کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلابەختیار و ئازادجوندیانى پیاوە ناپاكەكان بۆ دەنێرنە گردەپیرۆزەكە ؟

Saturday, 28/02/2009, 12:00


بەدان پیانانى خودى سەدان خەڵك و كادیرى یەكێتى ئێستا ڕۆژانە پەیتا پەیتا خەڵك و كادیران و جەماوەرى یەكێتى لەهەموو چین و توێژ و تەمەنەكان سەردانى بەڕێز نەوشیروان مستەفا و گردى پیرۆزى وشە دەكەن و بەوتە وكردار پاڵپشتى و هاوكارى خۆیان بۆ جەنابیان و پڕۆژەو نووسینەكان و لیستەكەى دەرئەبڕن ، دیارە لەناو ئەو خەڵكەى كەسەردانى بەڕێزیان ئەكەن خەڵكى نەشیاو و جاسوسیش هەن كەمەبەستى تریان هەیە لەو سەردانانە ، بەڵام خۆش بەختانە ووردبینى و شارەزایى و لێزانى و خوێندنەوەى ئەو سەركردەیە ، هەر ئاخاوتنى لەگەڵ ئەمانە زوو بۆى دەرئەكەوێت ئەمانە كێن و ئامانجیان چیە لەسەردانیان بۆلاى جەنابیان ؟ بۆیە ڕێگەنادات لەحزور جەنابیان زۆر فشە بكەن و بەشان و باڵى جەنابیاندا هەڵ بڵێن و پەلامارى سەركردەكانى تر بدەن تەنانەت ئاخاوتنى بەڕێزیشیان جیاوازى هەیە لەگەڵ ئەم جۆرە خەڵكە ماستاوچى و جاسوس و دووڕووانەدا و بەقەد وەزن و سەقافەتى خۆیان تەعامولیان لەگەڵ ئەكات ، لەچاو چینەكانى تر كەسەردانى بەڕێزیان ئەكەن
من بەخوێندنەوەى خۆم هەست ئەكەم ئەمەش جۆرە سیاسەتێكى ترى باڵەكەى تاڵەبانى و پیلانى یەرنامە بۆ داڕێژراوبێ لەلایەن هەریەك لەئەرسەلان بایز و مەلابەختیار و ئازادجوندیانى كەخەڵكى گەندەڵ و جاسوس و داوێن پیس و دز و دووڕوو و ئەوانەى لەناو خەڵك ناوناوبانگیان باش نیە ئەنێرنە خزمەت كاك نەوشیروان مستەفا ؟ بۆئەوەى كاتێك خەڵكى پاك و دڵسۆز ئەم جۆرە خەڵكانە ئەبینێت لەوێ جەنابى كاك نەوشیروان و كۆمپانیایى وشەیان لاناشیرین بێت و بڵێن ئێمە لەبەر ئەم جۆرە خەڵكانە حزبمان نەفرەت كردوە و داواى گۆڕان ئەكەین كەچى ئەوەتانێ لێرەش حزوریان هەیە و زۆر بێ منەتانە ڕەفتار ئەكەن و ڕووى شەرمەزارى و ڕیسوایى خۆیان نابینن لاى خەڵك .
ئەوەتانێ بەفیعلى ئەمە ڕوویداوە كەسانێك كەلەماوەى تەنها چەند سەعاتێكدا كراون بەجێگرى بەڕێوەبەرى گشتى و دواتر خانەنشسین كراون لەوێ ئەبینرێن سەرمایەدارە زەبەلاحەكانى بنەماڵەى تاڵەبانی و ئەوانەى تاوانبارن بەهێنانى ئافرەتى سۆزانى بۆ بەرپرسانى یەكێتى و تاوانبارن لەهێنانى سەدان ئامێرى چینى لەكاركەوتوو بۆ وەزارەتى تەندروستى ئیدارەى پێشووى سلێمانى لەوێ ئەبینرێن ، بەداخەوە ئەم نەجیب زادانە ماوەیەكە فێربوون سەردانى كۆمپانیاى وشە ئەكەن و لەكۆڕ و مەجلیس و دانیشتن و خواردنەوەى شەوانەشیاندا بەناو و نوێنەرایەتى كۆمپانیایى وشە لێدوان و قسەى سوك و بێ بنەما ئەكەن . دیارە ئەمانە فێربوون لەسەر دووپەت و چوار پەت ، بەدووزمان و چوارزمان لێدوان و درۆ و بوختان و قسەى بێ سەروبەر بكەن .
دیارە جەنابى كاك نەوشیروان مستەفا و كۆمپانیایى وشە و گردەكە دەرگایان ئاوەڵایە و لەسەر پشتە و كەس ڕەت ناكەنەوە هەر ئەمەشە بۆتە هۆى ئەوەى دەیان كەسى ناپاكى وەك ئەمانە پەل بهاون بۆ ئەوێ و ئەم گردە پیرۆزە بەپاكى ماوە لەم شارە ئەیانەوێت ئەوێش گڵاو بكەن .
من لێرەوە ڕووئەكەمە ئەو جۆرە بەرپرس و ئەندام مەكتەبە دز و گەندەڵانە و پێیان ئەڵێم ئەوە دامان ناو گریمانەى ئەوەمان كرد كۆمپانیاى وشە حەل بوو و شكستى هێنا و یەكێتى تەسفیەیى كردن ؟ ئەى ئێوە بۆ كوێ ئەچن ؟ هاوشێوەكانى وەك ئێوە لەڕق و تۆڵەى ئەم میللەتە دڵ بریندارە ڕزگارتان ئەبێت ؟ ئەگەر ئەمڕۆ جەنابتان و سەدانى وەك ئێوە لەبنەماڵەى تاڵەبانى كەتاوانبارن بەبردنى سەدان و سەدان هەزار دەفتەر دۆلارى ئەو میللەتە بۆ جاسوسى و كارى بەكرێ گیراوى و لەسەر داواى ئازاد جوندیانى و مەلابەختیار و ..... هتد . ئەچن بۆ ئەوێ و سەردانى كۆمپانیاى وشە ئەكەن ؟ لەولاش گەرەكتانە و مەبەستى سەرەكیتانە و هەوڵى بۆ ئەدەن ئەگەر جەنابى نەوشیروان مستەفا و پڕۆژەكەى سەركەوتنى بەدەست هێنا لە گەندەڵ و دزو مافیاكانى وەك ئێوە خۆش بێت و لەسەروەت و سامانەكەتان نەپرسێتەوە چۆنتان دەست كەوتووە ؟ ئەوە گریمانەى ئەوەشمان كرد جەنابى كاك نەوشیروان ئێوەى بەخشى ؟ ئەى ڕقى جەماوەر و ئەو میللەتە ؟ لەدادگاى عادیلانەى ئەم میللەتە ڕزگارتان ئەبێت ؟ ئەى حەقى ئەو هەموو كارمەند و خەڵكە داماوەى ئێوە ڕاپۆرتان لەسەر نووسیون و نانتان بڕیون و ئابڕووتان بردوون ؟ كەهەمووى چاوەڕێیى هەل و گۆڕان و دەرفەت ئەكەن لەچاوتانى بێنە دەرەوە ؟ ئەوەنیە خۆتان سەردانى خەڵك ئەكەن و داواى لێ بوردن لەخەڵك ئەكەن ؟ ئەگەر خۆتان پێ تاونبار و دووڕوو نیە ئەمە بۆ ئەكەن.. من مەبەستمە ئەوەندە بەو خەڵكە دڵسۆز و پاك و نیشتیمان پەروەرە بڵێم كەڕۆژانە بەلێشاو سەردانى جەنابى كاك نەوشیروان و كۆمپانیاى وشە ئەكەن ئەڵێم هەر كاتێك ئێوەى دڵسۆز سەردانى كۆمپانیاى وشە و جەنابى كاك نەوشیروانتان كرد و ئەم جۆرە خەڵكانەتان لەوێ بینى نەفرەتیان بكەن و بەچاوى سوك سەیریان بكەن ؟ ئەمانە خۆیان بۆ سپى كردنەوەى ڕووى شەرمەزارانەى خۆیان سەردانى ئەوێ ئەكەن ، نەكەن ئێوەى دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر بە بینینى ئەوانە سارد ببنەوە و بیر لەگۆڕان و پاكسازى نەكەنەوە ، بائێمە هەمووان دەست لەناو دەست هەوڵ و تواناكانمان بخەینەگەڕ و بۆ گۆڕان و پاكسازى و لەگۆڕنانى مەرامى گڵاوى ئەمانە ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە