کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نانبڕین چاکتره‌ له‌ هیوابڕین

Wednesday, 17/11/2010, 12:00




ئه‌گه‌ر هه‌شت کاندیده‌که‌ی گۆڕان ده‌نگیان داوه‌ به‌ تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی نانبڕاوه‌کان بخه‌نه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانی خۆیان ئه‌وا به‌و کاره‌یان هیوای هه‌موو گۆڕانخوازانیان بڕیوه‌. پێویست ناکات لێره‌دا خیانه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی باسبکه‌ین چونکه‌ ئه‌و هه‌شت که‌سه‌ له‌ ئێمه‌ باشتر ئه‌زانن که‌ بونی کوردێك به‌سه‌رۆك و به‌تایبه‌تی تاڵه‌بانی، ناوی گه‌وره‌و دێی وێرانه‌! به‌ڵام لێره‌دا ڕوی ده‌ممان له‌ گۆڕانه،‌ که‌ بۆ ماوی ساڵێكه‌ بۆته‌ هیوای گه‌ڵێك که‌س و به‌گه‌شبینیه‌وه‌ ئه‌ڕواننه‌ مۆمه‌که‌یان، پێیان ئه‌ڵێین: چاکتان نه‌کرد هیوای ئێمه‌تان بڕی و نائومێدیتان خسته‌ دڵمانه‌وه، ئه‌گه‌ر داوای ئێوه‌ش ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی نانبڕاوه‌کان بێت ئه‌بێت ئێمه‌ چ ئومێدێکمان به‌ سیاسه‌ته‌که‌ی ئێوه‌ ببێت؟
کاندیدێکی گۆڕان ته‌سریح ئه‌دات که‌ گوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌ هۆڵی کۆبونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی عێراق بهاتنایه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌وا ده‌ستپێشخه‌رێکه‌ی به‌رزانی سه‌ری نه‌ئه‌گرت! وه‌کو زۆربه‌ی گۆڕانخوازانیش ئه‌ڵێت منیش ئه‌ڵێم سه‌د شاڵڵا بهاتبانایه ده‌ره‌وه‌و‌ و ئه‌و ده‌ستپێشجه‌ریه‌ی که‌ جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئاغای به‌رزانی و تاڵه‌بانی هیچ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ کورد تێدا نییه‌ هه‌ڵتان بوه‌شاندایه‌وه‌و با یه‌کێتی و پارتی قه‌باره‌ی ئێوه‌شیان بۆ ده‌ر بکه‌وتایه ‌و جه‌ماوه‌ریش هیوا بڕاو نه‌بوایه‌! یان ئێوه‌ش دڵی به‌رزانی و تاڵه‌بانیتان به‌لاوه‌ گرنگتره‌ له‌ دڵی لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ر!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە