عەرشی من.............
Monday, 24/05/2010, 12:00
دواى چاوەروانى وخەباتى چەندەها ساڵەو شەهیدبوونى هەزاران گەنجی وڵا ت و وێران بوونى هەزارە ها دێهات ووتمان ئۆخەى خۆئێمەى كوردیش گەیشتین بەو ڕۆژەى هەلبژرادن ئەنجام بدەین سەرۆكمان هەلبژێرین وەكو هەموو میللەتانى جیهان هەریەكەو بە ویستى خۆى دەنگى دا بە وكاندیدەى كە دەیویست هەرچەندە خرووقاتى زۆرى تێدا بوو تەزویرى زۆرى تیاكرا هەر ووتمان كێشە نیە لەوانەیە ساڵى دابێ جارێكى تر باشتر ببێ من خۆم لەوكەسانە بووم كە ووتم ئەمجارە سەرۆك هەنگاویًكى باش داویًت وشتى باش دەكات ئیتر تەمبێ خواردوو دەبێت چونكە كاندیدێكى وەكو دكتۆر كەمال میراودەلی بێ ریكلام بێ پشت بەستن بە رێكخستنیًكى تۆكمە بتوانێت ئەم هەموو دەنگە بێنێت ئەوە سەرۆك بەخۆى دادەچیًتەوە وخۆى بە باوكی میللەت دادەنێ وسەیرى هەموو رۆلەكان وەكو یەك دەكات ئەوەى خزمەت بكات لەلاى لە هەمووان شیرنتر دەبێت بەڵام نەمزانى بەخەیاڵیًكى خۆش ژیاومم نەسەرۆك تەمبێ بووە نە دەست وپێوەندەكانى هەروەكو هیچ لە كاتى هەلبژاردن رووى نەدابێ تەنها لەمەش زیاتر ئەمجارە سەرۆكى پارتى ببورە وادەڵێم چونكە لەدواى شەهیدكردنى شێرە كوڕى شارى هۆلاكۆ بەزێن لەدواى خنكاندنى پێنووسەكان ئیتر نە تۆ سەرۆكى منى نەمنیش یەكێكم لە رۆلەكانت دەستى كردووە بە هەروكیف لە رۆلەكانى وە پەیلم دواى پەیام زیاتر گەرمتر دەبێت ئەگەر وانەكەن واتان لێدەكەم .سەرۆكى پارتى خۆى لەبیر كردووە كە ئەم میللەتە دەنگیان پێداوە ببێتە سەرۆك وەهەر حەقی ئەم میللەتەشە كویێ لێرابگیرێت وە هەر ئەم میللەتەشە دەتوانێت لە سەرۆكایەتى لایبدات.هەرەشەى چى لە میللەتێك دەكەیت كە بەهێمنانە دەڵى دەمانەوێ بكوژانى سەردەشت ئاشكرا بكرێت .چۆن میللەتێك بە گێرە شێوێن ونەزان لە قەلەم دەدەى كە دژى بكوژانى رۆشەنبیران وەستاوە, سەرۆكى پارتى چۆن دەهێلیت ڕاگەیاندنى پارتەكەت ئاوا تاوان بدەنە پاڵ لایەنى تر و ئاگرى شەرى ناوخۆ خۆش بكەن.یان من نازانم تۆ سەرۆكایەتى پارتیشت لەدەست داوە .لێرەوە پەیامەكەت زۆر روون وڕەوانە میللەتى كورد باش گۆێ بگرن تەشبیه نەبێ من وەكو خوام باس كردنى من و داروو دەستەم كفرە وكفریش تاوانى نەمانە.بیركردنەوە لە ماڵ وسامانم ئەویش كفرە وەكو ووتم كفریش تاوانى نەمانە .باس كردنى كوڕو كچم بۆ هەرشتێ باس كردنى گەندەڵیەكان باس كردنى تەزویرەكان باس كردنى كوشتنى رۆلەكان هەمووى كفرن وەكو ووتم كفریش تاوانى نەمانە.ئەگەر باوەریش ناكەن سۆرانەكان سەردەشتەكان هەزارانى وەكو ئەوان كفریان كرد باسی عەرشی منیان كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست