کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكربوونی رفاندن و تیرۆر كردنی مه‌لا سامان ئه‌نوه‌ر، له‌لایه‌ن پاراستنی بنه‌ماله‌وه‌!

Friday, 19/08/2011, 12:00






دوایی 3 رۆژ له‌ رفاندن و تیرۆركردنی مه‌لا سامان ئه‌نوه‌ر وتاربێژی مزگه‌وتی حاجی موراد له‌ناو بازاری هه‌ولێر، ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر نزیك له‌ هه‌ردی برای هیمن هه‌ورامی یه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ پیلانه‌ خۆیناویه‌كه‌ییان دژی ئیسلامیه‌كان جێبه‌جیكردووه‌ به‌ شێوازیك كه‌كه‌س هه‌ست ناكات ئه‌و كرده‌ ئیرهابیه‌ ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه‌‌؟!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ پاراستن چاودیری وردی مه‌لا سامان وتربێژی مزگه‌وتی حاجی مورادیان له‌ ناوبازاری هه‌ولێر كردووه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وانه‌ نه‌خرینه‌ پال پاراستن له‌ هه‌ولیره‌وه‌ رفاندنه‌كان ئه‌نجامده‌درین و له‌ شاره‌كانی به‌غداو رومادی و به‌عقوبه‌ ده‌گوازرینه‌وه‌ و له‌وی تیرۆركردنه‌ كه‌ ئه‌نجام ده‌درین!
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی و سه‌با ح مزوری و قاسم مزوری له‌ناو ده‌زگای پاراستن باسی چۆنیتی قۆناغه‌كانی ئه‌و كرده‌ ئیرهابیه‌یان دژ به‌ مه‌لا سامان كردووه‌، كه‌ هاوشیوه‌ی رفاندن و تیرۆر كردنی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمانبووه‌، كه‌ دوای چاودیری كردنی ئاسایش و پاراستن و به‌رگری و دژه‌ تیرۆر له‌ ماله‌كه‌ی خۆی بۆ به‌رده‌م زانكۆ، رفاندنی بۆ موسل و شه‌هید كردنی له‌وێ، به‌ هه‌مانشیوه‌ قاسم مزوری و سیامه‌ندی برای نه‌زهه‌ت حالی و دلشاد یوسفی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری هه‌ولێر چاودیری مه‌لا سامان یان كردووه‌و دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌رچوونی له‌ مزگه‌وته‌كه‌وه‌ رفاندنی بۆ كه‌ركوك وته‌سلیم كردنی بۆ ده‌ستی خۆیناوی هه‌لۆی به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوكی ، كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ تیرۆر كردنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و،سه‌ربه‌ پاراستنی پارتی و ئه‌ویش له‌گه‌ل مه‌فره‌زه‌یه‌كی دژه‌ تیرۆی هه‌ولیر رفاندویانه‌ ته‌ به‌غداد و شه‌هیدیان كردووه‌.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگای پاراستنی لقی ٢ موخلیس نانه‌كه‌لی زیاتر له‌ ٤٠ رۆژه‌ چاودیری وردی مه‌لا سامانی خستۆته‌ ئه‌ستۆی خۆیی و، تا ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دوكانداره‌كان به‌و چاودیری كردنه‌یان زانیوه‌ به‌لام به‌ هۆی چاوسوركردنه‌وه‌كه‌یان نه‌یانویراوه‌ مه‌لا سامان ئاگاداربكه‌نه‌وه‌!

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە