کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەک بۆ کا حەمەی حاجی مەحموی گوڵەخانە

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ئیمڕۆ 14-11 لە ئاوای یەکەی خۆمان بەرەو بەحرە کە کەوتمە ڕێ بۆ جێ بۆیسانە شوتیەکان ڕادوێنەکەم کردۆو خستمە سەر ئیزگەکەی حیزب ڕادوێی جەماوەر گوێم لە ئیخبارەکان گرت باسی کۆبونۆی مەتکەبی سیاسی کرد وە سەرپەرشتی کا حەمە هەروا وەڕێوە گوێم لێ ئەگرت گوایە باسی وەزعی کوردوستان و ناوچەکەو عێراقتان ئەکرد بۆ ئەم ئینتیخاباتە ، لەلایەکی ترۆ کاورای ئیخبار وتی گوایە جەختتان کرگەتۆ لەسەر ئەوەی کەسێکی وەقابیلەت دەسنیشان کەن بۆ وەزیری کارەبا لە بەری خۆمۆ وتم جا باشە خۆ دووسێ ڕۆژ لەمەوبەر عەوڵای برای کا حەمە ووتی لەجیاتی دنکێ دوانمان دۆزیوە تۆ بۆ وەزیریەکە یەکێکیان ژنەو ئەوی تریان پیاگ !

ئەی خۆ من وامزانی ئیتر تەواو وەزیریەکەیان داگە پێمان ،کەچی تازە ئیمڕۆ لە ڕادوێنەکەی جەماوەرۆ ئێژن جەختتان کردگەسۆ کەسێکی شیاگ دانێن، جابرا من بۆ خوا پێتان ئێژم ئەم بەزم و ڕەزمە چی یە ئەم دختۆر بەرهەمە پێتان ئەگرێ هەر ڕۆژەی قایمەیە خەڵک ئەنێرن هەر حلێوی ناکا گویە پێم نایەژی چی گەرەکە لێتان...

جا خۆ شەوێ لەمشەوانە کوڕێکی خاسی لایخۆمان لە تەلەفزوێنەکەی زاگرۆس خەڵکی دوجەیلەی لای خۆمانە ناوی سەعییە بە کەلامی خوا کارەبا کەی داوە عەرزا گڵۆپی وە خۆی دائەگیرسان سەری تەلەکانی وە ڕوتی گرتوو وە دەسیوە قولی لێهەڵکردوو لەناو تیانچەیە ئاوا سەرچۆپی وە کارەباکە ئەگێڕا ووتم ئائەمە باشە بۆ کا حەمە ئێژن وەشوێن یەکێکا ئەگەڕ‌ێ شارەزایی لە کارەباوێ بەو فەخری عالەمە بڕوا ناکەم یارۆی ئێژن کارەبای دروست کردگە ئاوا گەمە لێل کارەبا بکاو لێی بزانێ جا برا کەس لە سەعی باشتر نیە بۆ وەزیری کارەبا، ئەگەر باوەڕ ناکەی نەوا لە سەرقاڵیا سەیری بەرنامەی منجیاوازم نەکەی ئەم پێنج شەمە هاتۆ سەیری کە چۆن گاڵتەی لێتێ و قەشمەری وە کارەبایش ئەکات نەک وە وەزیرەکەی، ئەگەرەکو گەرەکتانە کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دانێن کاکە سەعیدی دوجەیلە لە هەموو کەسێ باشترە،ئیتر من بۆ خوا پێتان ئێژم با ئەوەنەی تر تەئخیر نەوێ نەوا پەشیمان بوونۆو بێژن کەسیان نیی یەو گلەی خەڵکەکەیشمان بێتە سەر بێژن خەتای کا حەمەیە ئەم زوسانە کارەبا ناوێ چونکە وەزیرەکەیان پەیا نەکرگە،بەخوا ئەگەرەکو دختۆر بەرهەمیش تەواشای ئەو بەرنامەی کردوێ قبوڵی ئەکا و ئەمجارەیان قتی ناکا ئەیکا وە گوڵێ. باقی وەسەلام

دڵسۆزتان
تەپەکەل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە