پاراستن زانیاری نهینی له‌سه‌ر به‌رپرسانی ئاسایشی گشتی كۆده‌كاته‌وه، عیسمه‌ت ئه رگوشی نمونه
Monday, 15/08/2011, 12:00
زیاتر له دوومانگه ده‌زگای ئاژانسی پاراستن به نهێنی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌ران و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی ئاسایشی گشتی!
شه‌وی رابردوو له ده‌مژمێر ١٠ی شه‌و نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی گشتی له پیرمام، دواین زانیاری ووردی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی له‌لایه‌ن عه‌مید دڵشاد حه‌سه‌ن نه‌جاره‌وه كه به‌ڕیوه‌به‌ری كارگیریی و دارایی ئاسایشی گشتی یه به‌ده‌ست گه‌یشت.
ئه‌وه‌ی زانراوه ماوه‌ی ١٥ رۆژه دلشادی حه‌سه‌ن نه‌جار، ٣ جار چاوی به نه‌زهه‌ت حالی كه‌وتووه و له هه‌ر ٣ جاره‌كه ٣ راپۆرتی ١٠ لاپه‌ره‌یی زانیاری وردی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیه‌كانی عیسمه‌ت ئه‌رگوشی گه‌یاندۆته پاراستن...
هه‌روه‌ها دلشاد حه‌سه‌ن نه‌جار زانیاری و گه‌نده‌ڵی و زۆرشتی نهینی محمه‌د سه‌لیم ئامۆزای عیسمه‌ت ئه‌رگووشی گه‌یاندۆته لای نه‌زهه‌ت، تا ئه‌وه‌ی له نێو راپۆرته‌كاندا، باس له دیارده‌ی له‌شفرۆشی و هینان و بردنی سۆزانی له موسله‌وه بۆ هه‌ولێرو، گرتن و وونكردنی خه‌لكی ده‌وله‌مه‌ند و تۆمه‌ت دروست كردن بۆیان دوایش ئازاد كردنیان به چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێك و، ده‌ست به‌سه‌راگرتنی ٤٠ پارچه زه‌وی له‌لایه‌ن عیسمه‌ت ئهرگووشیوهو به‌زۆر كرینی زه‌وی كارمه‌ندان و،ئاشكراكردنی شوینه نهینیهكانیان كه بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هاولاتیان و دریژه‌دان به‌كاری به‌دره‌وشتی و دۆراندنی ٢٥ ده‌فته‌ر دۆلار له‌لایه‌ن عیسمه‌ت ئه‌رگووشی له لوبنان و دوكان به قۆماركردنی یاری ڕۆلێت و، زۆر دیارده‌ی دیكه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی نه‌زهه‌ت حالی یه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، كه مه‌سرۆر بارزانی به‌نیازه له دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی حكومه‌ت له شوینی كه‌ریم شه‌نگاری بۆ وه‌زیری ناوخۆ نه‌زهه‌ت حالی دابنی و كه ئیستا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی عیسمه‌ت له پۆسته‌كه‌ی لابدات، زانیاری زۆری له‌سه‌ر عیسمه‌ت كۆكردۆته‌وه، به لایه‌نگری كوتله‌كه‌ی نیچیره‌ڤان دانراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه مه‌سرۆر بارزانی ١٠٠ كارمه‌ندی پله جۆربه‌جۆره‌كانی ده‌ست نیشان كردووه تا له ناو حكومه‌ته‌كه‌ی داهاتوودا دایان بنیت و گشت ده‌زگا حكومیه‌كان به پاراستن بارگاوی بكات.!
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌یان بۆ لادانی گشت كوتله‌كانی نیچیره‌ڤان داناوه تا لایان بدات و له شوینی كادیرانی پاراستن دابنێ.
ئه‌وه‌ی لیره‌دا بۆ خوینه‌ر پێویسته، نه‌زهه‌ت حالی له‌كاتی رژێمدا ماوه‌یك جاشی خه‌فیفه بووه‌و، عیسمه‌ت ئه‌رگووشی پیشمه‌رگه‌و ئاواره‌یی ئیران بووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست