کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌یرانی هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی ،به‌ 100 هه‌زار دۆلار ملوانكه‌یه‌كی ئه‌ڵماسی له‌ دوبه‌ی كریوه‌

Monday, 13/06/2011, 12:00


له‌ زاری بیوار محه‌مه‌د ئه‌مین بارزانی یه‌وه‌، ئێواره‌ی دوینێ ، سه‌یرانی هاوسه‌ری مه‌سرور بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی بنه‌ماڵه‌، له‌لایه‌ن سامان سابیر بارزانی برای سه‌یرانه‌وه‌ كه‌ ئامۆزای مه‌سروره‌، له‌ دوبه‌ی وه‌ك دیاری بۆ خوشكه‌كه‌ی ملوانكه‌یه‌كی ئه‌لماسی به‌ 100 هه‌زار دۆلار واته‌(10) ده‌فته‌ر دۆلار كریوه‌!
سامان بارزانی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیایه‌ به‌ ناوی زاگرۆسه‌وه‌، كه‌ بۆ چه‌ندین بوار كاری و پڕۆژه‌ی بێ مساته‌حه‌ی وه‌رگرتووه‌، له‌ بواره‌كانی ته‌ندروستی ئاوه‌دانی و ته‌كنه‌لۆژیای و رۆشنبیری و كاره‌بای و گه‌شت و گوزار، به‌ێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا كه‌ی(دلسۆز شیروانی یه‌) كه‌ له‌ زه‌مه‌نی رژێمی به‌عسیش له‌ شه‌ریكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ كه‌ عوده‌ی سه‌دام سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، دلسۆز شیروانی له‌ ده‌ورانی عوده‌ی هه‌رچی له‌ توانادا هه‌بووه‌ بۆ عوده‌ی كردووه‌و، ئه‌‌مرۆش به‌ڕیوه‌به‌رگشتی مناله‌كانی بارزانی یه‌، به‌تایبه‌تی سامان بارزانی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە