له‌سلێمانی دووهه‌م ساڵیادی تیرۆركردنی عه‌بدالستار تاهیر شه‌ریف به‌رێوه‌چوو
Thursday, 04/03/2010, 12:00
به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌رۆشنبیران‌و هونه‌رمه‌ندان‌و رۆژنامه‌نوس كه‌س‌و كار‌و بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر عه‌بدالستار تاهیر شه‌ریف، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، له‌هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی دووهه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی ناوبراو به‌رێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا ، وتاری پرۆفیسۆر عه‌زه‌دین مسته‌فا ره‌سول خوێندرایه‌وه كه‌تیایدا ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ژیانی سیاسی‌و رۆشنبیری دكتۆر شێخ عه‌بدلستار تاهیر شه‌ریف رونیكرده‌وه"تیرۆركردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناودارو پر به‌رهه‌مه زه‌ره‌رێكی زۆری له‌ره‌وتی رۆشنبیری شاری كه‌ركوك‌و كوردستان گه‌یاند".
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراو‌و وتی"15 كتێبی چاپكراوی له‌بوار جیاوازه‌كاندا به‌چاپ گه‌یاندووه‌و چه‌ند كتێبێكی تریشی ئێستا له‌ژێر چاپدایه".
رێكه‌وتی 5/3/2008 له‌كاتێكدا كه‌سایتی رۆشنبیر‌و ناسراوی كورد شێخ ستار تاهیر شه‌ریف مامۆستای زانكۆی كه‌ركوك به‌ره‌و ده‌وامی ره‌سمی خۆی ده‌چوو له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه هێرشكرایه سه‌ری‌و ده‌ستبه‌جێ كوشتیان‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتن.
دوای وتاره‌كه‌ی پرۆفیسۆر عه‌زه‌دین مسته‌فا ره‌سول چه‌ند وتارێكی تر له‌لایه‌ن سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره‌و، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، شوان داودی‌و، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له‌تیف پێشكه‌ش كرا. شوان داودى ئاماژه ى به وه دا كه شه هید به شى یه كه مى (ململانى له گه ل ژیان دا) نووسى كه ڤیانى كچى چابى كردبوو , به لام مه ترسى هه بوو له به چاب كردنى به شى دووهه مى و وتووبوى (شوان ئه ته وى بم كوژن ؟) كه چى دواى ماوه یێكى كورت شه هید به شى دووهه مى نارد به دیاری بۆم , ئه وه بوو له 5-3 زه نگى مۆبایله كه م لێى دا و پێمیان ووت دكتۆر شه هید كرا.
پاشان له‌لایه‌ن نه‌سره‌دین زه‌نگه‌نه وسداد هاشم هاورێیانی ناوبراو چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك پێشكه‌ش كرا‌و دواتریش وتاری بنه‌ماڵی عه‌بدالستار تاهیر پیشكه‌ش كرا.
بنكه‌ی ژین بۆ بوژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پوری به‌ڵگه‌نامه‌یی‌و رۆژنامه‌وانی كوردی له‌بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه رایگه‌یاند "ساڵیادی شه‌هیدبوونی د. عه‌بدالستار تاهیر شه‌ریف كه ساڵانێكی درێژی ته‌مه‌نی خۆی له‌پێناو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردیدا به‌سه‌ر برد".
هه‌روه‌ها له‌بروسكه‌كه‌دا كه له‌مه‌راسیمه‌كه‌شدا خوێندرایه‌وه تیایدا هاتووه"قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی عه‌بدالستار تاهیر له‌سه‌رده‌مێكی پر له‌ته‌گوچه‌ڵه‌مه‌ی سیاسی‌دا له‌چه‌ند بوارێكی گرنگدا خرابۆوه گه‌ر كه‌ئێستا سه‌رمایه‌یه‌كی گرنگ بۆ لێكۆڵه‌ره‌وان‌و توێژه‌ران داده‌نێ ئه‌مه‌ش ئامانجی نوسه‌رانه كه خوالێخۆشبوو توانی بیهێنێته دی".
له‌مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا چوار په‌یڤی عه‌بدالستار تاهیر خرایه روو كه‌به‌پێی قسه‌كانی به‌رێوبه‌ری مه‌راسیمه‌كه ناوبراو باوه‌ری ته‌واوی پێی هه‌بووه"یه‌كه‌م: له‌ژیانمدا به‌مه‌ست له‌كه‌س ناترسم، دووهه‌م: هه‌میشه بۆ پێشه‌وه ده‌رۆم‌و ناگه‌رێمه‌وه، سێهه‌م: تا ئێستا كۆڵم نه‌دابێت كۆڵ ناده‌م با بمكوژن، چواره‌م: ئه‌وه‌ی ده‌یگێرمه‌وه ئاماده‌م له‌به‌رده‌م دادگا هه‌مووی بسه‌لمێنم".
دكتۆر عه‌بدالستار تاهیر شه‌ریف، ساڵی 1935 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه ، له‌ساڵی 1958 په‌یوه‌ندی كردووه به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌و له‌ساڵی 1966 بۆ ساڵی 1969 به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌و له‌ساڵی 1970 كراوه به ئه‌ندامی یه‌ده‌كی لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی ئه‌و حیزبه.
له‌ساڵی 1973 بۆ ساڵی 1975 بووه به‌سكرتێری حزبی سه‌وری كوردستانی‌و له‌ساڵی 1985 وازی له‌كاری حزبی هێناوه‌و پاشان له‌ساڵی 1995 ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عسی به‌جێهێشتووه‌و گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كوردستان له‌ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی به‌مامۆستای زانكۆ وه‌رگیراوه، پاشان له‌ساڵی 1997 كوردستانی جێهێشتووه‌و چۆته نیوزله‌نداو دوای رووخانی رژێمی حكومه‌تی به‌عس گه‌راوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی‌و راژه‌كه له‌مامۆستایه‌تی زانكۆ گواستۆته‌وه بۆ زانكۆی كه‌ركوك له‌ساڵی 2004 كراوه به‌سه‌رۆكی كۆلیژی په‌روه‌رده‌و زانسته ده‌رونییه‌كان.
ناوبراو له 5/3/ 2008 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه له گه‌ره كى ره حیماوه له شاری كه‌ركوك تیرۆر كرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست