ئایا تورکیا ده‌وێرێت سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ر مێزی لۆزان ئیمزا بکات؟!.
Sunday, 18/10/2009, 12:00
له عه‌ره‌بییه‌وه: یادگار فایه‌ق
پارساڵ سایتێكی توركی هه‌واڵێكی گه‌لێك ئازاربه‌خشی بلاَوكردهوه كه ده‌قه‌كه‌ی بریتی بو له: "(عهبدولاَ گویل)ی سه‌رۆك كۆماری توركیا دیارییه‌كی زۆر به‌نرخ و گرنگی له‌لایه‌ن (پاسكاڵ كۆشپین)ی سه‌رۆكی سویسراوه پێشكه‌شكرا له میانه‌ی سه‌ردانێكی كۆشپیندا بۆ توركیا، دیارییه‌كه‌ش بریتی بو له‌و مێزه خڕه‌ی كه‌وا په‌یماننامه‌ی (لۆزان)ی مێژویی له (24ی ته‌موزی 1923) له‌سه‌ر ئیمزاكرابو!".
په‌یمان یان رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان، له ساڵه‌كانی (1922-1923) به به‌شداریی ولاَتانی گه‌وره‌ی وه‌كو (به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و رۆمانیا و یوگسلافیا و توركیا) له شاری لۆزانی سویسرا به‌ستراو تیایدا بڕیاردرا كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی به فه‌رمی ههڵبوشێتهوهو سنوری داهاتویی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستنیشانكراو كوردستان له‌نێوان چوار ده‌وڵه‌تی تین‌و به خوێنی كورد دابه‌شكرا: توركیا و ئێران و عێراق و سوریا.
ئێستاش با بێینه سه‌ر باسی رێككه‌وتننامه‌ی (لۆزان)، لۆزان ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه بو كه چه‌ندین ئیمتیازاتی به توركیا به‌خشی، سنوری كۆماری توركیای نوێی دیاریكرد‌و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی بێگانه‌كانی له‌سه‌ر توركیا هه‌ڵگرت، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی رێككه‌وتننامه‌ی (سیڤه‌ر)ی پوچ و به‌تاڵ كرده‌وه چونكه به‌شێكی تایبه‌ت كرابو به كورد و مافه‌كانیان. له‌به‌رامبه‌ریشدا، لۆزان ته‌واوی ئه‌و كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له توركیا بونیان هه‌بو وه‌كو هاولاَتیی توركی له قه‌ڵه‌می دابون، له‌هه‌مان كاتدا، گه‌شتبونه رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به گۆڕینه‌وه‌ی جێگای ئه‌و توركانه‌ی كه له تراقیا/تراكیایی خۆرههلاَت ده‌ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و یۆنانیانه‌ی كه له ئه‌نادۆڵ ده‌ژیان.
له‌م كاته‌شدا شتێكی دیكه‌شم بیركه‌وته‌وه، ئه‌و ره‌فتاره‌ی كه سه‌رۆكی سویسرا پێی هه‌ڵسا بۆ راگرتنی دڵی (موعه‌ممه‌ر قه‌زافی)ی سه‌رۆكی لیبیا و خێزانه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی كه (هانیبهعهل)ی كوڕی قه‌زافی به تۆمه‌تی ده‌سدرێژیكردنه سه‌ر دو خزمه‌تكار تاوانباركرابو، بینیمان كه چۆن سه‌رۆكی سویسرا ناچاربو سه‌ردانی لیبیا بكات و داوای لێبوردن بكات له سوكایه‌تیكردن به چه‌ند دیپلۆماتێكی لیبیی! ئه‌مه‌ش وه‌كو هه‌وڵێكی سویسرا بو بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و رێوشوێنه‌ی كه لیبیا به‌رامبه‌ر سویسرا گرتبویهبهرو له‌ڕوی ئابورییه‌وه زیانی به سویسرا ده‌گه‌یاند، چونكه له‌كاتێكی پێشتریشدا لیبیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبو كه سویسرا به قورسی باجی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ده‌دات، هه‌ربۆیه ته‌نها به داوای لێبوردنی سویسرا بارودۆخه‌كه ئاسایی ده‌بویه‌وه‌و هه‌رواش بو. ئه‌مه‌ش نمونه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌وروپییه‌كانه بۆ رازیكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه. من نامه‌وێت لێره‌دا كۆمێنتی زیاتر بده‌م له‌سه‌ر ئه‌و روداوانه‌و دۆسته ئه‌وروپییه‌كانمان! بهلاَم ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی منه ئه‌وه‌یه كه چۆن ولاَته ئه‌وروپییه‌كان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا راده‌كه‌ن و چۆنیش مافی گه‌لی كورد پێشێل ده‌كه‌ن، نه‌ك هه‌ر هێنده به‌ڵكو هه‌مو رێگا دیبلۆماسییه‌كانی ئیهانه‌كردنی كوردهكانیانیان گرتۆته‌به‌ر، من لێره‌دا ده‌پرسم ئایا ئه‌و مێزه‌ی لۆزان سوكایه‌تیكردن نه‌بو به كورد‌و دۆزه ره‌واكه‌یان؟!
به‌ڕاستی، سویسرایهك كه خاوه‌نی ئه‌و دیموكراتییه تهمهندرێژو ریشهداكوتاوه بێت، ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لێبوردنی خۆی پێشكه‌ش به گه‌لی كورد بكردایه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تییه‌ی كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان توشی ئه‌م گه‌له بو، ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی كه زیاد له هه‌شت ده‌یه پێش ئێستا سنورێكی بۆ هیوای كورده‌كان دانا، لۆزانی سویسری كۆتایی به سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه هێنا كه پێشتر كورده‌كان به‌ده‌ستیان هێنابو.
له‌م قۆناغه‌دا كه باس له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك ده‌كرێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد له توركیا، هه‌رچه‌نده من هیچ شتێكی نوێ به‌دی ناكه‌م و تا ئه‌م ساته‌ش هیچ شتێك بونی نییه كه بۆنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی لێبێت له‌و شتانه‌ی كه ناوی ده‌سپێشخه‌ری به‌ڕوی كرانه‌وه به‌ڕوی دیموكراتی و كرانه‌وه به‌ڕوی كورددای هه‌ڵگرتوه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی گوتاری لایه‌نه توركییه‌كان، به‌تایبه‌ت (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی سه‌رۆك وه‌زیران و (عهبدولاَ گویل)ی سه‌رۆك كۆمار.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌مانه‌شدا ئۆمێدهوارین كه سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، دوای ئه‌وه‌ی پێش چه‌ند رۆژێك جارێكی تر وه‌كو سه‌رۆكی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان هه‌ڵبژێردرایه‌وه، هه‌وڵ بدات ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه حكومه‌ته‌كه‌ی گرتویه‌تییه‌به‌ر راستی بكاته‌وه پێش ئه‌وه‌ی كار له‌كار بترازێت، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له كاتكوشتن و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتیی لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ پاكتاوكردنی په‌كه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆكه و هێرشكردنه سه‌ر چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی زاب و قه‌ندیل، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی كه له شوباتی ئه‌مساڵدا روبه‌ڕوی هێزه‌كانی سوپای توركیا بویه‌وه، بهلاَم وه‌كو له قسه‌كانی (موراد قه‌ره‌یلان) ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری په‌كه‌كه‌یه، توركیا سه‌ركه‌وتو بوه له راكێشانی سۆزی ئهوروپییهكن به‌لای خۆیدا، ئه‌وه‌تا پاڵپشتیی سه‌ربازی له ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرێت و ته‌نانه‌ت پێشتریش بینیمان چۆن ئه‌مه‌ریكا هاوكاری هه‌واڵگریی پێشكه‌ش به توركیا ده‌كرد بۆ ته‌نگپێهه‌ڵچنینی چه‌كداره‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه‌ش، (په‌كه‌كه) هێشتا سوره له‌سه‌ر پێدانی چانسێكی دیكه به ئه‌ردۆگان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێكردوه كۆتای پێبێنیت یان به باش یانیش به خراپ. ئه‌مه‌ش له قسه‌كانی (عهبدولاَ ئۆجه‌لان)ی سه‌رۆكی ده‌ستبه‌سه‌ری (په‌كه‌كه) ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆجه‌لان چه‌ند په‌یامێكی به پارێزه‌ره‌كه‌یدا ناردۆته ده‌ره‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له دو هه‌فته‌ی داهاتودا بارودۆخه‌كه رون ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی پارله‌مان پێی هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یڵێت گه‌لێك گرنگه، چونكه ره‌فتاری ئه‌م پارته یان ئه‌وه‌تا ده‌بێته هۆی گه‌یشتن به بڕیاری به‌رده‌وامبونی جه‌نگ، یان گرتنه‌به‌ری رێگایی وتوێژی دیموكراتی و چاره‌سه‌ركردنی گرژی و ناكۆكییه‌كان، وه‌كو وتم ئه‌م شته له دو هه‌فته‌ی داهاتودا رون ده‌بێته‌وه. ده‌كرێت ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا به ئاڕاسته‌یه‌كی ئیجابیدا ببرێت ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای دهسپێشخهریكردن له‌لایه‌ن پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان و رهفتاركردنێكی بوێرانه‌وه. بهلاَم ئه‌گه‌ر هاتو ئاڕاسته‌ی وتوێژی دیموكراتی هیچ پێشكه‌وتنی به‌خۆوه نه‌بینی، ئه‌وا توندوتیژی و پێدادان و سه‌ركوتكردن و كوشتوبڕ پێ ده‌نێته قۆناغێكی ئێجگار مه‌ترسیداره‌وه. له‌م كاته‌شدا پێویسته گه‌ل ئاماده‌ی هه‌مو جۆره گۆڕانكارییه‌ك بێت و پێویستیشه رێوشوێنی به‌ره‌نگاریی خۆی زیاتر پێشبخات. ئه‌گه‌ر هاتو له سه‌دان جێگا پێكدادان رویدا‌و به‌رزبویه‌وه، ئه‌وكات به‌رپرسانی توركیا به‌رپرسن و به‌رگه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ناگرن، ئامانجی منیش ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بده‌م كه نه‌گه‌ینه بڕیارێكی هاوشێوه‌و هه‌ڵبژاردنی رێگای دیموكراتی و ئاشتیخوازانه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان".
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی توركیا به نیازه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بكات ئه‌وا پێویسته ده‌ستوبرد بكات و هیچ كه‌مته‌رخه‌می نه‌نوێنێت له‌م روه‌وه، چونكه ئه‌مه هه‌لێكی مێژوییه‌و بۆ توركیا ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دواجارو له‌ڕێگای بڕیارێكی ده‌ستورییه‌وه چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌و دڵخۆشكه‌ر بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابنێت و رای گشتیش زیاتر ئاماده بكات بۆ قبوڵكردنی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ته‌رح ده‌كرێن. به كورتی و كوردی ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كه مێزه‌كه‌ی لۆزان بۆ مه‌به‌ستێكی ته‌واو جیاواز ئاماده بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی پێشووه‌وه كه ئه‌و مێزه سنوری بۆ هیوای كورده‌كان دانا و هه‌مو ئیمتیازێكی به توركه‌كان به‌خشی و له كورده‌كانی زه‌وت كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتوه كۆمه‌ڵێك دروشم له‌ناو ده‌ستوری توركیا بسڕدرێته‌وه، بۆ نمونه له ماده‌ی شه‌ست و شه‌شی ده‌ستوری توركیا هاتوه كه هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر خاكی توركیا بژیت توركییه، له‌گه‌ڵ به‌رچاوكه‌وتنی كۆمه‌ڵێك دروشمی تر وێنه‌ی "ئای له خۆشحاڵی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ڵێت من توركیم" ، "یه‌ك توركی یه‌كسانه به هه‌مو جیهان" له‌گه‌ڵ چه‌ندین دروشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه و شۆڤێنیانه‌ی دیكه.
له‌لای خۆشیه‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردودا، (ئه‌حمه‌د تورك)ی سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی، له‌كاتی كۆنگره‌یه‌كی له‌ناكاو نائاسایی پارته‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به كرانه‌وه‌ی حكومه‌تی توریكا به‌ڕوی كورددا رایگه‌یاند: "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد پێویستی به هه‌ڵویست و بڕیاری بوێرانه هه‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی توركیاوه له‌گه‌ڵ به‌رگه‌گرتن و قبوڵكردنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵوێست و بڕیاره‌كانیان. ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامین له خه‌بات له‌پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا، به‌ڵێنیشمان داوه كه هه‌مو هه‌نگاوێك له‌م روه‌وه به‌رز بنرخێنین." وتیشی، "گومان له‌وه‌دا نییه كه هیچ كام له پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی و پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دروست ناكه‌ن، له قۆناغی ئێستادا هیچ شتێكی دڵخۆشكه‌ره له هه‌ڵوێسته‌كانی توركیا به‌دی ناكرێت، چینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای توركیش ورده ورده خه‌ریكه نیگه‌رانی دایان ده‌گرێته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هیوایانه‌ی به‌م قۆناغه‌ی ئێستادا هه‌ڵیان واسیوه!" هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه (ئه‌حمه‌د تورك) لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی توركیای سه‌باره‌ت به كرانه‌وه به‌ڕوی دۆزی كورددا به ناعه‌مه‌لی وهسفكردو به گوتاری بێ كردار له‌قه‌ڵه‌می دان، راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی پێویسته توركیا پێی ههڵسبێت هێشتا به جدی هه‌نگاوی بۆ نه‌نراوه، ئه‌و نه‌یشارده‌وه كه هێشتا خه‌می گه‌وره‌ی توركیا مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وه‌تا له دانیشتنه‌كانی ئێستای په‌رله‌مانی توركیادا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر رێگادان به سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ست پێبكات. هاوكات سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی ره‌خنه‌ی له (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان)ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا گرت و وتی: "ئه‌ردۆگان نایه‌وێت گه‌نجان بكوژرێن و خوێنیان بڕێژرێت، بهلاَم له‌هه‌مان كاتدا ده‌یه‌وێت سوپا سه‌رپشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی به‌رفراوان ده‌ست پێبكات كه خوێنی سه‌دان گه‌نجی تیا ده‌رژێت! ئه‌م هه‌ڵوێستانه دوفاقی و زیانبه‌خشن!" هه‌ر له‌هه‌مان كاتدا (تورك) زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازانه به‌باشتر ده‌زانێت له زمانی چه‌ك و توندوتیژی.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه بپرسین ئایا سه‌ركرده‌كانی توركیا گوێ له‌و ده‌نگه عهقلاَنییه ده‌گرن كه له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه به‌رگوێیان ده‌خرێت، هه‌ر له (عهبدولاَ ئۆجه‌لان)ه‌وه تا ده‌گاته (په‌كه‌كه)و سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمه‌ڵگایی دیموكراتی، كه هه‌مو ده‌یانه‌ویت سنورێك بۆ ئه‌و جه‌نگه بیست و پێنج ساڵییه دابنێن، ده‌یانه‌وێت سنورێك بۆ ئه‌و دانپێدا نهنانهی حكومه‌تی توركیادا دابنێن كه زیاد له هه‌شتاو شه‌ش ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، كورده‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌مێكی نوێ له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و مێزه‌ی (لۆزان)ی له‌سه‌ر ئیمزاكرا بنوسرێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای ئاشتبونه‌وه‌ی كورد‌و توركه‌كان و توركیا و كوردستان، یان ئه‌وه‌تا ئه‌م جه‌نگه خوێناوییه تا چه‌ندین ده‌یه‌ی تر به‌رده‌وام ده‌بێت خوانه‌خواسته تا ئه‌و كاته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی توركی دێته مه‌یدانه‌كه‌و ده‌ڵێت نا بۆ ئه‌و باندو گروپه سه‌ربازی و دارای و بازرگانییانه‌ی كه سودمه‌ندن له‌به‌رده‌وامبونی ئه‌م ململانێیه، كه پێده‌چێت به‌هۆی لاساری و كه‌له‌ڕه‌قی و لوتبه‌رزیی توركیاوه هه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌و توركیایه‌ی كه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك داننان به حه‌قیقه‌تی بونی گه‌لێك به‌ناوی كورده‌وه ره‌د ده‌كاته‌وه‌و نایه‌وێت له‌ڕێگای بڕیارێكی ده‌ستورییه‌وه ئیعتیراف به كه‌مترین و ساده‌ترین مافی ئه‌م گه‌له بكات، بڕیارگه‌لێك كه كۆتای بهێنێت به سه‌روه‌ربونی خراپترین ده‌ستور له‌مێژوی كۆماری توركیادا، ئه‌و ده‌ستوره‌ی له‌لایه‌ن گروپێكی فاشیست دانراوه كه رابه‌رایه‌تی كۆده‌تاكه‌ی دوانزه‌ی ئه‌یلولی 1980ی كرد.
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تر كه توركیا خۆی تێوهگلانوه ئه‌وه‌یه كه نایه‌وێت له‌گه‌ڵ خانه‌خوێ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵكو له‌چه‌ند رۆژی پێشودا بینیمان وه‌زیری ناوخۆی عێراق و توركیا رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان ئیمزا كرد بۆ چاودێریكردنی سنوره‌كان و ده‌ركردن و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌شقپێكردنی هێزی سوپای عێراق، به‌مه‌ش توركیا هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه ده‌خاته‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی دیكه‌ی، چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی!
* رۆژنامه‌نوسێكی كورده
سه‌رچاوه: ئیلاف
http://www.elaph.com/Web/AsdaElaph/2009/10/491363.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست