هێرۆ و دوو برای پیسخۆر

Monday, 06/04/2015, 23:54



ڕۆژی ٣١ / ٣ / ٢٠١٥  لە سایتی بەڕێزی کوردستان پۆستدا بابەتێک لە ژێر ناوی : (دوو برای پیسخۆر) دا بڵاوکراوەتەوە ، کە باسی دوو کەسی گەندەڵی مشەخۆری دز و هەلپەرست دەکات ، کە ئەوانیش : ئاسۆ و ئالانی فەرەیدونی عەلی ئەمینن . ئەمانە کۆڕی ناهیدە تالەبانی خوشکی موکەڕەم تالەبانی کۆنە وەزیری سەردەمی سەدامن . لەو نووسینەدا بە تەواوی ڕووناکی نەخراوەتە سەر چۆنییەتی دانان و هانینە پێشەوەی ئەم دوو پیسخۆرانە وا بە خێرایی لە لایەن هێرۆی ژنی تالەبانییەوە . بێگومان هێرۆ و شاناز و دارودەستەکەیان بە دوای خزمی  نزیک خۆیاندا دەگەڕین تا پلە و پایە و سەروەت و سامانیان پارێزراوبێت . ڕاستە دایکی ئەم دوو پیسخۆرانە تالەبانییە و مکەڕەمی خاڵیان پشتییانە ، بەڵام ئەمانە هۆکارنیین ، بەڵکو هۆکاری سەرەکی هانیینە پێشەوەی ئەم دووانە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە ئالان ئاواڵزاوای دزە گەورەکەی یەکێتی ئاراسی شێخ جەنگی برازای تالەبانییە . واتە ئالان زاوای شێخ سەلاحی شێخ شەرەفی کۆیەیە ، کە ئەویش دەکاتە ئامۆزای جەلال تالەبانی . هەموو خەڵکی بەشەرەفی کۆیەش ئەزانن پێش ڕاپەڕین شێخ سەلاح خاوەنی چیی  بووە و ئێستاش خاوەنی چییە . بە کورتی دەستنیشانکردنی ئاسۆ بۆ پۆستی پارێزگای سلێمانی و ئالانیش بۆ سەرۆکی زانکۆ پەیوەندی بە خەبات و تێکۆشانیانەوە نییە ، چونکە هەتا ڕاپەڕین لە بەغداد ژیاون جا ئەگەر وەک خاڵیان نۆکەری بەعس نەبووبن ئەوا بە دڵنیاییەوە یەکێتی نەبوون ، کەواتە  هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە خزمی نزیکی  هێرۆ و جەلال و ئاراس و لاهوری شێخ جەنگیین  . دەبا ئەندام و لاینگران و بنەماڵەی شەهیدانی سەر بە یەکێتی هەر بۆ خۆیان زەقەی چاویان بێت و بەردەوام ئەو هەموو سەرشۆڕییەی هێرۆ وەک ژەهری ماری حەوسەر بنۆشن . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە