کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ سەرۆكە سەرشۆڕەكەی بنه‌ماڵه‌ مسعود بەرزانی

Wednesday, 02/06/2010, 12:00


ئەوە نزیكەی مانگێك بەسەر تیرۆر كردنی شەهید سەردەشت تێدەبەڕێ وخەڵكیش هەر بێ دەنگ نابێ لە ئاشكرا كردنی بكوژی شەهید سەردەشت . جەنابیشتان گەلێك هەوڵتاندا لەگەڵ دەزگا سیخوڕەكانتاندا كە چۆن كەسێك بدۆزنەوەو بیخەنە سەرشاشە بازرگانیەكانتان و خوێنی شەهید سەردەشت بخەنە ئەستۆی ، ئەرێ ...هەرناكرێ بۆتان هەرگیزش ناكرێت ،چونكە تازە ئەو چینە ڕۆشنبیرانە باش دەتاناسن كەچی لەژێر سەرتاندایە !!! هەرچیەكیش بكەن یان پلانی بۆ دابنێن ئەوا دەسەكەتان كەشف دەكرێت لەلایەن ئەوانەوە .ناحەقیشتان ناگرم كە بۆتان پەردە پۆش ناكرێ خەمتان زۆرە كەس بەحاڵتان نەبێ لە لایەك پارە دزراوەكانتان لۆك كراوە لە بانقەكانی دەرەوەی ووڵات و لە لایەكی دیكە چۆنێتی داڕشتنی سیناریۆی تیرۆر كردنی شەهید سەردەشت و لەلایەكی دیكە دەنگی ناڕەزایی هاوڵاتیان بۆ ئاشكرا كردنی بكوژی ئەو خویندكارە لاوەو ، لەلایەكی دیكە ێابون لەژێر پێ دانی ئەم تەكەتول و ئەو تەكەتول و چەندەها گیروگرفتی دیكە . كارەكانتان هێندە قیزەونە كە بە ئاسانی پێتان چارەسەر ناكرێ . ئەرێ سەرۆك نە كچ ئەدەی بە هەژار نە گیرو گرفتت بۆ چارەسەر ئەبێت نە تەحەمولی دەنگی ناڕزایش دەكەی ! باشتر نیە ئەو جامانە سوورەت فڕی بدەی و بۆ ماوەیەك واز لە دیكتاتۆری بهێنیت . با گەلەكەشت پشوویەك بدات و خۆشت پشوویك بدەی . بڕۆ بۆ ووڵاتی دایك و چەند مانگیك گەشتێك بكە چیت داوە لەم سەر ئێشە خۆ ئەزانی باسی كام ووڵاتی دایك دەكەم ؟ نەوەك بیرتان چووبێتەوە ئەو ووڵاتەی كە پاسپۆرتی تایبەتیان تەنها بۆ گەورە پیاوانی نەژاد پەرستی خۆیان هەیە لە نێوەندیشیاندا تۆ و بنەماڵكەتان ئەو پەساپۆرتەتان هەیە بە حوكمی ئەوەی سەرێكتان ئەچێتەوە سەر كوردی باكور . واتە ووڵاتی تووووركیا .

كورە بەخوا سەرۆك دنیاش بێ بارە خۆ ڕۆژانێك بوو تۆ وەكو كوڕە گەورەی توركیا تەماشا دەكرای چەندەها ڕۆڵەی ئەم گەلەت بۆ كردە قوربانی پیلانی گڵاوی سەرانی تورك ! ئەوەتا ئێستەش هەرنایە بەلاتەوە ئەی ئەگەر هەركەست دەست ناكەوێ سیناریۆكەی پێ بكەی ، بۆ داوا ناكەی دوو دیلی كوردی باكورت بدەنێ تا خوێنی شەهید سەردەشت بخەیتە گەردنیان ؟جا ئەوسا دیلەكانیش ئەزانن چۆن ڕیسواو شەرمەزارتان دەكەن . برسێتی سزادان و ئەشكەنجەدانی ئەوانیش لەوە پێان باشتر كە پینەی ڕەشوە دڕاوەكانتانی پێ بكەن ، هەرچەندە خەو مردنێكی میتۆلۆژیە یاخود مردنێكی ئەفسانەیەو وەئاگادێیتەوە ، بەڵام هەندێك مردنی دیكە نەمریە هەرگیز نامرن دیارە ئێوە وادەزانن بۆ هەتا هەتایە هەر مردنی ئەفسانەی دەكەن و خەڵكانێكیش چاوەكانیان دوبارە هەڵنایەتەوە ، نا نا هەڵەن ئەو پەیام ونوسینانەی شەهیدانی قەڵەم سۆران و سەردەشت دایان بە ڕووی دنیا هەتا هەتایە لەگەڵ خۆیاندا زیندوو بونەوەیان دەهێنن بۆمان تەنانەت واش لە ئێمەی نوسەر خوێنەر دەكات كە سڵ لە مەرگی لەو شێوەیە نەكەینەوە ...
نەمری بۆ شەهیدانی قەڵم سەر شۆڕی بۆ بكوژانی قەڵەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە