبۆنهوهو خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن که‌له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێکی حیزبی نه‌بێت ته‌نیا به‌قازانجی هاوولاتیان بێت وئاگاداری پلانی سیخوری حیزبه‌کان بن و شه‌رمه‌زاریان بکه‌ن.
2. کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تی ومافی مرۆڤ و باڵوێزخانه‌کان و سه‌رۆکی وولاتانی پیشه‌سازی ونهتهوهیهکگرتووهکان و په‌رله‌مانی وولاتانی ئۆروپا به‌رده‌وام له بارودۆخهکهئاگاداربکرێنهوه وپه‌یوه‌ندیان پیبکرێت به‌نامه‌و ئیمزا کۆکردنه‌وه‌ی وڕاکێشانیان بۆ پشتگیری له مافی مرۆڤی کورد وئازاد بوون له‌چه‌وسانه‌وه.
3. دروشمی ڕاسته‌قینه‌یی هه‌لقوڵاو له‌ناخی میلله‌ت که‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی گۆڕانکاری پرسهههستیارهکانی کۆمه‌لگا بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی بنچینه‌یی کێشه‌کان له‌چوارچیوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی وزانستی و دادپه‌روه‌ریدا.
4.ڕیسواکردنی گه‌نده‌لکارانی ناودهسهلات بۆجه‌ماوه‌ر وئاگادارکرنهوهی کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی له‌و که‌سانه و جیاکردنه‌وه‌ی دۆزی کورد له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌لاته.
5. به‌رده‌وام ئاگادار کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌دروست کردنی ده‌سه‌لاتی داهاتوو و هه‌لبژاردنه‌کانی بۆ ده‌سه‌لاتیکی جه‌ماوه‌ری و عادیلانه‌و پێشکه‌وتووخواز و پاک لهههڵپهرهستان که تیایدا جه‌ماوه‌ر چه‌قی ده‌سه‌لات بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست