کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر پایتەختى كوردستانە یا (31)ى ئاب

Saturday, 22/08/2009, 12:00


تا ئێستەش پارتى و بنەماڵە هەر بە پێوەرى پێشوو ، واتە (31)ئاب مامەڵە لەگەڵ هەولێردا دەكەن ، كاتى خۆى پارتى دەیگوت ئێمە بۆ داگیركردنەوەى هەولێر باجى زۆرمان داوە ، دیارە مەبەستى خیانەتى (31)ى ئاب بوو ، بۆیە هەمیشە وەكو پارتى هەولێرى بە هى خۆى دەزانى و ئامادە نەبوو وەك پایتەختى هەرێم مامەڵەى لە تەكدا بكات ، بۆیە لە هەموو بۆنەكاندا پارتى و بنەماڵە بەو پێوەرە مامەڵەیان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانى تر كردووە ، ئەو لایەنەى لە خۆیان نزیك بوبێ لە بۆنەكاندا پێشیان خستون و لایەنەكانى تریان یا بانگهێشت نەكردوە یا پەراوێزیان خستوون ، بە شێوەیەك لە زۆر لە بۆنە رەسمیەكاندا حیمایەكانى خۆیان لە پێشى نوێنەرى حزبەكان و تەنانەت حكومەت و پەرلەمان و كەسایەتیە سیاسى و روناكبیریەكان داناوە ، بە هیچ جۆرێك رێزیان لە پرۆتۆكۆل و ئەتەكێتى رەسمى و حزبى نەگرتوە ، وەك چۆن مسعود بارزانى سەرۆكى پارتى لە سەفەرەكاندا بە ناوى سەرۆكى هەرێم ئەوەندەى كور و برا و برازا و حیمایەكانى خۆى بردوە ئەوەندە وەزیر و پەلەمانتار و نوێنەرى حزبەكانى نەبردوە ، كە بەم هەڵس و كەوتەش هەمیشە ببوە هۆى بچووككردنەوەى خۆى و پۆستەكەشى و هەروەك نیشاندانى دواكەوتویى و عەشایەرى خۆى لە مامەڵەكردن لەگەڵ پۆستەكەیدا ـ پێرێش (20/8/2009) لە كردنەوەى دانیشتنى خولى سێیەمى پەرلەماندا ، پارتى و بنەماڵە هەمان رەفتاریان لەگەڵ لایەنەكاندا كردوە ، تەنانەت كەسێكى وەك كاك كۆسرەت بە ناو جێگرى سەرۆكى هەرێم لە ناوەراستى ریزى پێشەوە و لە تەنیشت مسعود بارزانى دوریان خستبۆوە و نوێنەرى لیستەكانى تریش لە ریزى سێیەم پەراوێز خرابوون ، تەنانەت عیماد أحمد كە بەناو جێگرى سەرۆكى حكومەتە زۆر بێ شەرمانە و دور لە پرۆتۆكۆل لە ریزى پێشەوە هەڵیان گرت و بردیانە دواى دواوە ، كەچى فازڵ میرانى هەر لە پێشەوە مایەوە ، پارتى و بنەماڵە پێیان وایە بەم رەفتار و مامەڵە نزم و دواكەوتوە دوور لە شارستانى و پرۆتۆكۆل و ئەتەكێتى رەسمى ئەوا باڵا دەستى خۆیان بەسەر هەولێردا نیشان دەدەن كەچى نازانن هەندەى تر لە بەرچاوى خەڵك و حزب و پەرلەمان و حكومەت و میوانانى بیانى خۆیان بچوك دەكەنەوە ، و خەڵك بە چاوى سوك و ناشارستانى سەیریان دەكات ، ئەنجامى هەڵبژاردنى 25/7/2009 ش نیشانى دان كە ئەوان بەهۆى ئەو كارانەوە چەند لە لاى خەڵك بێزراون . ئەوەى دوێنێ دانیشتنى پەرلەمانیشى دیبێ دەزانێ كە مسعود بارزانى سەرۆكى تەزویر چەند نیگەران و بچووك بوو لە بەرامبەر خەڵك و میدیاكاندا ، نیچیرڤان بارزانیش ئەوە تۆپى هاوێشت و جارێكى تریش چاوى بەو پۆستە ناكەوێتەوە كە كوردستانى لە رێگەیەوە تاڵان كرد ، چونكە دواى (4) ساڵى تریش ئەگەر خوانە خواستە هەر بە ساختەكارى و تەزویر لە دەسەڵات بمێننەوە كە ئەوەش ئەگەرێكى زۆر دورە ، بەڵام دیسان دەڵێم ئەگەر خوانەخواستە بمێنن ، ئەوا مسرور بۆ شوێنى ئامادە كراوە ، چونكە دورخستنەوەى نێچیر لە حكومەت ئەوەندەى مەبەستى مسعود و مسرورە ئەوەندە مەبەستى یەكیەتى و جەلالى خەرافاو نیە ، چونكە جارى پێشوش مسعود زۆر حەزیدەكرد نێچیرى برازاى لەو پۆستە دوربخرێتەوە بەڵام جەلالى خەرافاو بۆ هەندێ حسابى تایبەتى بنەماڵەیى خۆى و یا زیاتر لە رقى هاورێكانى خۆى لە پۆستەكەیدا هێشتیەوە ، ئەگینا هەر ئەو كاتە نێچیرى گەندەڵ (حرامى هەولێر) تۆپى هاوێشتبوو ، ئومێد دەكەین د.بەرهەم هەولێر لە پایتەختى (31)ى ئابى عەشایەرى و دواكەوتوویى بگەرێنێتەوە بۆ پایتەختى هەرێمى كوردستان كە مامەڵەیەكى شارستانى و یاسایى و پرۆتۆكۆلى لەگەڵ بۆنەكاندا بكرێت ، نەك وەك ئێستە ، هەر چەندە پێناچێ بەرهەمیش ئەو دەسەڵاتەى هەبێ ، چونكە چەند مانگێكە كە پارتى دەزانێ سەرۆكى حكومەت دەدرێتە یەكیەتى نێچیر كۆمەڵێ گۆرانكارى كردووە ، لەوانە ::بەشێك لە دەسەڵاتەكانى سەرۆكى حكومەتى داوە بە جێگرى سەرۆكى حكومەت و وەزیر و بریكار و بەرێوەبەرە گشتیەكان ، كۆمەڵێ كەسى سەربەخۆى وەك راوێژكار بە دەسەڵاتى زۆرەوە لە ئەنجومەنى وەزیراندا بڵاوەپێكردوە ، سەدان كادیرى پارتى بە پلەى بەرێوەبەرى گشتى یا راوێژكار دامەزراندووە ، یا بەو موچانە خانەنشین كراون ، دەسكارى زۆر لە پرۆژەكانى حكومەتدا كردوە و خەڵكى سەربەخۆى لە شوێنیاندا داناوە ... هتد ، ئەمانە و زۆر گۆرانكارى تر كە لە دەسەڵاتى بەرهەم و حكومەتەكەى یەكیەتیدا كەم دەكاتەوە ، ئەمە جگە لەوەى پارتى لە بەرامبەر پۆستى سەرۆكى حكومەت داواى كۆمەڵێ وەزارەتى گرنگ دەكات ، هەروەك لە بەرنامەیدایە هەندێ لە حزبە پاشكۆكانى خۆى وەزارەتى گرنگیان پێبدا ، وەك شیوعى و بزوتنەوەى ئسلامى ، و لیستە توركمان و كلدان و ئاشوریە سەربەخۆكانى خۆى كە لەم هەڵبژاردنەدا بە ساختەكارى دەریچواندوون .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە