کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ کوردستان و پێشمه‌رگه‌ پێویستیان به‌ به‌رێز جه‌بار یاوه‌ره‌

Monday, 12/10/2009, 12:00


بۆ / سه‌رۆک کۆماری فیدرالی عێراق جه‌نابی مام جه‌لال
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی مه‌سعود بارزانی
جێگری سه‌رۆکی هه‌رێـمی کوردستان جه‌نابی کۆسره‌ت ره‌سول
سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌نابی د.به‌رهه‌م
جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم جه‌نابی ئازاد به‌رواری
گشت سه‌رۆک و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان

له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا که‌ خۆشحالین به‌ دروست بون و سه‌رکه‌وتنی کابینه‌ی نوێی متمانه‌ پێکراو.وه‌کو ئاگادارین له‌ چه‌ند کات و چه‌ند مالپه‌ر و رۆژنامه‌ و گۆڤاردا به‌رچاومان که‌وتوه‌ که‌ گوایه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌خشراوه‌ته‌ به‌رێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری ئێستای پێشمه‌رگه‌،له‌گه‌ل رێز و گه‌وره‌ییه‌کی زۆرمان بۆ خه‌بات و ماندوو بونی ئه‌و به‌رێزه‌ به‌لام له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی دروست بونی ئه‌م کابینه‌ نوێه‌دا به‌ بیر و بۆچونی ئێمه‌ی شاره‌زا له‌ بواری کاری پێشمه‌رگه‌ و پێویستی پێشمه‌رگه‌ له‌م قۆناغه‌دا ده‌مانه‌وێت زه‌روریه‌تی بونی به‌رێز (جه‌بار یاوه‌ر) بۆ ئێوه‌ی به‌رێز رون بکه‌ینه‌وه‌ وه‌ هه‌م وه‌کو کۆلنه‌ده‌ر و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م گه‌له‌ ئه‌مانه‌وێت راو پێشنیاری خۆمان هه‌بێت له‌م کاره‌ گرنگه‌دا که‌ دیاریکردنی به‌رێزێکه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه وه‌کو چۆن هاورێ و هاو خه‌باته‌کانمان له‌ قۆناغێکی گه‌و‌ره‌دا گیان یان به‌شێکی له‌شیان به‌خشیه‌ ئه‌م رێبازه‌ ئه‌مرۆکه‌ کار و ئه‌رکی ئێمه‌ ته‌واو کردنی ئه‌و رێبازه‌یه‌ وه‌ ده‌مانه‌وێت لێره‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین به‌ دیاری کردن و پشتگیری کردنی هه‌م هاو سه‌نگه‌ر و مامۆستایه‌کی گه‌وره‌ و هه‌م پسپۆرێک که‌ چوست و چالاک بێت له‌ ئیش و راپه‌راندنی کاره‌کانی پێشمه‌رگه‌ و هه‌م خه‌مخۆر و تێگه‌شتو بێت له‌ئاست داوا و ناره‌حه‌تیه‌کانی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌ک چ له‌ ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بێت یان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان یان هه‌ر لایه‌نێکی تر .بۆیه‌ لێره‌وه‌ به‌ هه‌مو هێز و توانای خۆمان هاوکار و پشتیوانی به‌رێز (جه‌بار یاوه‌ر)ین له‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ پشتیوانی ئێوه‌ی به‌رێز بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ گرنگ و پر بایه‌خه‌ . نامه‌نێوێت زۆر درێژه‌ به‌ داواکه‌مان بده‌ین به‌ باسکردنی گرنگی و بونی هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌لام گرنگی و بایه‌خی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان جێی ئاماژه‌ پێدانه‌ بۆیه‌ دیسان داواکارین له‌ به‌رێزتان که‌ پشتیوان و داکۆکیکاربن له‌ پێدانی ئه‌و پۆسته‌ به‌ به‌رێز (جه‌بار یاوه‌ر) هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نین که‌ به‌رێزیان نه‌ دور نه‌ نزیک هیچ ئاگا داری ئه‌م داوایه‌ی ئێمه‌ نین و سوێند ده‌خۆین به‌ مه‌زنی کوردستان که‌ هیچ پالپشتی و پشتیوانیه‌کمان نیه‌ بۆ ئه‌م داوه‌یه‌ نه‌ له‌لانه‌ن پارت و رێکخراوه‌وه‌ نه‌ له‌لایه‌ن که سیه‌تی تاکه‌وه‌ ...
له‌گه‌ل رێزی بێپایه‌نمان...

تێبینی :
به‌پێی توانا هه‌وه‌ل و ته‌قه‌لاکانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ر بۆ گه‌یاندنی ئه‌م نامه‌ و په‌یامه‌ بۆ ئه‌و به‌رێزانه‌ی که‌ ناویان له‌سه‌ره‌وه‌ هاتوه‌ به‌ رێز و سوپاسێکی زۆره‌وه‌ ...

به‌شێکی زۆر له‌ ئه‌فسه‌ر و ده‌ره‌جه‌دار و کارمه‌دانی هێزی پێشمه‌رگه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە