هه‌ستنه‌ سه‌رپێ ده‌ست له‌ کار و له‌ ژیان هه‌ڵگرن تاوانێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گه‌وره‌تر و له‌ ئه‌نفالیش دڕه‌نده‌تر به‌رامبه‌ر به‌ ی.ن.

Sunday, 10/01/2010, 12:00


چه‌ند ڕۆژێکه‌ میدیاکانی ده‌ڤه‌ری سه‌وز، نوسراو و بیستراو و بینراو، سه‌رقاڵی کاره‌ساتێکن خوێن له‌ جه‌رگی مرۆڤ دێنێت! کاره‌ساته‌که‌ ئه‌مه‌نده‌ جه‌رگ بڕه‌ که‌ خه‌وی لێمان هه‌راسان کردوه‌ و ته‌نانه‌ت وزه‌ی هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینیشی لێبڕیوین! به‌ ڕاست ئه‌بێت ئه‌و کاره‌ساته‌ چی بێت؟ ڕه‌نگه‌ هه‌ر کوردێك ئه‌م دێڕانه‌ بخوێنێته‌وه‌ خێرا بیری بۆ لای کاره‌ساتی له‌ ده‌ست دانی مافه‌کانی کورد و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی باشوری کوردستان و دۆڕانی که‌رکوک بچێت! به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه‌ که‌ هیچ کام له‌وانه‌ یه‌کێتی وا سه‌رقاڵ نه‌کردوه‌ و کاره‌ساته‌که‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ یه‌کێتی بتوانێت بێ ده‌نگ بێت به‌رامبه‌ری! نامه‌وێت دڵتان له‌وه‌ توندتر بکه‌م نه‌کا خورپه‌ لێتان بدات ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی میدیای یه‌کێتی هه‌ژاندوه‌ و ڕۆژانه‌ ۲٤ کاژێر شیکار و لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌کات نه‌ که‌رکوکه‌ و نه‌ موسڵه‌ و نه‌ له‌ده‌ست دانی هه‌یبه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا و نه‌ داخستنی ده‌ته‌په‌یه‌ و نه‌ له‌ده‌ست دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی تاکه‌کانی کورده‌ و نه‌ حاڵی خراپی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ده‌ڤه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خودی یه‌کێتی خۆیه‌تی! نه‌ پیلانه‌کانی ئێران و تورکیا و ئه‌مریکایه‌ نه‌ فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی سوننه‌ و شیعه‌! نا نه‌خێر هیچ کام له‌وانه‌ نییه‌ به‌ڵکو کاره‌ساته‌که‌ هێنده‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ یه‌کێتی نایپه‌رژێته‌ سه‌ر هیچ کارێکی تر و بۆیه‌ له‌ پیره‌مه‌گرون و ناوچه‌کانی تری سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌ری سه‌وزدا (ئیعلانی حاله‌تول گه‌واری) کراوه‌ و ڕه‌نگه‌ به‌م زوانه‌ش (مه‌نعول ته‌جه‌ول) یش بکرێت... ئه‌وانه‌تان که‌ ئاگاداری ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی ده‌ڤه‌ری سه‌وزن دیاره‌ له‌ گه‌وره‌یی کاره‌ساته‌که‌ ده‌گه‌ن و ئه‌وانه‌شتان که‌ هێشتاکه‌ ئاگادارنین ، ده‌ڵێن گوایه‌ چه‌ند نوسه‌رێکی سه‌ر به‌ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌ ناوی خوازراوه‌-وه‌‌ ساڵانێکه‌ له‌ ناڵیش ده‌ده‌ن و له‌ بزماریش!
ئه‌ی کوردینه‌ فریاکه‌ون کاره‌سات له‌مه‌ گه‌وره‌تر ده‌بێت چی بێت!
هه‌موو که‌رکوک و موسڵ و هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانیش به‌ قوربانی یه‌کێتی که‌ن هه‌مو ده‌ستان به‌رزکه‌ن و بڵێن :
ڕه‌بی موی لێ بێت زمانی په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
هه‌رچی وێرای بۆ ساتێکیش ڕه‌خنه‌ له‌ مامه‌ و کاکه‌ گرێ!!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە