کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قایمقامى چەمچەماڵ چلۆن یەكێتى ڕیسواتر كردوە؟ نهێنى ژنكوشتنەكەى و تێكدانى ئەمنیەتى شارەكە بزانن(بەبەڵگەوە)...

Friday, 23/04/2010, 12:00


دواى ئەوەى (عەلى رەووف) چندین جار پێڵاوەكانى خولە سەنگاوى ماچ دەكات و بەڵینى دەداتى هەرچى بیەویت بۆى بكاتن بس بكریتە قایمقام, عەلى دەگات بە ئاوات و دەكریتە قایمقامى چەمچەماڵ بڵام چلۆن قایمقامیك با خلكى وڵام بداتەوە و باسى قوڕبەسەرى خەڵكانى هەژارو پاشماوەى ئەنفالەكان بكات لەسەر دەستى ئەم پیاوە كوتلەبازە سوك و ڕیسوایە ئیمە چیرۆكى كوشتن و چەتەكانى دەوروبەرى عەلیتان لۆ باس دەكەین تا ئێوەى بەڕێز بزانن ئایا خۆى سەبەبى بڵاوبونەوەى كوشتار و تیكدانى ئەمنیەت و دزینى سامانى حكومى نیە؟ لەحزبە ڕیسواترەكەشى بپرسن ئایا ئەو شارە تیكوشەرە قارەمانە شایەنى ئەوەیە كەسیكى دزو گەندەڵ و ژنكوژ بكرێتە قایمقامى؟ ئێستا خەڵكى هەزارجاریتر تف لە ینك دەكەن بە هۆى ئەم جەنابەوە.
چەند مانگێك پێش ئیستا كچێك بەناوى (___) لەبانى مەقان دەكوژرێت وەك خەڵكى شار باسى دەكەن گوایە كەسێكى خۆشویستوە و چەند جارێك پیكەوە پیاسەیان كردوە بۆیە عەلى ئەمە بەنەمانى شەرەف و چونى ئابروى خۆى دەزانێت چونكە (كچە كوژراوەكە) ئاموزاى عەلى قایمقامە دواى ماوەیەك كچە دەكوژریت و لاشەكەى دەسوتێنرى و دەكریتە ژیر چەند تایەیەكەوە كاتى دەدۆزریتەوە دەڵێن ئەمە قەرەج بووە وەك لەلایەن شایەتحاڵ و خەڵكى شارەوە باسدەكرێت كاتى هەواڵى دۆزینەوەى تەرمى بە عەلى و دایرەكەى دەگات ئەویش دەلیت ئەوە قەرەجە و هیچ نیە دواتر بەهۆى بازن و خاڵەكانى لاشەیەوە دەردەكەوێ كە ئاماۆزاكەى عەلی یە سەبەب چیە عەلى دەلیت ئەوە قەرەجە؟ بۆ دەیەویت ونى بكات؟ با ڕێكخراوەكانى بەناو برگرى لەژنان ولامبدنەوە؟ با مافى مرۆڤ و بەداواداچونى توندوتیژى ولامبداتەوە؟ دواتر دەڵێن دەستگیرانەكەى كوشتویەتى و پاش ماوەیەك كەم ئەویش ئازاد دەكریت و دەلین عەلى سولحى لەگەل كردوە بۆسولحى كرد ئەگەر ئەو كوشتویەتى؟ چۆن رازى دەبیت بەتەنیا سولحى بى تكلیف؟ ئایا نهێنى نیوان بكوژەكە و عەلى چیە؟ با ڕیكخراوەكان و ئەوانەى عەلیان تعین كرد جواب بدەنەوە.
چند رۆژى پیش ئیستا لەلایەن (گەرمیان) پورزا و حیمایە عەلى ئەو پیاوەى كە ناسراوە بەتیكدەر و تەقەكەر و شەركەرچندین جار بوەتە سەبەب و كیشە و تەعەداى كردوە لەكەس وكارى ئەنفال و حیمایە عەلیشە تا ئیمرۆ, كوڕەزایەكى(حمە توفیق) دەكوژیت لەلایەن گەرمیانى حیمایەى جنابى قایمقامەوە, ویژداندۆستان لەخەڵكى شارەكەمان بپرسن بۆ گەرمیانى حیمایە ئەو كوڕەى كوشت ؟ ئەم شەرەفانە چیە و لە كوی یە و چلون چوە وەها جەنابى قایمقام دەیەویت بیگەڕینیتەوە؟
دواى ئەوەى گرمیان بە سیارەیەكى پاترۆل رادەكات و دەیەویت دەربچى لەچەمچەمال, برایەكى گەرمیان بۆ حیمایەتیكردنى بەئوپلیكەوە دواى دەكەوى و لە سیتەرەكەى بانى مقان كاتى نایەلن پاترۆلەكە دەربچى براكەى لە پشتەوە تەقە دەكات و ئاسایشى دەكوژیت وقلیكى تریش بریندار دەكات.
فرموو ئیوە بزانن لەبەر پڕكردنەوەى حەزى چەند مەسولیك قایماقمیكى لەم توخمە بنیردریتە شاریكى ئاوا قوربەسەر؟؟؟!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە