ئه‌رێ کۆمکاری عه‌ره‌بی شوم و هێنانیان بۆ هه‌ولێری کوردستان به‌رتان بۆئه‌گرێ؟
Friday, 14/01/2011, 12:00
ئاستی بیرکردنه‌وه و ژیری سیایسی ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارییه‌تی پرسی گوزه‌ران و عیزه‌تی چارهنوسمانیان له ئه‌ستۆی خۆیان گرتووه، به ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو، سیستم و ڕه‌فتاریان، زه‌ق شێوه‌ی خۆسه‌پاندنی تیا ئه‌بینرێ، لێره‌وه هه‌ردوو بنامه‌ڵه به عیلمانی و قهبهلییهکهیهوه، بۆ به‌کارهێنانی نفوزه مادیه‌کانیان به مه‌به‌ستی کڕینی و په‌راوێزخستن تا تڕۆکردنی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌نی کۆ مهڵگهکهمان، له ڕێی زادیان له کۆنتڕۆلکردنی داهاتی کورد به‌ناڕه‌وای، له پێشبڕکێیه‌کی دڕندانه و ڕوخێنهرا، ئه‌و جوته بنه‌ماڵه مڵۆزمه مه‌رامه چهوتهکانیانی پێ ئه خه‌نه گه‌ڕ.
جارێ سوکردنی خودی جه‌لال به‌ده‌ستی خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستانا و ینک_ه‌که‌شی له سلێمانی و له هه‌ولێر له پێش جهماوهرهکانیا، قوربانییه‌کی هه‌رزانه، بڕیارێکی هه‌ڵه‌یه، جه‌لال مه‌زنایه‌تی به جۆرێوای بۆهیناوه فرسه‌تی به‌خۆداچونه‌وه‌ی کوێرکهردۆتهوه، ئه‌وه‌ی ئه‌ویشی خه‌ریکردووه به پۆستێکی ره‌مزیه‌وه، غه‌درێکه به‌رامبه‌ر به‌کورد و کێشه‌که‌ی، ئنجا خودی ینک خۆی و خهریککردنیشی به کاری لاوه‌کی و ومادییهوه تا خۆ دورخستنه‌وه‌ی له هه‌ستان به ئه‌رک و بهرپرسییارییهتیه چارهنوسسازهیهکانی نیشتیمانه‌که‌مان.
له تێپه‌ڕاندنی باری ئێستا و داهاتوی کورد و گه‌یاندنی به‌و که‌ناره‌ی که تاک و کۆی گه‌له‌که‌مان به‌خشینی گیانی و ماڵی و به‌هاداری له‌سه‌ر داناوه، ئه‌وانه‌ی مه‌رگی خۆیانیان بۆمان پێشدا، له‌هیچ شوێنکا واژویان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌کردووه که ستراتیجییهتمان کورسیهکبێ له به‌غا و تا سه‌ریش بییهینهبهری و ده‌ست گونی به‌غا به‌رنه‌ده‌ین.
جه‌لال ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وه‌ێ خۆ ماندووکردنی خۆیمان له کێشه‌ی کوردا بۆ شیبکاته‌وه، هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه، به‌هه‌موو نوشهستی و چونه پێشهوهیکی ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ی بوبێ، ئه‌ی ئێستا بۆ ئاوا خۆی و ینک کردهپهند و پرسی به دهوڵهوتکردنی کوردستان که ئومێدی هه‌موو کوردێکی به ئه‌مه‌که، سوک و ئاسته‌نگ وفه‌رامۆش ئه‌کا؟ ئه‌ی بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له ده‌وری ماونه‌ته‌وه ئه‌و پرسیاره له خۆیان و له‌وی مامیان ناکه‌ن، ئه‌م لادانه ڕووه ههڵدێرانانه بۆ، ئه‌م چه‌قین و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ؟
ئه‌و کورسییه‌ی جه‌لال عه‌وداڵییه‌تی ته‌لیسماوییه به مانا سلبییهکهی، گۆبه‌نده چ بۆ خۆی چ بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان، جارێ ڕه‌مزییه له‌لایه‌ک، ئاخر ئاوا پۆستێک له که‌شی دیموکراسیا وه‌ک توحفه‌یه‌کی هه‌رزان به‌های سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌ک وایه، له‌وانه‌یه تێی بڕوانرێ، له‌وانه‌شه فه‌رامۆشبکرێ، لێ کورتییه‌که‌ی به‌شی ته‌نیا تۆز لهسهرنیشتن ئه‌بێ.
جه‌لال له‌ڕوی مادیه‌وه، ناڕه‌وا جارێ تا بۆی چوبێته سه‌ر سلێمانی و گه‌رمیانی ده‌سته‌مۆکردووه، ته‌قینه‌وه‌ی چینێکی به‌رچاوی گه‌له‌که‌مان له ڕێی گۆڕان_نه‌وه به‌ڕوی کۆمپانییای جه‌لال له سلێمانی به تایبه‌تی و کۆمپانییای ماڵی مه‌لا له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری به گشتی، چه‌ندی پێ کرابێ تایمی زۆرهڕۆی ئه‌و جوته‌ی تێکداوه و چهنیشی بۆبکرێ له سه‌ر پڕۆسه‌ی فه‌رهودکردنی نیشتیمانمان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مزهوهروه تا ڕاده‌یه‌ک لێیانی سنوردارکردووه، ئه‌و تینه‌ی گۆڕان و جه‌ماوه‌ری به‌م ڕیتم و ئاراسته‌یه به خۆیان یاوه رێگا نایا و ناهێڵێ ئاوا به ئاسانی ئه‌وان و هاوشێوه‌یان لهچهتهییا بییهنه به‌ری.
جه‌لال هه‌ولێری بۆ کوڕه مه‌لاکه ڕاخستووه‌و ینک یشی بۆکردووه به دۆشه‌ک، ئه‌میش ئه‌وه‌نه گێله مڕی له زه‌ردکردنی سلێمانی خۆشکردووه، ته‌فسیری ناڵاندنی دهبهرهکهی به لنگه‌وقوچی بۆکراوه، سلێمانی بزێو له ڕوی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه، که ینک_ێکی موعجیزاوی پاش ئاشبه‌تاڵ دایی ویستی و خواستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌یا، چۆن ئاوڕ له ماڵی پارتی بنه‌ماڵه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رست و به‌جێماو ئه‌یاته‌وه، ئێ ئه‌و هه‌موو هه‌ست و خواستی گۆڕان و گۆڕانکاریه مه‌گه‌ر له ئه‌نجامی فه‌رهود و هه‌ڕاجی به‌هاکانمان و به بنه‌ماڵه‌کردنی ینک _وه نه‌بووه، خۆ ڕاپسکاندنه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی که سلێمانی و ده‌ڤه‌ره‌که‌ی گرتۆته‌وه و گۆڕان خوازی لێ که‌وه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌نه‌ی پارت و کوڕه‌که‌ی مه‌لا له هه‌وڵی به گیر هینان و ته‌ختکردنی ینک_ دان ئه‌وه‌نه بیر و هۆشیان لای دیموکراسی و چاره‌نوسی کورد نییه. ئه‌وان به عائیله مه‌ڵاشوی داهات و ده‌سه‌ڵات و بڕیاری په‌یوه‌ست به ئێستا و ئاینده‌مانه‌وه توند گرتووه. ئه‌مانه لاشه‌ی ینک و ڕیسوای زیاتری ئه‌و ببینن، باکیان له هیچی تر نییه.
جه‌لال ورگی تێره، تێری و شانازی هانی ئاره‌زوی پانبوونه‌وه‌ی له سه‌ر کورسی پۆستی دره‌وشه‌دار ئه‌یا. به پێی باری که‌سی جه‌لۆ، ئه‌و هێشتا به‌فه‌رمی گوایه کورده، داگیرکردنی کوێت وای کرد بۆی بلوێ ئه‌و پۆسته‌ی که ته‌نانه‌ت خۆشی چێژی لێ نابینێ، به ههڵهدوان بیگه‌ینێ. دڵه‌ڕاوکێی ههڵنهبژاردنهوه باشته‌ر بڵین نادانهوهی به‌وی خه‌ڵه‌فاو، ئناجا ترسی له ده‌ستدانی ئه‌و پۆسته ته‌ها مه‌عروفییه، وایکرد نه خۆشی ئه‌وه‌نه‌ی تر له‌شی بگرێته‌وه، کێشه‌که له‌وه‌یایه، ئه‌و کورسییه‌ی ئه‌و له‌سه‌ری هه‌ڵئه‌نیشێ چاولهدووه و له پانتاییه‌کی عهربیایه، بۆیه جهلۆمان به ده‌ردی تاتلیساس چووه، کورد لارێتییان لێی هه‌یه، چونکه کورده و به‌ترکی ئهیژهێنێ، ترکانیش لێی قه‌رسن با بهتورکیش بۆیان بڵێ، لای ئه‌وان که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و له کورده.
باوباپیرانمان وتویانه سه‌د ساڵ بیکه‌ی بێگانه په‌ره‌ستی، ئاخری هه‌ر ئه‌یهێنی نوشهستی. کورسیه بێههیبهتهکهی ڕه‌ئیس جه‌لال به گۆبه‌نده، ماستاوچێتی بۆ عه‌رب و عێراق و دراوسێ به حورمهتهکانی لێ ئه‌که‌وێته‌وه، ئاخر عه‌رب هیچ نه‌بێ له پرسی کوردا گره‌وی له شه‌یتان بردۆته‌وه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ماری شۆڤێنیان بۆمان شلناکهن، کێشه له‌وه‌یایه، ئه‌و خۆی چاک سهغڵهتکردووه، لێ ئه‌وان ماستاوه‌که‌ی جه‌لالیان پێ ناخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غا و جیهانی به‌غا ماستاو و ماستاوکردنهکهی ئه‌ویان لا په‌سه‌ندبێ، بۆ هاوتاڕاگتنی کێشانه‌ی کێشه‌ی پۆستی ئه‌وی کورد که به‌ناو به‌رزترین کورسی ڕه‌مزی عێراقه، مامی ڕه‌ئیس ناچاره له‌سه‌ر به‌ها نه‌ته‌وه‌ی و ئابورییه‌کانی ماڵی کورد بۆ ئه‌وان سازشبکات تا که‌لێنه ده‌رونییه‌کان و بۆشییهکانی ئه‌و فشارانه‌ی یه‌نه سه‌ری و باڵانسی لارئهکا، پێیانی پڕبکاته‌وه. هاوکات بۆ ئه‌وه‌وی ئاوابیاته به‌ر و پڕۆژه و ده‌زگا ماستاوچێتییهکهی بۆ بچێته سه‌ر، ئه‌می قابله‌مه، بێگومان پیویستی به سه‌رقاپه، بۆ ئه‌مه‌ش له پارتی بنه‌ماڵه دهبهنگتر و پڕ به‌لێواری خۆی چاکتری ده‌ست ناکه‌وێ، بۆیه به به‌رنامه و بێبه‌رنامه و به‌بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانێ یا نه‌زانێ، له‌سه‌ر تێکۆشان و به‌هاکانی و ڕه‌نجی چه‌ند ساڵه‌ی ینک یش بۆ پارتی ماڵی مه‌لا، ناشۆڕشگێرانه و خۆبه‌خشانه به‌رده‌وامی بۆیان له سازش کردنایا، هه‌رچی مناڵهوردکهی ماڵی مه‌لاشه، له‌به‌رامبه‌ر لاوازکردنی ئه‌و و به‌خشینه یه‌ک له دوای یه‌که موفتهکانی ینک که به‌سودیان له ده‌ستی جه‌لال ئه‌بێته‌وه، له‌و لاشه‌وه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه مادیه‌کانیان و ده‌سکه‌وته معنهوییهکانی ماڵ که له به‌ربوونه‌وه‌ی هه‌ڵه قه‌به‌کانی جه‌لاله‌وه ئهیانگرنهوه. ماڵی مه‌لا که توخنی ڕه‌نگی سه‌وز ناکه‌ون، لێ له پڕۆژه و پیشه ماستاوچێتییهکانی جه‌لال له به‌غای عه‌ره‌با، ئه‌چن زوو زوو و به‌به‌رامبه‌ر گڵۆپی سه‌وز بۆ بۆچون و بڕیاره نانه‌ته‌وه‌ییه‌کانی جه‌لال هه‌ڵه‌که‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه جه‌لالیش بۆی بلوێ و زیاتر بیاته به‌ر و داڕماندنی دژوارتر و کۆڵهوارتریش تابێ ڕوی خۆی له ماڵی کوردی بکا و نه‌هامه‌تی زیاتری ماڵه گه‌وره و ویرانهکهمانی لێبکه‌وێته‌وه، که‌سێکیش نه‌وێرێ و نه‌بێ بڵێ ئه‌رێ کابرا تۆ ماخۆلانته؟ ئه‌رێ کابرا ماڵی باوکته ئاوا ته‌سه‌روفی پێوه ئه‌که‌ی!؟
جه‌لالی سه‌رۆک یه‌ت خۆی مخه‌وه‌ل ئه‌کا و تاکڕه‌ویانه به‌ناوی کورده‌وه، وه‌کو به‌عسی ئاشانی، نه ماستی خواردبێ و نه به‌لێویه‌وه دیاربێ، له به‌عس خۆش ئه‌بێ،له پێشیانا ڕێکلام بۆ عیاره 24 ی عێراقیی خۆی ئه‌کا و له‌ته‌نیشت نوجهیفییهوهش نه‌بێ مامم دانانیشێ و ئۆقره‌ناگرێ. زاڵمانه ئه‌وی نازی دیموکراسی و که‌سایه‌تی نێوده‌وله‌تی دار به ڕۆحی ئۆپۆزیسۆنی کوردیا ئه‌یا، گه‌ر کڕینیانی بۆ نه‌لوێ، ڕێویانه سفر بۆ ئۆپۆزیسۆنی حه‌ڵالی نه‌ته‌وه‌که‌مان دائه‌نێ، به به‌رنامه‌ی پۆخڵ و جهلالاوی به ئاشکرا یا له‌پشت په‌رده‌کانه‌وه سه‌رکرده‌کانی به‌رنامه به پهراوێزیخستن ئه‌گه‌یه‌نێ، هه‌رچی ئهندامهکانیشێتی به به‌رنامه‌ی داڕێژراو، بێ به‌زه‌ییانه نان‌بڕاو به سزای ئیداریان ئه‌گه‌یه‌نێ، گوزه‌ر و باری ده‌رونی خۆیان و خانه‌واده‌کانیان جام ئه‌کا.
کاتی خۆی یه‌کێ له مامۆستاکانم، گه‌ر خوێنکارێک ڕیشی بهێشتایه‌ته‌وه، ئه‌م مامۆستایه له‌بواره‌که‌ی خۆی لای ئه‌یا و به گاڵته پێکردنێکه‌وه لێی ئه‌پرسی، ئه‌رێ ئه‌م ڕیشه چیه هێشتوتهتهوه نمونه، به‌رت بۆ ئه‌گرێ؟ ئه‌وه کاری ئه‌و مامۆستایه نه‌بوو خۆی له تایبه‌تمه‌ندێتی سیمای خوێنکاران هه‌ڵبقورتێنێ، لێ ئیمه که نیشتیمانه‌که‌مان هی هه‌مومانه و به گشتی هه‌ریه‌که‌مان پشکی خاوهندارییهتییمان به‌رئه‌که‌وێ، له‌سه‌رمانه له هه‌رکه‌سێک و له هه‌ریه‌ک له پارتی ماڵی جه‌لال و کوڕه‌که‌ی مه‌لا و جاشه‌کانیان بپرسین ئه‌رێ عێراق به کۆمکاری عه‌ره‌بیه‌وه، بانگهێشتکردنیان به‌رتان بۆ ئه‌گرن وا دهستتبهرداریان نابن؟ ئایا که‌سانی ده‌وری ئه‌م دوو پارته له ڕوی نه‌ته‌وه‌ی و سیاسیه‌وه گۆج و کوێره‌ی کورد، بۆ ناچن هیچ نه‌بێ خۆیان به‌راورد له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خواروی سودان که زۆرینه‌یان به رۆژانه ته‌نیا به یه‌ک ژه‌م خواردن ئه‌ژین و زۆربه‌ی زۆریشیان پیخاوسن و نازانن پێڵاو چییه، له‌کاتێکا به‌رپرسانی پاراته خۆ سه‌پاوه‌کانی کورد به‌سه‌رمانا، بۆ جوتێ پێڵاو کڕین ڕو له ئه‌وروپا و که‌نداو ئه‌که‌ن، له کهتێکا چه‌وساوه و هه‌ژاری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی سودان، پشت له لوکس و بیریان لای چاره‌نوسی سیاسی نه‌ته‌وه‌که‌یانه و سازشی له‌سه‌ر ناکه‌ن. به‌ته‌نگ داهاتو و سه‌رفرازی گهلهکهیانهوهن. ئایا ئه‌و که‌له بۆشانه‌ی ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ناپاکی کوردی تا که‌ی بیرناکه‌نه‌وه که ئه‌وان و کورد چی تر شایسته‌ی پارتی بنه‌ماڵه و لهوڕاندنیان نین، ئاخر وه‌ک ڕۆژی ڕون دیاره که ئه‌مانه هیچییان له بارا نییه و له بارا نابێ.
باشه له عێڕاقی پان و به‌رینا، جێگا قات بووه وا به نیازن و ئهتانخورێ له هه‌ولێر فه‌رشی سور بۆ عێراق و کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی شۆڤینی ڕاخه‌ن؟ ئێوه که عێراقتان بۆ سه‌در و جه‌عفه‌ری و‌ئێستا بۆ مالیکی دروستکرده‌وه، چی بۆ کورد لێکه‌وته‌وه؟ ئه‌وتا هه‌ر ڕۆژنامه‌کانی خۆتانه پاش به‌سه‌رچونی 19 ساڵ به‌سه‌ر ڕاودونانی به‌عس و پاکردنه‌وه‌ی کوردستان لێیان، تازه خودی میدیاکانی جوت بنه‌ماڵه باسی چۆڵکردنی ناوچه ده‌ست بهسهراگیراوهکان ئه‌که‌ن، چۆڵکردنی دوز و جه‌له‌ولای له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردو بۆنمونه.
هه‌رچی که‌رکوک و 140که‌یه‌تی، وکیلیکس باشی بۆ رونکردینهوه که کوڕی مه‌لا چاره‌نوسی ئه‌وێی به چی گه‌یاندووه، چۆن له‌گه‌ڵ ئاشانا مهحبوبهکانیانا له ڕژێمه شۆڤینییه‌کانی ترک و فارس و عه‌ره‌ب ئه‌و پرسه و پرسی تری نه‌ته‌وه‌که‌مانی داغان کردووه. له خانه‌قین منداڵانی کوردمان خوێندن به زمانی کوردی رهتئهکهنهوه، مه‌لا ته‌ماته‌ش له سلێیمانی ئهفهلسهفێنێ، جوته مافیکهی کوردستان کوردێکی زۆریان له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شۆرده‌وه.
مه‌سعود هی ئه‌وه نییه و ئه‌وه‌ی تیایا نییه ئه‌نجامدانی پرسی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له ئه‌ستۆی خۆی بگرێ به ئهنجامبگهیهنێ، ئه‌و بۆ ئه‌وه باشه له‌مۆزه‌خانه‌یه‌کی ناو چه‌یه‌کی سنورداری کوردستان دانیشێ و جلی کوردی ناوچه‌که‌ی خۆی نمایش بکا، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر تاوانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆی وماڵه‌که‌ی به سه‌ر کورد و پرسهکهیانا هێناوه له دادگیهکی عادیلانه، پاس خۆساغکردنه‌وه بڕیاری نمایش‌کردنی پێ ببڕدڕێ ئنجا ئه‌و بواره‌ی بدرێتێ. جه‌لالیش به‌هه‌ماشێوه ئه‌گه‌ر دادگهییهکی نه‌ته‌وه و شۆرشمان پاشڵپاکی سه‌لماند، ئازادبێ له کادیدکهردنی خۆی بۆهه‌ر پۆستێک له عێراق و جیهابی عهربا بیه‌وێ.
ئێمه ئیتر تاکه‌ی و چی چاوه‌رێ له‌م دوو بنه‌ماڵه مافیایه و جاشه‌کانیان بکه‌ین؟ بۆ چی وزه و کاتی خۆمان به خۆپیشاندان بۆ ئازادی نوسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری له ده‌ست بده‌ین؟ ئه‌رێ به‌ڕاست بیر تان له‌وه نهکردۆتهوهکه بۆ چێ ئه‌نوسین بۆچی بنوسین؟ ئاخر هه‌ر خۆمان خوێنه‌ر و هه‌ر خۆشمان نوسه‌ری بابه‌تی کێشه و پرس و نههامهتییکانمان نین؟ سلوک و ڕه‌فتار و داوێن پۆخڵی، ئنجا ده‌سته‌وه‌ستانی وهیچ لهبارانهبووی که به ته‌وێڵ و چاره‌ی سیستمی ئه‌و جوته بنه‌ماڵه‌یه‌وه دره‌وشاوه ئه‌بینرێ و به سانای هه‌ستی پێ ئه‌کرێ، به جۆرێک هه‌ریه‌ک له پارتی ماڵی جه‌لال و کوڕه‌که‌ی مه‌لا و پیاوه‌کانیان، هه‌مومانیان کردۆته نوسه‌ر و ڕێپۆرتێر و ڕۆژنامه‌نوس! ئه‌رێ کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بڵێن نوسین ئامانجی خۆی ناپێکی و کاتی ئه‌وه‌یه بێینه ده‌نگ و ده‌ره‌وه و جه‌ربه‌زانه تێ‌یان بسهرهوێنین، چۆن له به‌عسمان ئه‌سره‌وان، تا کورد وخاکهکهییان لێ پاک بکه‌ینه‌وه و خۆمان و شه‌هیده‌کانمان و خاکه‌که‌مان ئاسودهکهین؟ من تکا، تکایه‌کی گه‌وره له کوردستانپۆست و میدیا کوردییه‌کان و لایه‌نه هاوهه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م سایته ئه‌که‌م که به‌رنگاری بانهێشتکردنی کۆمکاری عه‌ربی له‌لایان سه‌رانی کورده‌وه ببه‌نه‌وه، با به هه‌ڵمه‌ت و خۆپیشاندان، تا هه‌م هه‌ریه‌ک له پارتی ماڵی جه‌لال و کوڕه‌که‌ی مه‌لا و نیزامهکانیان له سلێمانی و هه‌ولێر باش تێ بگه‌ن که کوردستان موڵکی باوکیان نییه نابێ و بۆیان نییه ئاوا بێ پرسی گه‌ل نمونه‌ی وابهێننه کوردستانه‌وه، لێره‌شه‌وه هه‌م کۆمکاریی عه‌ره‌بی تێ‌بگا که ئێمه هیچ ئاشانایهتیکمان له‌گه‌ڵتان نییه و لهگهڵیشتانا هیچ ئاشنایه‌تیه‌ک له بهرژهوهندیمانا نییه.
ماڵی جه‌لال و وه‌چه‌کانی مه‌لا به گشتی، موسته‌شاره سیاسی و قانونییهکانیان له عه‌ربن یا ئه‌و کوردانه‌ن که له‌گه‌ڵ عه‌ره‌با هاو سۆزن و لاریان له‌تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ عه‌رب و چاره‌ی عه‌ره‌با نییه و ئه‌و ته‌عریبه دیموکاریسییهی و بازرگانییه‌ی ئێستا له کوردستان ده‌گوزه‌رێ لایان ئاساییه، ئه‌مانه که به کوردی ڕسته‌یه‌کیان بۆ نانوسرێ، له‌بری کوردی ڕۆشنبیر و لێهاتوی خۆمان، جه‌لال و مه‌سعود که‌سی ئاست ژیر سفری نه‌ته‌وایه‌تیان له خۆیان کۆکردوته‌وه، تا که‌سی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری ناسراوی خۆمان به ده‌به‌نگی و گێلیان نه‌زانن، نه‌وه‌کو له وانیشه‌وه بڵاو بێته‌وه و بگاته ده‌م باقی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی.
ئه‌گه‌ر مالیکی کۆمکاری عه‌ره‌بی لامه‌به‌سته بۆ نایانباته نهجهفهکهی خۆی، خۆ ئه‌وێ موقهدهسیشه، با به‌ناوی سه‌قامگیری کوردستانی باشوره‌وه، له‌وه زیاتر تۆ و سه‌مادی عهربیمان تێنه‌که‌ن. پێویسته به یه‌ک ده‌نگ هه‌مومان پێکه‌وه به سهربهدهسهڵاتداران و دژه ده‌سه‌ڵاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر به سوکایه‌تیکردن به به‌ها و پیرۆزیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان و چاره‌نوسمان به به‌رزی بچڕێنین به گوێی سه‌رانی کورد و عه‌ربی عێراقی عهربیا، به‌ڵێین به‌سه ئیتر، به‌سه عێڕاق، به‌سه ته‌عریبی کوردستان به هه‌ر مه‌رام وشێوه‌یه‌ک و له‌ژێر ههرپهردهیکا پڕۆسه‌ی ته‌عریب، ده‌ستی لێ هه‌ڵگرن، ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه ده‌ستی عه‌رب و ته‌عریب ته‌نانه‌ت خودی عێراقیش خۆی به‌رۆکمان به‌ربدا. ئه‌گه‌ر ئه‌وان میلیگرامێ سۆز یان ڕاستی له‌ناخیانا هه‌یه به‌رامبه‌رمان، با به فیتی ده‌سه‌ڵاتی بهنهماڵه ئۆپۆزیسیێۆنمان بێبه‌ر نه‌که‌ن، له پرسی نه‌ته‌وه‌ی و سهرفرازیمانا لاریان نه‌بێ و سه‌رکه‌وتنمان بۆ بخوازن.
هه‌تا ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه لێمان ئاوا گێلانه باشورمان لێ بخوڕن، هه‌ست به چێژی سه‌رفرازی ناکه‌ین. جه‌لال ئه‌ڵێ ده‌وڵه‌تی کورد خه‌و و قسه‌ی مناڵانه، مه‌سعودی دهبابهچی به ناوی خۆی و بنه‌ماڵه و کهساسهکانی ده‌ورییه‌وه ئه‌ڵێ مافی چاره‌نوس مافی هه‌موو گه‌لێکه، لێ ئێمه نا ماقوڵی وا ناکه‌ین و شه‌کری واش ناشکێنین، به واته‌یه‌کی تر ئه‌ڵێ ئێمه ده‌ستبه‌رداری گرتنی گونی به‌غا و ئومه‌ی عه‌ره‌بی نابیین، ئه‌وه نییه سه‌رقاڵی بانگهێشتکردنی کۆمکاری عهربیین له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش سه‌لماندن و نۆژه‌ندکردنه‌وه‌ی بیردۆزه‌که‌ی به‌عسه که ئه‌یانووت، عێراق به شێکه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
تراژیدیایه، برایان کورد به جه‌لالی و مه‌لایشه‌وه تراژیدیایه، باشوری گه‌لی سودانی سته‌مدیده، پشت و(قونێ) له سودان و عه‌ره‌به‌که‌ی ئه‌کا، کوردی خاوه‌ن ڕه‌و و ئه‌نفالکراو و مه‌لعه‌به‌که‌ی که‌رکوکیش له سایه‌ی جه‌لال و مه‌سعود و ڕێبازی بابیا، له هه‌ولێریی سه‌رده‌شت عوسمانا بۆ کۆمکاری عه‌ربی فه‌رشی سوریان پێ ڕائه‌خرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست