کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگادارییه‌ك

Sunday, 01/11/2009, 12:00


به‌ داخه‌وه‌ ماوه‌یه‌که‌، به پێی پیلانێكی پێشووتر داڕێژراو، زنجیره‌ نووسینێك له سایتی كوردستانپۆست بڵاو‌بووه‌وه‌ له سه‌ر من‌ "ساقی بارزانی" و خێزانم "نه‌سرین به‌رواری" كه تژین له ته‌شه‌ر و درۆ و بوختانی هه‌ڵبه‌ستراو. هه‌روه‌ها هه‌ندێ نامه‌ی كرێتش - گوایه من بۆ کوردستانپۆستم نووسیوه‌، كه پڕن له جنێو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێویست ناكات وه‌ڵامی ئه‌م مرۆڤه دۆڕووانه بده‌مه‌وه‌ كه به‌و جۆره كاره قێزه‌وه‌نانه هه‌ڵساون، ئه‌ز نیازم نیه پاكانه بكه‌م چۆنكه پشتڕاستم له سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌ ناڕه‌واكانیان،
لێره‌وه‌ به خوێنه‌رانی به‌ڕێز ڕاده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌مانه‌ ده‌سته‌یه‌كن، بۆش له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و بۆشن له‌ هه‌ستی كوردایه‌تیی، كه‌سانێكن بووده‌ڵه‌ كه كارییان دژایه‌تی كه‌سایه‌تیی كورده له ئه‌مریكاو ئه‌وانه‌ی كه گه‌ره‌كیانه به‌و ئاسته‌ نزمه كه‌سایه‌تیی ئێمه بڕۆشێنن، كه‌سانێكن كارییان گه‌نده‌ڵیی و جاسوسییه به‌سه‌ر ڕۆڵه‌ دڵسۆزه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌ر ئه‌‌وانه‌ن كه تا دوێنێ جاش بوونه و ئێستاش گه‌نده‌ڵ و جاسوووس.
دیسان دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه كڵاوڕۆژنه سه‌ر به هیچ لایه‌نێك نییه و منیش هیچ جۆڕێك په‌یوه‌ندیی حیزبیی یان سیاسیی له گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نیمه. شه‌وانه‌ڕۆژ كڵاوڕۆژنه به‌ ئه‌رك و ماندوو بوونی خۆم به‌ڕێوه ده‌به‌م و ئه‌وانه‌ش كه خوازیارن كڵاوڕۆژنه دابخرێت و شه‌و و ڕۆژ پیلانمان له دژ ده‌گێڕن خه‌یاڵیان خاوه.
ساقی بارزانی
http://www.klawrojna.com
واشینگتون - ئه‌مریكا
ئه‌و نووسینانه‌ی که‌ پێشتر بڵاوکراونه‌ته‌وه‌:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ea774494
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9cb30c80
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f10adfbe
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=bd49bf11

سه‌رنجی کوردستانپۆست: نامه‌یه‌کمان به‌ ناوی کاک ساقی بارزانییه‌وه‌ بۆ هاتبوو، که‌ هه‌بووی پڕبوو له‌ جنێو و قسه‌ی ناشرین و سووکایه‌تییکردن بوو به‌ ژنی سۆرانی، گوایه‌ نووسه‌ری ئه‌و نامه‌یه‌ کاک ساقییه‌، ئێمه‌ش بۆ ماوه‌ی چاره‌کێک نامه‌که‌مان بڵاوکرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ بۆ خۆی په‌یوه‌ندیی پێوه‌کردین و له‌یه‌کتر تێگه‌یشتین که‌ ئه‌وه‌ ده‌ستێکی پیس و گڵاوه‌ له‌ پشت ئه‌مه‌وه‌ کار ده‌کات، بۆیه‌ نامه‌که‌مان له‌ سایته‌که‌ لابردبرد، به‌ پێویستمانزانی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌ی کاک ساقیش بڵاوبکه‌ینه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە