ئەوە نزیكەی مانگێك بەسەر تیرۆر كردنی شەهید سەردەشت تێدەبەڕێ وخەڵكیش هەر بێ دەنگ نابێ لە ئاشكرا كردنی بكوژی شەهید سەردەشت . جەنابیشتان گەلێك هەوڵتاندا لەگەڵ دەزگا سیخوڕەكانتاندا كە چۆن كەسێك بدۆزنەوەو بیخەنە سەرشاشە بازرگانیەكانتان و خوێنی شەهید سەردەشت بخەنە ئەستۆی ، ئەرێ ...هەرناكرێ بۆتان هەرگیزش...
ئەمشەو خەوم بینی سەرۆ سەردەشت هاتەخەوم ئەو وەك فریشتەیەك وابوو .لەلایەك خەمی وەرقەی بەحسەكانی بوو كە لەبەردەم زانكۆ لەدەستی كەوتبوو. هەردەیوت تكایە بەو بەحسانەوە زۆر ماندوو بووم توخوا كۆی بكەنەوە مەهێڵن ڕەشەبای مەرگ بیان دڕێنێ ، لەلایەكی دیكە .هاتە لام و بەچرپەوە پێ ی ووتم ڕاپۆرتێكم نووسیوە لەسەر خیڵەكەی...