بۆ ئەوەی ببێت بە قەشمەر و گاڵتەجاڕی خەڵکی، ببیت بە لۆتیی و نووسەری دەربار، بڕۆ لای د. شێرکۆ و رەحمان غەریب وانەی ئەو کارانە بخوێنە. ئەوانەی خۆفرۆشن، لەگەڵ فرۆشتنی قەڵەمەکانیان پێشتر کۆمەڵێک شتی دیکەشیان فرۆشتووە. قەڵەم دواین سەرمایەی موراڵی نووسەرە، بێشەرمیش لە دیاردەی نێوان شەرەف و بێشەرەفیی، شەرم کە تکا، لەگەڵیدا زۆر شتی دیکەش دەتکێ، بۆیە ویژدان قوڕاویی دەبێت.ئەو قەڵەمفرۆشانەی ئامادە دەبن بۆ پارە و پۆست خۆیان هەڕاج بکەن، ئامادەن زۆر شتی دیکە لەدەست بدەن، ... لە دەستدانی شەرەف، بەلایانەوە...
سلێمانی 16ی ئەیلولی 2010: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت دەرئەنجامەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە لە دۆسییەی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان نائومێدكەرن و پرسیاری زیاتریان دروستكردووە.. هەروەها ئەو ئەنجامەی كە رەنگە رۆژنامەنوسی جوانەمەرگ پەیوەندی بە گروپی ئەنسار ئیسلامەوە هەبووبێت، ئەستەمە جێی باوەڕبێت. سەردەشت عوسمان،...
ئەوەی شەوی پێنج شەممە لە كاتی كارەساتی گەورەی سوتانی هۆتێلی سۆما لەناو شاری سلێمانی بۆ ئاسمان بەرز دەبۆوە بە تەنها ئاگرو دوكەڵ هاوارو ئازاری جەستەی سوتاوو خنكاوی قوربانێكان نەبوو، بەڵكو دوكەڵی ڕەشی پاشاگەردانیو فەزیحەیەكی بەرزیش دەبینرا. پاشاگەردانی ئەو هەموو مۆڵەتە بێ كۆنترۆڵو بێ لێپرسینەوەیە بوو،...
گۆڤاری لڤین لە دەرچونی یەكەم ژمارەوە، كە مۆری رەسمی رێكخراوی گەشەپێدانی یەكگرتوی ئیسلامی لەسەر بووە، ئێستاشی لەسەر بێت، عوقدەی سەربەخۆیی هەیە. عوقدەیەك كە نە مانشێتو نە هەواڵو نە راپۆرتو نە ووتار لە سەر یەكگرتوی ئیسلامی كوردستانو ئەمیندارو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبە فریای نەكەوت، عوقدەكەی كاڵ نەكردەوە،دەردەكەی...
ئەو كاتەی لەكۆنفرانەسەكانی حزبی شیوعی لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێی ترماندا بانگەشەمان بۆ دیموكراسیەتو نوێخوازی دەكرد، ئەمانوت: "كوانێ هەڵوێستو كوانێ وەفا بۆ بنەما فیكریو سیاسییەكان كەحزبی شیوعی لەسەر دامەزرا؟" جارێ كۆمەڵێك خەڵكی هەلپەرستو نابوتو خۆپارێزی ناو ئەو حیزبە، یان فێری پرسیاركردن نەبوبون، یان لەپرسیارەكانمان...
قسەكردن لەسەر ئەركی هەندێ لە مەكتەبو لیژنەكانی كاری بیرو هۆشیاریو رۆشنبیری لە ناو پارتە سیاسییەكانی كوردستان، ئەگەر راستەوخۆ نەمانبەنە سەر ماڵێك لە تارمایی ئەندامانی خانەنشینو بیروكراتو بێ بەهرەو بێكار كە لەبەردی ئایدۆلۆژیا بت بۆ سەركردەكانیان دروست دەكەن، ئەوە لە لاوازترین حاڵەتدا دەمانبەنە بەردەم خێزانێكی...
دیمەنى یەكەم كات نیوەشەوی سێشەمەیە ، شوێن بەردەم بارەگای مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كۆمەڵێ ئۆتۆمبیل ئەو وێنانەی سەرۆكی لیستی گۆڕانیان بەرز كردۆتەوە كە كاك نەوشیروان "بێئاگایە چۆن دابەشدەكرێن" رێگا دەگرن، هاتوچۆ پەك دەخەن، دەنگی بەرزو حەماسی فەرهاد سەنگاوی لە پەنجەرەكانەوە دێنە دەرێ، ناو...
لەژمارە (173)ی رۆژنامەی ئاوێنەدا، مەلا بەختیار وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت "ئەوەی گۆڕە ئاشكراكانمان هەڵنەداتەوە، گۆڕە نهێنییەكانی هەڵنادەینەوە." لە ژێر ئەم مانشێتەشدا وێنەی خاوەنى ئەو رستەیەو نەوشیروان مستەفا بڵاوكراوەتەوە. ئەو دوو وێنەیە، دوو كەسایەتی مێژوو ڕەنگاوڕەنگی بزوتنەوەی سیاسیو...
دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی فراكسیۆنى سەوز لەپەرلەمان، هاوكاتبوو لەگەڵ پرۆسەی لابردنو گواستنەوەی بەشێك لە ئەندامو بەرپرسی ترى سەر بەیەكێتى لەسلكی مەدەنیو عەسكەری حكومەت، كە قسە زۆرە هۆكاری لابردنیان پەیوەندی بە ئینتیمای ئەو سزادراوانەوە هەبێت بەقەوارە سیاسییەكەی نەوشیروان مستەفاوە، لێدوانی ڕەسمی حكومەت...
لەكۆبونەوەكانی ئەم دواییەى سكرتێرو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی حزبەكاندا، بەخەتی دەرەوەی دەسەڵاتیشەوە، لەگەڵ ئەندامو لاینەگرانیاندا، بەردەوام جەختكردنەوە بوە لە چەمكی "بەشداریكردن"، بەشداریكردنی ئەندامانیان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، بێ قسەكردن لەسەر ئاستى پەیوەندی حزبەكانوجەماوەرەكەی،بێ قسەكردن لەسەر چۆنێتى...
نووسەرو توێژەرەوەى سوریایی جۆرج تەرابیشى لە كتێبى (هرتقات) دا دەڵێت "دیموكراسیەت بەر لەوەى لە سندوقەكانى دەنگداندا یەكلایی بكرێتەوە،،پێویستە لە سندوقى كەللەسەرەكانەوە دەستپێبكات،لەكاتێدا گەر هاتوو سندوقى كەللەسەرەكان هاوپشتی سندوقەكانى دەنگدان نەبوون ،ئەمە گوزارشت لە هیچ شتێك ناكات جگەلە پەڕینەوە بۆ...
رۆژی هەینی ڕابوردو كارمەندێكی گۆڤاری (سەردەم)ی عەرەبی لە دەزگای چاپو پەخشی سەردەم ، بۆ دەربڕینی ڕاوبۆچونی خۆی سەبارەت بە سەردانەكەی رۆۆشنبیری ناسراو ئەدۆنیس، لە پێگەی ئەلكترۆنیی ئیلاف، بابەتێكی بە ناونیشانی كوردستان بەخێرهاتنی ئەدۆنیس ناكات، بڵاوكردەوە. بڵاوكردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن كارمەندێكی دەزگای...
ئەو ڕۆژەی كە سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی لە هۆڵی تەلاری هونەر لە ڕێگەی نامەیەكى پڕئاماژەوە پەیامی یەكەمین ڕۆژی دەسپێكردنی پروپاگەندەی هەڵبژاردنەكانى دەستپێكرد، داوای خۆسازكردن و بەشداری و كاندیدی لاوانی كرد لە هەڵبژاردنەكانو هێرشی كردە سەر "بوختانچى و چەواشەكاران" كە راستیەكان دەشێوێنن ،هەرئەو ڕۆژە...
رۆژی شەمەی رابوردوو بەیاننامەكەی كاك قادر عەزیز سكرتێری حزبی زەحەتكێشانو كۆمیتەی سەركرادیەتی ئەو حزبە، ناوەندی سیاسیو ڕۆژنامەوانی لە هەرێمی كوردستانی بە شێوەیەك سەرقاڵكرد كە وەختەبوو جێگەی كێشمەكێشی لیستی داخراوو كراوەوە زنجیرە درامای دەستلەكاركێشانەوەو لیستی سەربەخۆو لێدوانە ئاگرینەكانی ئەم دواییەی...