حكومەتى هەریم دەبێت حكومەتى گشت بێت نەك بەتەنها بۆحزبێك
Monday, 07/09/2009, 12:00
نامەیەكى كراوە بۆ بەرێزجیگرى حكومەتى هەریمى كوردستان / كاك عماد احمد
بۆ /بەریز كاك رزگار على سەرۆكى شارەوانیەكانى كەركووك
لەراستى دا ماوەیەكە دەنگ وبۆى ئەوە لەگۆرێیە كە گوایە لەلایەن حكومەتى هەریمى كوردستان بۆ خەڵى راگۆزراوى ناوچەكانى كەندیناوە و هەندێكشوێنى تر بۆقەرەبۆكردنەوەیان خانوویان بۆبكرێك كە ئەوە وەك حەقێك لەسەرحكومەتە ئەم ئەركە جێبەجێ بكات كە ماوەیەكى زۆرەجەماوەرى گوندەكان ئە م دەڤەرە وەك پێویست خۆیا ن ناوو نوسكردوە بۆ سودوەرگرتن لە م بەڵێنە كە بەخەڵكى ئەم دەڤەرە دراوە . بەڵام ئەوە هەر بەڵێن بوو نە خرابوە جێ بەجێ كردنەوە , بەداخەوە وەك پیشەى چەنجارەیان دیسان كۆمیتەكان و مەڵبەندەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بەسوود وەرگرتن لە م نوینرایەتیەى كەبەدەنگى گشت خەڵكى كوردستان بوون بە سەرۆكى شارەوانیەكان و سەرۆكى بەرێوە بەرایەتیەكان و تادەگاتە . بەرێز جگرى سەرۆكى حكومەتى كوردستان . بۆ بەحزبى كردنى جەماوەرى ناوچەكان هەڵسان بە داریشتنى بەرنامەیەكى تۆكمە؟ بوئەوەى لەرووى حزبیەوە بە سوود مەندبن دڵنەواى جەماوەریەكەیان بدەنەوە بە ملاو ئەولایا نەرۆن و ئەوە لەلایەكو لەلایەكى ترەوە بتونن جەماوەرى حزبەكانى تریش ئەوانەى بێمەوقیف و هەڵپەرستن یان سوود مەندنەبوونە لەهیچ شتیك لەكوردستان . ئیستغلالیان بكەن و هەر بە مافەكەى خۆى زیاترنا بیان كەن خەنە ریزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان و وەعدیان پێداون ئەگەر لەگەڵ ئێمەیا كاربكەن ئەوە ئیمەش خانووت بۆساردەكەین ئەو بەتایبەتى بۆئەوەبوو زیاتر نفوسى پارتى لاوازبكەن لەرووى پیگە جەماوەریەوە وەتوانرا هەندیك خەڵى بێهە ڵویستى حزبەكانى تریش بكرن بەداخەوە . بەرێزان لە پاڵ سالەوە بەسەرپەرشتى مەڵبەندەكانى كەركوك و دووبز . بە بەرنامەیەكى تۆكمە بۆ جەرد كردنى ناوەكانى كەلە ریزى یەكێتى نیشتمانى كوردستاندان خەڵكى خۆیان ناو نوس بكەن و دێ بەدێ و گوندبەگوند دەگەران بۆ ناونووسكردنیان لەلایەن لیجنەى بەناو(تەعوریزوئاوەدانكردنەوە) كەتایبەتە بە ریكخستنى یەكێتى یە بەتەنها ناوى وفایلى كادیرەكانى یەكێتى گرتەوە هەرگوندى جەندخانوەكى بۆكرا و مەبلەغى (50) گەڵایان بۆسەرف كرا كە زۆربەیان خانووشیان هەبوو ئەوە وەك یارمەتىدانیك بۆكادیرەكانیان كە نە چنە ناو پارتى دیموكراتى كوردستان لە ساڵى 2007 تا 2008 كە نزیكەى وەك خۆیان دەڵێن (250) خانووبوە . وە بۆجارى دووەم دوبارە ئەم لیجنەیە دەست بەكاربوو ن بۆ ئیمساڵیش بەهەمان شێوە ئەم تەعویزاتە تەنها ئەندامانى یەمێتى گرتوەو بەتاكوو تەرا لەرێگاى خزمایەتى یان سەنگەر گۆرینەو ە لێرە لەوێ خەڵكى دەرەوە ى یەكێتى خانوویان بۆ كراوە ئیستاش . ناوى (300) خانوى تر هاتۆتەوەو دیسان خەڵكى گوندنشینى ئەم ناو چانە لێى بێش بونەو وەخەریكى تەعمیركردنى خانوەكانى پیشووتریانن وخەڵكى تریش تەما شایاندەكەن من دەپرسم ئەوە چ رەواى حەقە بۆ دەبێت حكومەت بەتەنها لایەنێك سوود مەندبێت لێى دەپرسم خەڵكى ئەم دەڤەرە بەتەنها یەكێتى خانووى روخاوە لەلایەن رژێمى بەعس یان خانووى تەواى خەڵك بەیەكەوە سووتاوو روخاوە ؟ ئە م فەرق وجیاوازیە لە خسنتە دەرزى نیوان ریزەكانى خەڵكى گوندەكان زیاتر چیتر ناو دە نین . بەراستى من رووى زارم ئە كەمە بەرێزسەرۆكى شارەوانیەكانى كەركووك كاك رزگار على و جێگرى سەرۆكى حكموتى كوردستان دەپرسم ؟ئەوەیە سەردارى میلەت ؟ ئەوەیە حەق . ئەوەیە حكمەتى دیموكراسى عیار 24 ئەوەیە پاراستنى دەسكەوتەكان وەك خۆتان رۆژانە دهۆلێ بۆ لێدەدەن . یان دەبێت یەكێتى بیت یان نابیت بەخاوەنى هیچ لە كوردستان . بەرێزان خۆزگە بزانن ناوى هەندیك كەسى كە تەعویزیان بەركەوتووە وەرن تاقیبێكیان بكەن بزانن ئەوانە نەبوون دوێنێ لەبازگەكانى سەرگەران ودووبزو كەركوك چیان بە خاوخێزانى پێشمەرگە دەكردو ناوى پیرۆزى پێشمەرگەیان . بە مخریب دەبردو ئیستاش لەسایەى ریكخستنى یەكێتى خانووى بۆدەكرێت .بۆزانیارى زیاتر هەندێكیان پارەو تەعویزیان لە سەدامى گۆربەگۆر وەرگرتووەو مەبلەغى (10000) دە هەزار دینار پارەو وەرگرتنى پارچەزەویەك لە كەركووك و لە دووبز و یان نیشتە جێكردنیان بە هۆى پرۆسەى تەعریبە وە لە گوندە كوردیەكان . ئەوانەبوون كە لەریزەكانى دەزگا سیخوریوەكەى بەعس دەیان كوروكچ یان لە زیندانەكانى بەعس تووندەكرد. ئیستا ش خانوویان بۆدەكرێت و تەنها لەبەر ئەوەى ئیمرۆ خۆیان حەشارداوە لە ناو ئەم حزبەو بۆئەوەى جەماوەر نەیان گرن تۆلەى خۆیان وەرنەگرنەوە . بەبیانووى ئەوە ى ئەوانە خەڵكى باشیان لەرەگەزى عەرەب بۆ ریكخستنەكان ریكخستوە . من دەپرسم كام ریكخستن . ئەوەى عبدئە سودئبراهیم رابەریەتى دەكات یان . ئەبوو ئیبراهیم مەكەى حزبى شیوعى لەسەر دزى وگەندەلى لەریزەكانى خۆى لەساڵى 1996 دەرى كرد . بەراستى ئەستەمە ئێوە بگەنە ئەم ئاستە كە خەڵك بە حكومەتى خۆتان نەزانیت و ئێوەش بەهۆى حزبایەتى تەسكەوە پشت لە جەماوەرى زۆرى خەڵكى شۆرشگێر بكەن لەوانەش خا نەوادەى شەهیدان و پیشمەرگەى دێرینى حزبەكانى ترى هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و تازەش . من وەك چاودێرەك لەناوچەكە پیتان دەڵێم ؟ ئەوە گەندەڵى نەبێت ئەى چییە . باشە بەخۆتانە بچنەوەو متابەعەى كارەكانتان بكەن و بزانن خەڵك چیتان پێدەڵێت . مندەڵێم ئەگەر ئەوە بەخزمەتى یەكێتى دادەنێن ئەوە بەم كارەتان . گەندەڵیەكى ترتان پێشانى خەڵكداو لەجیاتى دەست خۆشى خەڵك بونە هۆى نیگەرانى و ئەسەفى جەماوەرێكى زۆرى حزبەكانى هاوپەیمانتان و دەرەوى حزبەكان كە لەماڵى خۆى دانیشتووە حزبایەتى ناكات كەئەوەش مافیكى هەركسێكە رێگایەك هەڵبژیًریت هەروەها ئەم كردارەتا ن رووى راستى ئێوەى دەرخست كە هاوپەیمانیتان بەرژەوەندییەكى كاتیە و وەئەم هاوپەیمانیەش هەر قورغ بكرێت بۆ بەرژەوندى لایە نیك كە ئەویش یەكیتى نیشمانى كوردستانە ؟ من ئەم نووسینەم بۆ تانج و تەشەر نیە هیوادارم بەهەلەَ لەمن نەگەن بەڵام بۆ وریاكردنەوەى ئەم بەڕێزانەیە لە كارو كردەوەى مەڵبەندو كۆمیتەكانى كەركووك و دووبزە و كە ڕوێكى زۆرناشیرینى لاى خەڵكى گوندەكان دەرخستوە جگە لە م كەسانەى كەسوود مەند بوون . وەئەگەر ئێوەخۆتان بە بەرپرسى ئەم ناوچانە دەزانن باشە ئەگەر هەرشتێك بێت ئەوە با بۆگشت بێت چونكە ئێوە ئیستا نوینەرایەتى كورددەكەن لەم شوێنانەى خۆتان . هیوادارم بەریز سەرۆكى حكومەتیش بێدەنگ نەبێت لە م كارە نابەجێیانەى كە دەكرێت بوناوى حكومت و سەرۆكایەتى هەریمى كوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست